رۆژنامه‌وانى – سلێمانى:
له‌چه‌ندین شوێن و بۆنه‌ی جیاوازدا وتومه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی نزیک ده‌بێته‌وه له 19 ساڵ نیوه‌ی ته‌مه‌نم له‌ناو میدیا به‌ڕێکردووه‌و کار‌و پیشه‌که‌ی خۆمم خۆش ده‌وێ و هه‌ڵبژارده‌ی خۆمه‌و نه‌مکردۆته وه‌سیله بۆ پاره په‌یداکردن، به‌ڵام زۆرجارو له‌زۆر شوێن خه‌ریکه شه‌رم بکه‌م له‌وه‌ی خۆم وه‌ک ڕۆژنامه‌نووس بناسێنم، له‌به‌ر ئه‌وکاره هه‌ڵه‌و خراپانه‌ی ئێستا میدیا به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی ده‌یکات.
هه‌میشه سه‌ندیکاو سه‌نته‌ره‌کانی کاری رۆژنامه‌نووسی به‌دوای پێشێلکاری خه‌ڵکن به‌رامبه‌ر به میدیاکاران، به‌ڵام به‌ده‌گمه‌ن خۆیان ده‌که‌نه خاوه‌نی ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی میدیاکار به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌کات.
میدیاکار نابێت خۆی بکاتە کۆمیدی و به‌ناوی نوێگه‌ری و داهێنانه‌وه گاڵته به‌هه‌ست و سۆزی خه‌ڵک بکات، به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه به‌س له‌خه‌ڵکی ئاسایی و چینه‌کانی خواره‌وه ده‌کرێت، هیچ یه‌کێک له‌م قسانه سوودی نابێت، ته‌نها ئه‌م په‌یامنێره‌و که‌ناڵه‌که‌شی نییه که به‌ناوو پاساوی جیاجیاوه، له‌ڕێگه‌ی راپۆرت و فیچه‌ری کۆمیدی خه‌ڵکی ده‌شکێنێت و ناوی ناوه نوێگه‌ری و کاری نوێی میدیایی.
ماچکردنی ئه‌م منداڵه بۆته بابه‌تی ناو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌کرێت، که به بڕوای من خه‌تای په‌یامنێره‌که‌و که‌ناڵه‌که نییه، هێنده هه‌ڵه‌و خه‌تای خێزانه‌که‌یه‌تی که ڕێگه ده‌دات کنداڵه‌که‌ی بکه‌وێته به‌رده‌م کامێرا‌و گاڵته‌کانی په‌یامنێره‌که‌وه، نه یه‌که‌م کاره‌و نه دواین کاریش ده‌بێت، که ته‌نها بۆ ناو ده‌رکردن و خۆ به‌شت کردن چه‌ندین کاری خراپ ده‌رهه‌ق به خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگه لێره‌وه په‌خشکراوه، که له به‌رنامه‌ی راسته‌وخۆداو به‌ناوی جیاجیاوه پاره ده‌رده‌که‌ن و سه‌ماو ره‌قس به خه‌ڵک ده‌که‌ن به‌پاره‌و چه‌ندین ئاکتی دوور له‌کاری میدیایی ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌له‌فۆن به کچ ده‌که‌ن بۆ دایکیان و پێیان ده‌ڵێت بڵێن دوو گیانین له‌کاتێکدا ئه‌وان هاوسه‌رگیریشیان نه‌کردووه‌و چه‌ندین کاری تر له‌به‌شه‌ڕدانی هونه‌رمه‌ندو مۆدێله‌کان و ئه‌وانی تر.
ئه‌مانه نه‌ک هیچ که‌س له‌سه‌ریان به جواب نایه‌ت و هیچ رێکارێک به‌رامبه‌ریان ناگیرێته به‌ر، به‌رپرسان و چالاکوان و خه‌ڵکی تریش خواخوایانه تێلێکی به‌شداری که‌ناڵه‌که‌یان بۆ بێت، ئیتر چۆن ده‌توانرێت ستۆپ به‌مکارانه بکرێت.
بێگومان ته‌نها ئه‌م په‌یامنێر و که‌ناڵه‌که‌ی(نێت) نییه، به‌ڵکو که‌ناڵی تریش بوونیان هه‌یه که جگه له زیان گه‌یاندن و پێشێلکاری به‌رامبه‌ر به به‌هاو قیه‌می کۆمه‌ڵگه شتێکی تر زیاد ناکه‌ن و بگره کاریگه‌ری خراپیشیان له‌سه‌ر کۆی بابه‌ت و رووداوه‌کانی کۆمه‌ڵگه دروستکردووه دەوەستێنێت..
لەتیف حسێن
ژماره‌ی خوێنراوه :24
تعليقات
إرسال تعليق