رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
خۆشه‌وى محه‌ممه‌د، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كورده‌ى به جلوبه‌رگى كوردييه‌وه له كرملين پرسيارى له ڤلاديمێر پوتنى سه‌رۆكى رووسيا كرد، له لايه‌ن چه‌ند كارمه‌ندێكى نووسينگه‌ى نوێنه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم له مۆسكۆ ئه‌شكه‌نجه دراوه و بارى ته‌ندرووستى ناجێگيره، وه‌ك ئه‌وه‌ى له به‌ياننامه‌يه‌كدا بنه‌ماڵه‌كه‌ى ئاشكرايان كردووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، بنه‌ماڵه‌ى خۆشه‌وى محه‌ممه‌د رايانگه‌ياندووه، “تاوانکارانی نوێنەرایەتی حکومه‌تی ھەرێم لە رووسیا بە پلانێکی ترسنۆکانە شەوی ٨-١-٢٠١٩ د.خۆشەوی بانگھێشتی دارستانێکی مۆسکۆ دەکەن و دوور لە ھەموو بەھایەکی مرۆڤایەتی ھەلیدەکوتنە سەر و بە مردوویی جێدەھێڵن، بەم ھۆیەوە تائێستا تەندروستی زۆر خراپە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشکدایە”.
ئه‌وه‌شيان ئاشكرا كردووه، ئه‌و تاوانه به هۆى ئاشكراكردنى ئه‌و گه‌نده‌ڵييه‌وه بووه، كه “نوێنه‌رايه‌تى تێوه‌ى گلاوه”.
ده‌قى به‌ياننامه‌ى بنه‌ماڵه‌ى خۆشه‌وى محه‌ممه‌د
بە ناوی خوای گەورە و میھرەبان
بۆ رێزدار سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی – رێبەری گەلی کورد
بۆ رێزدار کاک نێچیرڤان بارزانی
بۆ رێزدار کاک مەسرور بارزانی
بەڕێز مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتیمان
ئێمە وەکو خانەوادەی (د.خۆشەوی محمد) داواکارین لە بەرێزتان کە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە قێزەون و درندانەیەی کە دەرھەق بە د.خۆشەوی ئەنجامدراوە لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، کە بەھۆی راپۆرتێکی تەلەڤزیۆنی، داواکارین بەسزای خۆیان بگەن ، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی پارەی بۆ سێ پرۆژە تەرخانکردبوو:
1- کردنەوەی کۆرسی زمانی کوردی.
2- کردنەوەی کتێبخانەی ئەلیکترۆنی.
3- نۆژەنکردنەوەی بەشی کوردی لە پەیمانگای رۆژھەڵاتناسی.
بەڵام بەپێی لێدوانی بەرپرسانی پەیمانگاکە کاری نۆژەنکردنەوەی بەشی کوردی لە پەیمانگاکە لەلایەن حکومەتی رووسیاوە ئەنجامدەدرێت، لەکاتێکدا ھاوکارییەکەی سەرۆک بارزانی گەیشتۆتە دەستی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە مۆسکۆ، بەڵام نەدراوە بە پەیمانگاکە، بۆیە تاوانکارانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە رووسیا بە پلانێکی ترسنۆکانە شەوی 8-1-2019 د.خۆشەوی بانگھێشتی دارستانێکی مۆسکۆ دەکەن و دوور لە ھەموو بەھایەکی مرۆڤایەتی ھەڵیدەکوتنە سەر و بە مردوویی جێدەھێڵن، بەم ھۆیەوە تائێستا تەندروستی زۆر خراپە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشکدایە.
هیوای سه‌لامه‌تی و شیفای به‌په‌له بۆ (د.خۆشه‌وی محمد) لە خوای گەورە ده‌خوازین، شایەنی باسە (د.خۆشه‌وی) ساڵانێك له رووسیا نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی كردووه و له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه به ده‌یان قوتابی له رووسیا زه‌ماله‌ی خوێندنیان بۆ ره‌خساوه و ئێستاش ماوه‌ی ٣ ساڵە په‌یامنێری (كوردستان24)ە و یه‌كه‌م كوردیشه كه به‌جلی كوردی و به زمانی كوردی له كۆشكی (كرملن) بینرا و ده‌نگی كورد و ئازاری كوردی گه‌یانده (پۆتین) و دەستەڵاتدارانی روسیا داوای له پۆتین كرد كه هاوكاری باشووری كوردستان و خاكی كوردستان بکات.
ھەروەھا لێرەوەش سوپاسی خەمخۆری و ھەڵوێستی جوامێرانەی ھەموو لایەک دەکەین.
لەگەڵ رێزماندا ….
خانەوادەی د.خۆشەوی محمد
18-1-2019
ژماره‌ی خوێنراوه :56
تعليقات
إرسال تعليق