رۆژنامهوانى – ههولێر:
هەڵپەی میدیایی لە کەیسی رووداوەکەی چەمچەماڵ نەک هەر سەری کێشاوە بۆ شێواندنی دۆسیەکە و نانەوەی پشێوی کۆمەڵایەتی و دروستبوونی کەشێکی دەروونی وێرانکار لە کۆمەڵگەدا بووەتە هۆی تێکدانی رێچکەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی پۆلیس.
دەستکەوتنی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە دوا قسەکانی قوربانییەکە لە رێگەی کەسانی نزیکییەوە و بڵاوکردنەوەی نەک لەبەر دەرکەوتنی راستی بەڵکو لە بەر کۆکردنەوەی بینەر و ئاخنینی بەڵێنی چارەسەرکردنی ژنێک کە لە سەدا نەوەدی جەستەی سووتاوە لە توێی هەواڵەکە؛ یاریکردنە بە سۆز و هەستی خەڵک و بەکارهێنانی ئەو دۆسیەیەیە وەک هەوڵێک بۆ پاککردنەوەی پەرێزی ئەوانەی هەموو ساڵێک موژدەی باشبوونی رەوشی ژن دەدەن، كهچى ئهوه رهوشى راستهقينهى ژن و ئاستى توندوتيژييهكانه، كه له سايهى ئهو موژدهبهخشانهدا ساڵ به ساڵ خراپتر دهبێت.
ئەو ڤيدیۆیەش جێی گومانە. هەموو ئەوەی لە میدیا دەرخواردی خەڵک دەدرێ جێی گومانە. ئەمە بەرگری نییە لە ژنکوژان و تەنیا قسەیەکە لە بارەی ئەوانەی دۆسییەکانی توندوتیژی بۆ سپیکردنەوەی روویان و دەستشۆردنیان لە تاوانەکان بەکاردێنن.
پرسیار ئەوەیە ئایا قوربانییەکە هەمان ئەو قسانەی لە ڤیدیۆکە دەیکات بۆ لێکۆڵەری پۆلیسیش کردوویەتی.. کێیە پرسیاری تاوانبار لە قوربانییەکە دەکات و بە مۆبایل وێنەی دەگرێت و دەیفرۆشێت یان دەیداتە کەناڵێک…؟
ئەوانەی لە نزیکەوە قوربانییەکانی سوتانیان بینیوە دەزانن قوربانییەک لە گیانهڵادایە بە بەڵێنی لێو تەڕکردنێک ئامادەیە هەموو قسەیەک بکات.. دیسان ئەم گومانە لە پێناو گەیشتن بە راستەقینەی رووداوەکە گرنگە.
دەبوایە ئەو کەناڵەی ڤیدیۆکەی دەست کەوتبوو هاوکاری پۆلیس و دادگا بکات بۆ گەیشتن بە راستی و نەشێواندنی دۆسییەکە نەک بەکاری بهێنێت بۆ بازار گەرمکردن و بە بازارکردن بۆ ئارایشتی ئەم و ئەو.
سێوە نە یەکەم حاڵەت و نە دوایینیش دەبێت. ساڵانە سەدانی وەک ئەو لەم سێ چوار پارێزگایە بە هۆی توندوتیژییە رەگەزییەکانەوە هەمان چیرۆک و هەمان چارەنووسیان هەیە و دەسووتێنرێن و بە چەکی مۆڵەتپێدراوی حکومەت دەکوژرێن و هەڵدەواسرێن و هەموو ساڵێکیش حکومەت دەڵێت رەوشی ژنان باشتر بووە.
ئهرسهلان رهحمان
ژمارهی خوێنراوه :19
تعليقات
إرسال تعليق