راپۆرتێك: له‌ 2018دا 106 رۆژنامه‌نووس كوژراوون

رۆژنامه‌وانى

رۆژنامه‌وانى  – هه‌ولێر:

رێكخراوى (Press Emblem Campaign) له‌ راپۆرتێكدا رايگه‌ياند، له‌م ساڵدا رووداوه‌كانى كوژران و كوشتنى رۆژنامه‌نووسان زياديان كردووه‌.

5bda134dd43750834f8b4630

رۆژى دووى نۆڤێمبه‌ر، رۆژى جيهانى كۆتايهێنان به‌ ده‌ربازبوونه‌ له‌ سزاى ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌، له‌ ماوه‌ى 10 مانگى رابردوودا، 106 رۆژنامه‌نووس له‌ 36 وڵاتى جيهان كوژراوون.

ئه‌و ژماره‌يه‌ زياتره‌ له‌ ژماره‌ى رۆژنامه‌نووسه‌ كوژراوه‌كانى 10 مانگى ساڵى رابردوو، كه‌ ژماره‌يان 99 رۆژنامه‌نووس بوو.

ئه‌فغانستان له‌ پێشه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌يه‌، كه‌ زۆرترين رۆژنامه‌نووسى تێدا كوژراوه‌ و ته‌نيا له‌ 10 مانگى رابردوودا 17 رۆژنامه‌نووس له‌و وڵاته‌دا كوژراوون. به‌ دواى ئه‌ويشدا مه‌كسيك دێت كه‌ 15 رۆژنامه‌نووس كوژران و له‌ پله‌ى سێيه‌ميشدا يه‌مه‌ن دێت، كه‌ 8 رۆژنامه‌نووسى تێدا كوژراوه‌.

له‌ باره‌ى كوژرانى جه‌مال خاشوقچى، رۆژنامه‌نووسى سعوودييه‌وه‌ له‌ توركيا، رێكخراوه‌كه‌ ئه‌و رووداوه‌ى به‌ پێشهاتێكى مه‌ترسيدار وه‌سفكردووه‌.

رێكخراوى (Press Emblem Campaign) له‌ 2004ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ و نووسينگه‌ى سه‌ره‌كى له‌ شارى جنێڤى سويسرايه‌.

K24

ژماره‌ی خوێنراوه‌ :24

سه‌رچاوه‌رۆژنامه‌وانی

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات