رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر
كارى گوته‌بێژى پيشه‌يه‌كى هه‌ستيار و گرنگه و په‌يوه‌ندى هه‌يه به كۆى وێناى ئه‌و لايه‌نه‌ى له برى قسه ده‌كات. هه‌ر بۆيه هه‌تا دامه‌زراوه و لايه‌ن و رێكخراوه‌كان بتوانن گوته‌بێژێكى كارامه بۆ راييكردنى كاره‌كانى گوته‌بێژى ده‌ستنيشان بكه‌ن، هه‌لى سه‌ركه‌وتنيان زياتره. يه‌كێك له كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نه‌بوونى گوته‌بێژى چالاك و كارامه‌يه بۆ راپه‌ڕاندنى ئه‌ركه ميدياييه‌كانى دامه‌زراوه‌كان.
لێره‌دا به كورتى ژماره‌يه‌ك خه‌سڵه‌ت و تايبه‌تمه‌ندى گوته‌بێژى كارامه ده‌خه‌ينه‌ڕوو، كه له كتێى (مهارات المتحدث الإعلامي : طريقك للمنصات الإعلامية) عه‌لى فرجانى وه‌رگيراون.
يه‌كه‌م: شاره‌زايى:
پێويسته گوته‌بێژ شاره‌زايى باشى له‌و بابه‌ته هه‌بێت كه ده‌يه‌وێت له باره‌يه‌وه بدوێت. بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له كاتى قسه‌كردندا بڕوا به به‌رامبه‌ره‌كانى بكات.
دووه‌م: دڵسۆزى:
پێويسته كه‌سى گوته‌بێژ پێش خه‌ڵك خۆى بڕواى به‌و بابه‌ته هه‌بێت كه له باره‌يه‌وه ده‌دوێت و له راستييه‌كه‌ى دڵنيا بێت.
سێيه‌م: مكوڕبوون:
به‌ر له‌وه‌ى قسه بۆ خه‌ڵك بكات و بيه‌وێت خه‌ڵك بڕواى پێ بكه‌ن، باشتر وايه خۆى بڕواى ئه‌و زانياريانه هه‌بێت كه ده‌يه‌وێت بيانگه‌يه‌نێت. ئه‌گه‌ر خۆى بڕواى پێيان بوو، ده‌توانێت له‌گه‌ڵ زانيارييه‌كاندا هه‌ست و سۆزى خۆيشى بگوازێته‌وه بۆ وه‌رگر.
چواره‌م: ئه‌زموون:
پێويسته كه‌سى گوته‌بێژ ئه‌زموونى هه‌بێت و راهێنراو بێت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت متمانه به خۆى بكات و به شێوه‌يه‌كى سرووشتى بۆ خه‌ڵك بدوێت.
پێنجه‌م: كۆنترۆڵكردنى خود:
گوته‌بێژ تا پێى بكرێت پێويسته ئارام و له‌سه‌ر خۆ بێت و توڕه‌بوون و هه‌موو ئه‌و ئاماژه نه‌رێنيانه‌ى رووخسارى كۆنترۆڵ بكات كه به هۆى پرسيار يان پرسێكه‌وه دێنه ئاراوه. هه‌روه‌ها ده‌بێت زاڵ‌بێت به‌سه‌ر ترسى خۆي‌دا.
شه‌شه‌م: نيگه‌رانى كه‌سانى وه‌رگر نه‌بێت:
حه‌ز و ويستت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت و هه‌بوونى زانيارى و شاره‌زايت له بواره‌كه‌ى خۆي‌دا واى لێده‌كات به دڵنياييه‌وه قسه بۆ وه‌رگر بكات و نيگه‌رانى له‌ده‌ستدانى متمانه‌يان نه‌بێت.
حه‌وته‌م: ئاماده‌كارى بۆ لێدوان:
پێويسته هه‌ڕه‌مه‌كيانه لێدوان نه‌دات و خۆى بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسياره‌كان ئاماده بكات و لانيكه‌م وه‌ڵامى (كێ، چى، چۆن، كه‌ى، بۆچى و له كوێ)ى لابێت. پاشان بابه‌تى قسه‌كردنه‌كه بكاته چه‌ند ته‌وه‌ره‌يه‌ك و هه‌موو شتێك تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ نه‌كات.
هه‌شت: زانيارى ببه‌خشێت:
پێويسته كه‌سى گوته‌بێژ زۆرتر پشت به زانيارى و ژماره و ئامار و كۆته‌يشن ببه‌ستێت و وته‌كانى خۆى پێ به‌هێز بكات.
نۆ: سه‌ره‌تا و كۆتاييه‌كى به‌هێز:
پێويسته كه‌سانى گوته‌بێژ زۆر به بايه‌خه‌وه بڕواننه ده‌ستپێك و كۆتايهاتنى لێدوانه‌كانيان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كاردانه‌وه‌ى ئه‌رێنى درووست بێت لاى وه‌رگر.
ده: ساده‌يى و روونى:
پێويست ناكات به ده‌سته‌واژه‌ى ئاڵۆز و ناڕوون هه‌وڵى خستنه‌ڕووى مه‌به‌ست بدرێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى ناچار بێت، باشتر وايه هه‌ميشه به زمانێك بدوێت كه خه‌ڵك لێى تێبگات.
يازده: بايه‌خ به وه‌رگر بدات:
وه‌رگر جۆراوجۆرن و ئاستى تێگه‌يشتن و لێكدانه‌وه و بيركردنه‌وه‌يان جياوازه و باشتر وايه ره‌چاوى وه‌رگران بكرێت.
دوازده: بابه‌تييانه بێت:
بابه‌تييانه‌بوون ئاسان نييه، به‌ڵام پێويسته به‌ر له هه‌ر شتێك گوته‌بێژ بابه‌تييانه بێت و لێدوانه‌كانى بابه‌تييانه بن و به زمانێك بێت كه له سوود و به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵگه بن.
سێزده: هه‌وڵده وه‌رگرانيش به‌شدارى له گوتاره‌كه‌دا بكه‌ن و بايه‌خيان بۆ بابه‌ته‌كه بوروژێنه.
چوارده: كاتى گونجاو بۆ قسه‌كردن هه‌ڵبژێره.
پازده: له‌گه‌ڵ خۆت راستگۆ و له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانت سرووشتى به.
16.رێكپۆشى:
رێكپۆشى كاريگه‌رى له سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كان به‌جێده‌هێڵێت و رووكارى ده‌ره‌وه ئاماژه‌ى گرنگ له باره‌ى ناونيشان و پێگه و شوناسى كه‌سه‌وه‌كه ده‌گه‌يه‌ننه وه‌رگر.
حه‌ڤده: زمانى جه‌سته:
گرنگه گوته‌بێژ به شێوه‌يه‌كى ته‌ندرووست جووڵه‌ى ده‌سته‌كانى و ئاماژه‌كانى رووخسارى به‌كاربهێنێت بۆ ته‌واوكردنى پرۆسه‌ى گه‌ياندنى په‌يامه‌كانى.
هه‌ژده: خۆى به‌دوور بگرێت له به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه‌ى سووك و بێ ئاست و برينداركه‌ر له به‌رامبه‌ر وه‌رگران.
نۆزده: بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رنجى وه‌رگران له سه‌ر بابه‌ته‌كه دوور نه‌خاته‌وه، باشتر وايه خۆى له به‌كارهێنانى چاويلكه‌ى كه‌شخه‌يى و كليل و كاتژمێر و كه‌رسته‌ى ناپێويستى ديكه بپارێزێت.
بيست: ئامانجى له گوته‌كانى روونبكاته‌وه.
بيست و يه‌ك: خۆى له سوكايه‌تيكردن به وه‌رگران بپارێزێت.
بيست و دوو: زمان پاراو بێت.
ميكانيزمى سه‌ركه‌وتنى گوته‌بێژى ميديايى
1.وردى: نه‌چێته ناو هه‌ندێك ورده‌كارى ناپێويسته‌وه.
2.كورتبڕى: كورتكردنه‌وه‌ى پێشه‌كى بابه‌ت و خستنه‌ڕووى زانيارى به روونى.
3.روونى: روونى و راشكاوى ئه‌و په‌يامه‌ى ده‌يه‌وێت بيگه‌يه‌نێت.
3.خێراهاتنه‌گۆ: په‌له نه‌كات له هه‌ڵوێست ده‌ربڕين و هاوكات تواناى خێرا هاتنه‌گۆى هه‌بێت بۆ ئه‌و پرسه له‌ناكاوانه‌ى رووده‌ده‌ن.
وه‌رگێڕان و پوخته‌كردنى: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ژماره‌ی خوێنراوه :59
تعليقات
إرسال تعليق