رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
ماوەیەکە بەشێک لە کەناڵە کوردییەکان دوور لە هەموو پێوەرە زانستی و پیشەیی و ئەخلاقییەکان لە بەرنامەکانیان گۆشه‌يه‌كى نوێيان دۆزيوه‌ته‌وه و ئه‌ويشيان خستووه‌تە سه‌ر بارى نه‌نگييه‌كانى ديكه‌يان، ئەویش کڕینی کەرامەتی خه‌ڵك و ياريكردنه به به‌ها مرۆڤايه‌تييه‌كانيان و پيشاندانى ئه‌و ديمه‌نه دزێوانه و گشتاندنيانه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا.
مرۆڤ له هه‌ر ره‌وش و دۆخێكى گوزه‌ران، ژيان، ژينگه و پله و په‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى، ئابوورى، سياسييدا بێت، ته‌نانه‌ت هەرچەندێكيش ساویلکە بێت، بەڵام ده‌بێت مافه‌كانى پارێزراو بن و کەرامەتى نه‌ڕووشێندرێت.
بەڵام سەیر لەوەدایە کەناڵە کوردییە ناوخۆیی و ئاسمانییەکان بە هەندێ بەرنامەی سەیر، کە بەنێو خەڵک بڵاوبوونەتەوە بە بڕێک پارە کاری سەیرو سەمەر به هه‌ندێك هاووڵاتى ده‌كه‌ن، كه ره‌نگه له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت، ئه‌و هاووڵاتييه د‌رك به‌وه نه‌كات، به‌و كاره ماف و كه‌رامه‌تى پێشێل كراوه. وەک ئەوەی مەبەست لێی ریسواکردنی کەسایەتی تاک یا خانمان بێت لەنێو خەڵک! یا مەبەست لێی گۆڕینی کلتوور و به‌ها باڵاكانى كۆمه‌ڵگه‌ى کوردەواری بێت!
به‌ڵێ له پرۆگرامى شێواوى نا ميدياييدا، كه‌سێك به مايك و به زمانێكى ئاست نزم و فه‌رهه‌نگێكى خاڵى له ئه‌ده‌ب و رێز له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌دوێت و بەچەند هەزارێک وا لەخانمێک دەکات درۆ لەگەڵ دایکی بکات و بڵێ دووگیانم یا وای لێبکەن بەدوای کوڕان بکەوێت و داوای پەیوەندی سۆزداری لێبکات کە ئەمەش گەورەترین سوکایەتیە بە کەسایەتی خانمێک بکرێت لە نێو عەقڵییەتی ئەم کۆمەڵگەیە یا وا لەو خانمە بکرێت ئەو رەفتارە ئەنجام بدات..
لێرە ئەزموونی بەشێک لەو کەناڵانە دەردەکەوێت کە هیچ لەبارەی ئەخلاقی پیشەکەیانەوە نەزانن و تەنها کەسانێک و کۆمەڵێک بەناو بێژەرو پەیامنێر کۆبوونەتەوە و بەرنامەیەکی گاڵتەجاڕيانه‌ى ئاست نزميان كردووه‌ته تۆپى كارى ميدياييان و له رێگه‌يه‌وه یاری به كه‌رامه‌ت و ژيان و به‌هاى تاك و به‌ها باڵاكانى كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن، نه‌ك له پێناو ئه‌ركێكى ميديايى، به‌ڵكو له پێناو گه‌رمكردنى هه‌ڕاجه بازارى خۆيان و خاوه‌نه‌كانيان. ئیتر بیرۆکەی بەرنامە و چ پرسیارێک دەکرێت و چۆن کەسەکان بە پارە دەکڕن و دەنرخێنن ئەوە کێشەیەک نیە بۆ ئەوان چونکە توانستی ئەوان هەر ئەوەندەیە لەو بوارە.
یا بڵاو بوونەوەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و توانجی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی و بیرکردنەوەی خەڵکی لەسەر بەرنامەیەکی بەو جۆرە ریسواکەر ئەبێت چی بێت؟ جگە لەوەی کۆمەڵێک قسەی نەشیاو بەو خانمانە دەکرێت کە بۆ ئەو بڕە پارەیە ئەو کارەیان ئەنجام داوە!
بەجدی پێویستە سەندیکای رۆژنامەنووسان سنوورێک بۆ ئەم هەڵەت و پەڵەتییەی نێو میدیای کوردی دابنێن کە کەسانێک هیچ لەبنەماکانی پیشەکە نازانن رێگەیان پێ نەدرێت مومارەسەی کارەکە بکەن.. یا سانسۆر لەسەر هەندێ جۆری بەرنامە دابنرێت کە جگە لە نانەوەی کێشە و قسەوقسەڵۆکی خەڵکی هیچ سوودێکی بۆ کۆمەڵگە نیە.
ئارەزوو نوری
ژماره‌ی خوێنراوه :32
تعليقات
إرسال تعليق