رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
يه‌كێك له گرفته‌كانى گڕوگاڵى رێكخراوه‌كانى ژنان، كورتكردنه‌وه‌ى چه‌مكى ئازادييه بۆ هه‌ڕاجى جه‌سته و ته‌ركيزكردنه سه‌ر ئازادى پۆشين و په‌لاماردانى ئازادى ئه‌وانى ديكه له هه‌ڵبژاردنى جلوبه‌رگيان.
پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاى گه‌ياندن و به‌كارهێنانى سۆشیال میدیا لای خەڵکی، كێبڕكێيه‌كى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى لايك و كۆمێنت و فۆڵۆوه‌ر هێناوه‌ته‌ئاراوه، كه خه‌ريكه ئه‌و بابه‌ته ناپێويستانه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى به فيڕۆچوونى وزه‌ى ژنان و شێواندنى رووى راسته‌قينه‌ى ئه‌و ئامانجه‌ى ده‌بێت ژنان كارى بۆ بكه‌ن.
لەشفرۆشتن بەمانای سۆزانی بوون نا.. بەڵکو کاتێ ژنێک بۆ کۆمەڵگەیەکی برسی نیوە زیاتری جەستەی خۆی دەرخست و هەڕاجی سەر شاشەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کرد ئەوە واتای ئەوەیە له رێى نمايشى جه‌سته و به خراپ سوودوه‌رگرتن له ئه‌ندامانى جه‌سته خۆى بۆ لایک و کۆمێنت و فۆڵۆوەر فرۆشت.
هەر ژنێک بەو جۆرە جەستەی خۆی نمایش بکات و بڵاوی بکاتەوە مافی ئەوەی نیە بڵێ من ئازادم! ژنێک ئازادی خۆی لە جۆرێک خۆ رووتکردنەوە ببینێ دەبێ چاوەڕێی قسەو توانجی ناشرینی کۆمەڵگەیەک بکات کە کلتووری ئەو دوورە لەو جۆرە خۆ رووتکردنەوەیە.
کاتێ دەتەوێ کاری مۆدێل یا دەتەوێ لەسەر شاشە دەرکەوی واتای ئەوە نیە بازرگانی بە جەستەی خۆت بکەی بۆ ئەوەی سەرنجی بینەر بەلای خۆت رابکێشی.
هەر ئەمەیە وا لە پیاو دەکات كاردانه‌وه‌ى پێچه‌وانه‌ى هه‌بێت!! چونکە کاتێ تۆیەکی رووت دەبینێ و دەڵێی من ئازادم پێی وایە ئازادی لە رووتبوونەوەیە نەوەک لە بیروبۆچوون!! پیاوان بەبینینی ئێوە زیاتر وزیاتر ژنانی خۆیان کۆت و بەند دەکەن نەوەک وەکو بەهەڵە بانگەشەی ئازادی ئێوە ئەوانیش ئازادکەن و خۆیان رووت بکەنەوە!!
ئازادی لە رووتبوونەوەی جەستە نیە ئازادی ژن بۆ بیروڕا بۆ بیر‌و بۆچوون و وجودی لە نێو کۆمەڵگه.. ئازادی لە پێشێلنەکردنی مافەکانت وەک ژنێک ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تۆیەک کە خۆت هەراج دەکەی بۆ ناو‌و ناوبانگ مافی زۆرێک لەژنان پێشێل دەکەی و زیاتر کۆت و بەندیان دەکەی!
تۆیەک کە خۆتت خۆشناوێت و جەستەت هەڕاج دەکەی و رێز لەخۆت ناگری، رێز لە بینەر بگرەو رێخۆشکەر مەبە بۆ سووکایەتی پێکردن بەژنان.
خۆتت خۆشبوێت و بۆ پێشکەوتن و دەرکەوتن پێویستیت بەوەیە ئازا‌و بوێر بیت لە بیرکردنەوە و بیروبۆچوونت.. پێویستیت بەوەیە خۆت رۆشنبیر بکەی و بە قسەو رەفتاری جوان سەرنجی خەڵک بۆ خۆت رابکێشی نەوەک بە خۆ رووتکردنەوە و زمانێکی پیس و بازاڕی بكه‌ويته جوێندان و رشانه‌وه به كۆمه‌ڵگه‌دا.
ئاره‌زوو نورى
ژماره‌ی خوێنراوه :24
تعليقات
إرسال تعليق