کەناڵی بە ناو ميديای ئازاد؛ ڤايرۆسی ناو کۆمەڵگای کوردی

رۆژنامه‌وانى

رۆژنامه‌وانى – سلێمانى:

ئەو کەناڵە کورديانەی بە ناو ميديای ئازاد کە دامەزراون (دادەمەزرێن) بە بێ گوێدانە هيچ داب و نەريتێکی کوردەواری، ووردە ووردە و بە پێی پلانێکی داڕێژراو (بۆ لە ناوبردنی بەها و ئەخلاقی کوردی و مرۆڤايەتی )هۆکاری سەرەکين بۆ دروست بوونی توند و تيژی خێزانی و کۆمەڵايەتی کە دواجار کارەساتی جەرگ بڕی وەک بنەماڵەی (سێوان) و چەندينی تری لێدەکەوێتەوە .

لێرەوە داواکارم لە دەزگا و لايەنە پەيوەنديدارەکان گەر زەڕەيەک لە خەمی کۆمەڵگای کورد و داهاتووی ئەم گەلەن با زۆر بە خێرايی بە دواداچون بۆ پەخشی ئەو کەناڵانە بکەن و ئەم چەند پێشنيارە لە بەر چاو بگرن:
۱_ ڕاگرتنی پەخشی دراما ورژێنە ر و توندوتيژەکان بە تايبەت (تورکی).
۲_دانانی بەرنامە و پرۆگرامی تايبەت بۆ پەخشی کەناڵەکان.
۳_ناچارکردنی کەناڵەکان بە دانانی پرۆگرام و بەرنامەی پەروەردەیی منداڵ و خێزان و کۆمەڵگا .
٤_وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کارکردن لەو کەناڵانەی کە هيچ سودێکی ( پەروەردەيی،خێزانی،کۆمەڵايەتی و نيشتمانيان ) نيە.
٥_هاندان و هاوکاری کردنی ئەو کەناڵانەی کە کاريگەری (پەروەردەي،ئەخلاقی،خێزانی،كۆمەڵايەتی،نشتمانی وزانستی) ئەرێنيان هەيە .
٦_گرنگترين و کۆتايی ترين هەنگاو بريتيە لە چاودێری کردن و بەدواداچوون بۆ ئەو چەند خاڵەی سەرەوە و لێپێچينەوەی توند لە گەڵ ئەو کەس و کەناڵانەی کە هۆکارن بۆ پەتەوازەيی و لاواز بونی پەروەردە و ئەخلاقی کۆمەڵگای کوردی .

لوقمان هه‌ورامى

ژماره‌ی خوێنراوه‌ :16

سه‌رچاوه‌رۆژنامه‌وانی

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات