رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
میدیاکار هەرچەند لە بواری راگەیاندن زیاتر مومارەسەی کارەکە بکات بێگومان ئەزموونی زیاتر‌و وریایی زیاتر پەیدا دەکات چ جای هەموو رۆژێک لەناو کارەکە نغرۆ بوبێت.. بێگومان هەر میدیاکارێک بۆ پاراستنی ئەخلاقی پیشەکەی وانەیەک لەهەڵەکانی رابردووی وەردەگرێت و هەوڵی دووبارەنەبوونەوە و ئەکتیڤ کردنی تواناکانی خۆی دەدات و لە هەڵە زەق و دیارەکان خۆی بەدوور دەگرێت.
ئەڤین ئاسۆ کە ساڵانێکە لەناکاو لە کاری ئەکتەری کەوتە نێو بواری راگەیاندن و مومارەسەی میدیایی، سەرەتا وەک پێشکەشکارێکی مێیینە بوێرانەو لێهاتووانە لە دەربڕین دەستی پێ‌کرد و توانی سەرکەوتوو بێت و سەرەڕای ئەزموونی وەک پێشکەشکاری لەکەناڵی جیاواز‌و ئێستاش کە خۆی خاوەنی کەناڵێکەو بەڕێوەی دەبات.. لانی کەم دەبێت شارەزایی لە ئیتیک و یاسای کارەکەی هەبێ و راست و هەڵەو باش و خراپ لێک جیا بکاتەوە..
بەڵام ئەڤین ئاسۆ لەئێستادا وەک میدیاکار دەرناکەوێ، بەڵکو میدیا بۆ کاری ئەتککردن و پارە پەیداکردن و ناوبانگ و ریسواکردنی گەنجان و لەخشتەبردنیان بەکاردێنێ، لەرێی کەناڵ و بەرنامەکانی خۆی..
پێشێلکارییەکانی ئەڤین بەرامبەر بە ژن و گەنج و خەڵک لەرادەبەدەر زیادی کردووە و بەناوی داهێنان و نوێگەر و گاڵتەو پێکەنین یاری بە هەست و سۆز‌و کەرامەتی خەڵکی دەکات بەجۆرێک کە پارە لای ئەڤین ئاسۆ زۆر بە بەهاترە لە کەرامەتی مرۆڤەکان کاتێ لەبەرنامەیەکی راستەوخۆو لەبەردەم ئامادەبووان بە گەنجێک دەڵێ خۆت بدۆڕێنە پارەت ئەدەمێ و دواتریش ئەڵێ ئەها پارە چی لە مرۆڤ دەکات!!
یا دەست دەخاتە نێو قەدی خانمێکی میوان و دەڵێ دەبێ چەند کەس خۆزگە بۆ ئەم جێیەی من بخوازن کەوا دەستم لەناو قەدی داناوە، کە ئەمەش خراپترین بانگەشەیە بۆ ئەوەی چاوی پیاوان تەنها لەو لایەنەوە تەماشای میوانە ئافرەتەکان بکەن و حەزی خۆیان لەبینینی ئەو دیمەنە بەتاڵ بکەنەوە بێ گوێدانە شکاندنی کەسایەتی ئەو خانمە.
یاخود هێنانی کچانی مۆدێل و لەبەرکردنی جلی رووت و نمایشکردنیان يان هێنانى كه‌سانى به‌ندبێژ و پێداهه‌ڵگوتنى ئه‌و به‌ندبێژانه به جه‌سته‌ى ئافره‌ت و سوكايه‌تيكردنيان به ژنان به به‌رچاوى ئه‌ڤينه‌وه و هاوكات ئه‌ويش چه‌پڵه‌يان بۆ ئه‌كوتێت و به سوكايه‌تيكردنه‌كانى ئه‌وان به ژن هه‌ڵده‌په‌ڕێت و وه‌ك ده‌وترێت به دوو به‌ندى داشۆراو له به‌هاكان ئه‌ڤينيش ده‌هێننه هه‌له‌كه سه‌ما.
هەموو ئەم پێشێلکارییانەی ئەڤین لەلایەک و دەنگدانەوەی دوایین بەرنامەکانی لەلایەک کە ئەتککردنی ژیانی منداڵێک بوو بەهۆی ناشارەزایی یاخود نەفامی ئەڤین لەوانەیە ئەو کیژۆڵە پانزە ساڵانەی کە ساویلکانە دڵی خۆی هەڵڕشت ئێستا بیست خاوەنی لێ پەیدا ببێت و بەناوی شەرەف ناموس بکوژرێت، یاخود بیکوژن و بڵێن نەخۆشی دەروونی هەبوو.. چونکە ئەو وێنەیەی ئەڤین نیشانی خەڵکیدا کچێکی کەم عەقڵ و نەفام و نەخۆشبوو.. رێخۆشکردنی ئەڤین بۆ قسەکردنی ئەو منداڵە بەو جۆرە بەرپرسە لەوەی هەرچی بەسەربێت یا کۆمەڵگا چۆن لێی بڕوانێت یا چۆن لە نێو دەوروبەری خۆی ناوی لەکەدار بوبێت.. وه‌ك ئه‌وه‌ى دواى به‌رنامه‌كه، ئه‌و كچه منداڵه له سوپه‌رماركێتێكى هه‌ولێر، تووشى گێچه‌ڵى سێكسى بوويه‌وه و گه‌نجێك به مۆبايل وێنه‌ى گرتبوو و به‌و هۆيه‌وه شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ له نێوانيان درووستبوو. كه ئه‌مه ئاماژه‌يه‌كى سه‌ره‌تاييه بۆ ئه‌و مه‌ترسييانه.
ئەڤین ئاسۆ کە رێی بەخۆی داوە دەمێک میدیاکار و دەمێک لیژنەی هەڵسەنگاندنی شاجوان و دەمێک لیژنەی هەڵبژاردنی جیاوازی و دەمێک بەندبێژو دەمێک مەلاو…هتد کە خۆی کردووە بە دەم سپی هەموو کارێک پێویستە كه‌مێك له ئيتيك و رێسا و ياساى كار و پيشه‌كه‌ى وردبێته‌وه و هه‌ست به به‌رپرسيارێتى به‌رامبه‌ر به ئاسايشى كۆمه‌ڵايه‌تى كۆمه‌ڵگه بكات.
ئارەزوو نوری
تعليقات
إرسال تعليق