رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
شاجوان: “ته‌مه‌نم 15 ساڵه، خيانه‌تم لێكراوه، بێوه‌فاييم زۆر بينيوه”.
پێشكه‌شكار: يه‌ك ده‌قه شاجوان، ئه‌گه‌ر دايك و باوكت بتبينن گله‌ييت لێناكه‌ن ئه‌م قسانه ئه‌كه‌ى..
شاجوان: باوكم نييه، دايكم له ماڵه‌وه‌يه. به‌ڵام ده‌مه‌وێت پێى بڵێم ئه‌وه دايك نييه..! ئه‌و ته‌نها قسه‌ى ره‌قم پێ ئه‌ڵێت… ئه‌و لێره‌يه ئاگاداريشه ده‌زانم، ئێستا له‌وانه‌يه هه‌ندێك كارمه‌ندى نێت تى ڤى بزانن له‌گه‌ڵ كێمه..
پێشكه‌شكار: ههههه (پێكه‌نين) بۆ كارمه‌ندى نێت تى ڤى..!!
كه قسه دێته سه‌ر ناوى كه‌ناڵه‌كه، پێشكه‌شكار ده‌ترسێت و ده‌زانێت چيرۆكه‌كه ئاشكرا ده‌بێت.. بۆيه ده‌ڵێت:
پێشكه‌شكار: دانيشه دواى قسه ده‌كه‌ين، تۆ 15 ساڵى، عه‌شق و غه‌راميات و ئه‌وانه هه‌مووى ته‌مه‌نى خۆيان هه‌يه. (چه‌پڵه‌يه‌كى بۆ لێده‌ن)
ئه‌م گرته‌يه ئه‌و واقيعه تاڵه پيشان ده‌دات، كه به‌رنامه‌ى ئه‌و پێشكه‌شكاره و باقى به‌رنامه‌كانى ديكه‌ى هاوشێوه‌ى ئه‌و به‌رنامانه و كه‌ناڵه‌كانيان له ناو خێزان و لاى منداڵانى تازه پێگه‌يشتوو درووستيان كردووه.
پێشكه‌شكار، له به‌رنامه‌كانى رابردوويدا منداڵى خوار 16 ساڵى هێنابوو، ده‌يوت بۆچى بۆخۆتان خۆشه‌ويستى و عه‌شقبازى ناكه‌ن، چى تێدايه..
ئه‌مڕۆش به هه‌ڵكه‌وت قوربانييه‌كى خۆى له به‌رنامه‌كه‌دايه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ى ده‌ستى بڕيوه لانيكه‌م له كه‌ناڵه‌كه‌يه يان كارمه‌ندانى كه‌ناڵه‌كه له نزيكه‌وه ده‌يناسن. قسه فڕێدان نه‌بێت، ئاماژه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى خودى پێشكه‌شكاره‌كه‌ش به سه‌ره‌داوى چيرۆكى ده‌ستبڕين و ياريكردن به چاره‌نووسى ئه‌و منداڵه ئاشنايه.
ئه‌سڵه‌ن، ئه‌وه كێيه مافى به ميدياكارێكى له‌و جۆره داوه، بێ ئيزنى دايك و باوكى منداڵى 15 ساڵ بهێنێته ستۆديۆ و بيگريێنێت و ببێته مايه‌ى درووستبوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر ژيان و چاره‌نووسى ئه‌و كچه پازده ساڵييه.
ئه‌گه‌ر سبه‌ى ئه‌و منداڵه خه‌ڵتانى خوێن كرا، ئايا كێ رووى ده‌مى ده‌كاته پێشكه‌شكار و كه‌ناڵه‌كه و داواى به سزاگه‌ياندنيان ده‌كات.
به‌داخه‌وه، ره‌نگه هه‌ر ئه‌و پێشكه‌شكاره ناوى له ريزى ئه‌وانه بووبێت كه دوێنێ پێرێ واژوويان كۆده‌كرده‌وه دژى كه‌سێك گوايه وتويه‌تى كچ له 15 ساڵى شوبكات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆيشى به‌و جۆره كه‌رامه‌تى منداڵێك و داهاتووه‌كه‌ى ئه‌تك ده‌كات.
كه‌ناڵه هه‌رزه‌كان و ميدياكاره هه‌رزه‌كاره‌كان ته‌نيا بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى زياترى ئه‌و پۆخڵه‌واته‌ى به ناوى ميدياوه نمايشى ده‌كه‌ن، ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك ده‌به‌ن و سڵ له‌وه ناكه‌نه‌وه، شتێك هه‌يه به ناوى ئه‌خلاقى پيشه و زانستى ميديا.
له سه‌ره‌تاييترين بنه‌ماكانى كارى ميديايى په‌يوه‌ست به منداڵان، ده‌بێت ميدياكار رێگه‌پێدانى نووسراو له دايك و باوكى منداڵه‌كه‌وه به‌ده‌ستبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى لانيكه‌م وته‌يه‌كى وه‌ربگرێت. به‌ڵام رۆژانه له ميديا به گشتيى و خودى ئه‌و كه‌ناڵه‌وه ده‌ستدرێژى تا راده‌ى په‌لاماردانى منداڵ و هه‌ڵگڵۆفين و ماچكردنى له لايه‌ن هه‌رزه‌كارانى ئه‌و كه‌ناڵه‌وه ده‌بينرێت و نه سه‌نديكا و نه داواكارى گشتى لێى نايه‌نه ده‌نگ.
بۆ بينينى ڤيديۆكه كرته لێره بكه
تعليقات
إرسال تعليق