رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی سیاسی (Political Media) وه‌ك به‌شێك له كاری راگه‌یاندن ئه‌ركی رووماڵكردنی بابه‌ته سیاسیه‌كان و هه‌وڵدانیه‌تی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه سیاسییه‌كان كه به‌یه‌كێك له‌ئامرازه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ر سیستمێكی سیاسی داده‌نرێت.
به‌پێی پێناسه‌ی ماكنێر براین (Mc Nair Brian)، راگه‌یاندنی سیاسی بریتیه له «راگه‌یاندنێكی مه‌به‌ستداری په‌یوه‌ست به‌سیاسه‌ت»، هه‌رچی كارل دۆیچه به‌م جۆره پێناسه‌ی ده‌كات: ده‌ماری پرۆسه‌ی سیاسییه‌و هه‌ركاتێكیش راگه‌یاندن كارا بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌كان له بڕیارداندا كه‌متر ده‌بنه‌وه، كه ئه‌وه‌ش لوتكه‌و ئامانجی كاری سیاسییه.
به‌داخه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستاندا وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای زیاتر له20 ساڵ نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌نی راگه‌یاندێكی ئه‌وتۆ كه بۆ خزمه‌تی كاری سیاسی خۆی ته‌وزیفی بكات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی زانیارییه‌كان و بتوانێت رای گشتی دروستبكات له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆوه ده‌ره‌وه.
له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهاندا ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن پردی گه‌یاندنی نێوان جه‌ماوه‌رو سیستمی حوكمڕانین و به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان رۆڵی خۆیان ده‌بینین له‌سه‌رخستن یان شكستهێنانی سیستمی سیاسی ئه‌ویش له‌رێگه‌ی ئه‌و ئه‌رك و چالاكیه سیاسیانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
بێگومان ته‌له‌فیزیۆن یه‌كێكه له‌كاریگه‌رترین ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن بۆ خستنه‌رووی پرسه سیاسیه گرنگه‌كان، به‌ڵام له‌كوردستاندا ته‌له‌فیزیۆنه حزبیه‌كان ئه‌و رۆڵه ده‌گێڕن له‌بری ته‌له‌فیزیۆنی ره‌سمی حكومه‌ت و ئه‌وه‌ش نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست جێگه‌ی راگه‌یاندنی بینراوو بیستراوی حكومه‌ت پڕبكه‌نه‌وه .
میدیای سیاسی ئامانج و مه‌رامی دیایكراوی خۆی هه‌یه و ته‌له‌فیزیۆنیش یه‌كێكه گرنگترین ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن كه له‌رێگه‌یه‌وه پرسه سیاسیه‌كان ده‌خرێنه ڕوو.
بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ی چه‌مكی راگه‌یاندنی سیاسی یاخود میدیای سیاسی پێویست به روونكردنه‌وه‌ی چه‌ند چه‌مكێكی تر ده‌كات كه له‌په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ میدیای سیاسی له‌وانه:
– ژینگه‌ی سیاسی(Political Environment) كه له‌لایه‌ن میدیاوه زه‌مینه‌ی بۆ ده‌سازێنرێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و ژینگه‌یه سروشتی كار‌و وه‌زیفه‌ی ئامرازه‌كانی میدیا كۆنترۆڵ ده‌كات له‌رێگه‌ی داڕشتنی كۆمه‌ڵێك یاسا بۆ رێكخستنی كاروچالاكییه‌كانیان .
كه‌وابوو ژینگه‌ی سیاسی ئه‌و كایه و شوێنه‌یه كه مرۆڤی تێدا ده‌ژی و ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری واته ده‌بێته كارتێكراوو و كارلێكه‌ر . هه‌رچی جه‌ماوه‌ری راگه‌یاندنی سیاسیشه به‌رپرسه له‌دیاریكردنی ئه‌و ئامرازه راگه‌یاندنه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا ده‌گونجێت بۆ تێركردنی به‌زانیاری.
– پروپاگه‌نده‌ی سیاسی: پروپاگه‌نده‌ی سیاسی یه‌كێكه له‌دیارده گرنگ و به‌رچاوه‌كانی ئه‌مڕۆ كه رۆڵی گرنگی خۆی ده‌بینێت له‌گۆڕینی هه‌وڵوێست و ئاراسته‌ی گروپ و تاكه‌كان به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی هێڵی سیاسی و فیكری لایه‌نێكی سیاسی‌دا بێته‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی.
– به‌شداریكردنی سیاسی: ئه‌م چالاكیه سیاسییه تیایدا تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌شداریده‌كه‌ن له‌دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتداران و داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ، واته به‌شداریكردنی تاك له ئاسته جیاجیاكانی سیستمی سیاسی‌دا. بێگومان به‌شداریكردنی سیاسی له‌فراوانترین واتایدا مافی هاوڵاتییه له‌بینینی رۆڵی دیاریكراوی خۆی له‌پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیاره سیاسییه‌كاندا.
– جاڕدانی سیاسی(Political Declaration): ئه‌مه‌یان بریتیه له‌پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندیگیری كه تیایدا لایه‌نێكی سیاسی ئاشكرا له رێگه‌ی ئامرازێكی راگه‌یاندنه‌وه په‌یامی سیاسی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م جۆره جاڕدانه كاریگه‌رترین راگه‌یاندنی سیاسییه له‌سه‌ر گه‌لان و كۆمه‌ڵگه‌كان .
میدیای سیاسی ئامانج و مه‌رامی دیاریكراوی خۆی هه‌یه، بۆ نموونه كاتێك سیاسییه‌ك له‌رێگه‌ی میدیاوه بۆ سه‌پاندنی پراكتیزه‌كردنی ده‌سه‌ڵات قسه بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌كات یاخود ئه‌و تاكانه‌ی كه به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن له‌رێگه‌ی ماس میدیاكانه‌وه بۆ ده‌ربڕینی راو بۆچوونی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پرسه‌كاندا.
– ئامانجه‌كانی میدیای سیاسی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانیدا:
-1 كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاراسته‌كان.
-2 چاودێریكردنی حكومه‌ت.
-3 رۆشنبیركردنی سیاسی.
-4 به‌بازاڕكردنی سیاسی.
– ئامانجه‌كانی میدیای سیاسی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه:
-1 كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی ژینگه‌ی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و میدیایی له‌ناوخۆدا.
-2 پشتیوانیكردن له‌سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان یاخود پرسه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
-3 خوڵقاندنی وێنا‌و سه‌رنجی ئه‌رێنی له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی .
-4 به‌دیهێنانی جۆرێك له‌به‌یه‌كداچوونی شارستانی ده‌وڵه‌ت یان كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌ت.
تیۆره‌كانی میدیای سیاسی:
1-تیۆره‌ی ده‌سه‌ڵات: ئه‌م تیۆره له‌سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌م له‌به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵداوه كه پشت به‌ستووه به تیۆره‌كانی ئه‌فڵاتۆن و میكاڤیللی و له‌و بڕوایه‌دا گه‌ل شایه‌نی له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی نیه به‌ڵكو ئه‌وه فه‌رمانڕه‌وایانن كه به‌رپرسی ده‌سه‌ڵاتن. ئه‌م تیۆره كارده‌كات له‌سه‌ر به‌رگریكردن له‌ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تیش چاودێری ماس میدیاكان ده‌كات و ریگه به‌میدیاكان نادرێت ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵات بگرن و راگه‌یاندن له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتدایه.
2-تیۆره‌ی ئازادی: ئه‌م جۆره‌یان له‌ساڵی 1688 له‌به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵداوه و دواتریش له ئه‌وروپاو ئه‌مریكا بڵاوبوه‌ته‌وه. به‌پێی ئه‌م تیۆره پێویسته تاك ئازاد بێت له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی كه‌هه‌یه‌تی به‌بێ چاودێریكردن.
3-تیۆره‌ی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی: ئه‌م تیۆره له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی له‌ئه‌مریكا سه‌ریهه‌ڵدا كه به پێی ئه‌م تیۆره ئازادانه موماره‌سه‌ی كاری میدیایی ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای لێپرسراوێتی كۆمه‌ڵایه‌تی،هه‌روه‌ها ئازادی ماف و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیشه و پێویسته میدیاكان ده‌روه‌ستی كۆمه‌ڵگه بن ئه‌ویش له‌رێگه‌ی پێوه‌ره كانی راگه‌یاندن له‌چه‌شنی راستگۆیی و بابه‌تی و هاوسه‌نگی و وردبوونه‌وه، كه‌ئه‌م پێوه‌رانه له‌نیۆره‌ی ئازادی‌دا بوونیان نیه.
4-تیۆره‌ی به‌شداریكردنی دیموكراسی: ئه‌م جۆره‌بان وه‌ك په‌رچه‌كردارێك له‌به‌رامبه‌ر پاوانخوازی و بازرگانیكردنی ماس میدیای خاوه‌ندارێتی تایه‌ت هاته ئاراوه.ئه‌م تیۆره له‌و بڕوایه‌دایه تیۆره‌ی رۆژنامه‌وانی ئازاد تیۆره‌یه‌كی شكستخواردوه چونكه ملكه‌چی بازاڕ ده‌بێت و له‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی داده‌ماڵیت. دیسان تیۆره‌ی به‌شداریكردنی دیموكراسی پێیوایه تیۆره‌ی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی گونجاو نیه ئه‌ویش به‌هۆی به‌ستنه‌وه‌ی به سه‌نته‌ریالیزمی ده‌وڵه‌ته‌وه. خاڵی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م تیۆره هۆی له پێداویستی و به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ردا ده‌بینێته‌وه به‌جۆرێك دیاریكردن و پێشكه‌شكردنی زانیارییه‌كان گونجاون و هاوڵاتیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ماس میدیاكان به‌كاربهێنن له‌پێناو به‌شداریكردن و كارلێكردن له‌سه‌ر ئاستی لۆكاڵیدا.
5-تیۆره‌ی سۆسیالیزم بۆ راگه‌یاندن: به‌پێی ئه‌م تیۆره‌یه چینی كرێكار ده‌بێته خاوه‌نی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن و به‌رهه‌مهێنانی هزر ، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی سۆسیالیستی‌دا چینایه‌تی بوونی نابێت و له‌وسۆنگه‌یه‌شه‌وه ململانێی چینایه‌تی له‌ئارادا نابێت هه‌ربۆیه نابێت ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن له‌سه‌ر بنه‌مای گوزارشتكردن له به‌رژه‌وه‌ندی دژ دابمه‌زرێت و نه‌بێته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه.
6-تیۆره‌ی په‌ره‌پێدان(Development): ئه‌م تیۆره له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكاندا سه‌ریهه‌ڵدا كه له‌ڕووی توانای ماددی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها هه‌ر چوار تیۆره ته‌قلیدییه‌كه جیاوازی هه‌یه به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی كۆمه‌ڵگه تازه پێشكه‌وتووه‌كاندا بگونجێت.ئه‌م تیۆره پشت به‌و بیر‌و بۆچونانه ده‌به‌ستێت كه له راپۆرتی لیژنه‌ی ( واك برایل) هاتوه سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیگرتن (communication) له‌جیهانی سێیه‌مدا،ئه‌م تێوه‌ره له‌چوارچێوه‌ی هه‌ردو ره‌هه‌ندی چاودێری‌و ئازادی ده‌رده‌چێت و ته‌ئكید له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نیشتمانی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كولتووری كۆمه‌ڵگه‌كان ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م تیۆره ته‌نیا رێگه به‌پانتاییه‌كی به‌رته‌سكی دیموكراسی ده‌دات.
پوخته‌ی ئه‌م تیۆره خۆی له‌چه‌ند خاڵێكدا ده‌بینێته‌وه:
– پێویسته ئامرازه‌كانی راكه‌یاندن ئه‌ركی په‌ره‌پێدان پیاده‌بكات به‌وجۆره‌ی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نیشتمانیدا بگونجێت.
– پێویسته ئازادی میدیاكان له‌ژێركۆنترۆڵی ئه‌وله‌ویه‌تی په‌ره‌پێدان و پێداویستی ئابووری كۆمه‌ڵگه‌دا بێت.
– ده‌بێت میدیاكان بایه‌خی له‌پێشینه بده‌ن به كولتوور و زمانی نیشتمانی.
– رۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران ئازادی كۆكردنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌واڵیان هه‌یه.
– ده‌وڵه‌ت مافی چاودێریكردنی میدیاكانی هه‌یه له‌پێناو خزمه‌تكردن به‌ئامانجه‌كانی په‌ره‌پێدان.
سه‌رچاوه‌كان:
– علی عبدالفتاح ، الاعلام الدبلوماسی والسیاسی، دار الیازور العلمیه،2014.
– یوسف عبدول علی حسین،الاعلام السیاسی، داردجله،2016.
– د.نجلا‌و محمد جابر،الاعلام السیاسی،دارغیدا‌و للنشر والتوزیع،2015.
نووسينى: ئومێد عوسمان
ژماره‌ی خوێنراوه :34
تعليقات
إرسال تعليق