ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
له هه‌ره دیارترین عه‌یبه‌كانی میدیای كوردیی ئه‌وه‌یه، گه‌یشتووه‌ته ئاستێك بێگوێدانه هیچ شتێك، هه‌ندێك له كاره‌كته‌ره‌كانی له پاڵ خه‌ونی فووتێكراندا، پێ به پیرۆزییه‌كانی خه‌ڵكدا ده‌نێن و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و ده‌یانه‌وێت به‌و جۆره ببنه جێی باس و خواسی خه‌ڵك و بینه‌ر كۆبكه‌نه‌وه.
هه‌یانه هه‌موو رێگه و كه‌س و بابه‌تێكی تاقیكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا نه‌بووه‌ته ئه‌و قه‌له‌ی بفڕێت و هه‌رگیزیش نافڕێت.
ئێستا ئه‌و جۆره كه‌سانه كه‌وتوونه‌ته به بازاركردنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت “زینای محارم” و هه‌ر رۆژه چیرۆكێكی هه‌ڵبه‌ستراوی په‌یج و ئه‌كاونته ساخته‌كان ده‌هێننه به‌ر باس و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه. كه زۆرینه‌ی ره‌هایان هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه. وه‌رگێڕدراوی چیرۆكه سێكیسییه‌كانی سایته شینه‌كانن.
هه‌ر بۆ به‌رچاوڕوو، پێده‌چێت رێكخراو، یان كه‌سانی جۆراوجۆر پاره‌دار كرابن، یان پاره‌یان پێ بدرێت بۆ بره‌ودان به هۆنینه‌وه‌ی چیرۆكی سێكسی تایبه‌ت به زینای محارم.
ته‌نیا سێرچێك له فه‌یسبووك بكه‌ن، خۆتان ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه ده‌دۆزنه‌وه، كه چیرۆكی سێكسیان تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه. یان تایبه‌تن به بڵاوكردنه‌وه‌ی چیرۆكی وه‌رگێڕدراوی سایته شینه‌كان. ناوه‌ڕۆكیان باس له ده‌ستدرێژی سێكسی برا بۆ سه‌ر خوشك، خوشك له‌گه‌ڵ خوشك، باوك بۆ سه‌ر كچ، مام بۆ سه‌ر برازا، خاڵ بۆ سه‌ر خوارزا، كوڕ بۆ سه‌ر پوری.. هتد.
ئه‌و گرووپ و رێكخراوانه‌ی له پشت بره‌ودان به‌و بابه‌تانه‌ن، دیاره ئامانجیان له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانه. خێزان، كه به‌هێزترین به‌ربه‌ستی به‌رده‌م پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌وانه.
ئه‌و گرووپ و رێكخراوانه به‌شێكیان له ژێر ناوی وه‌همی و كرانه‌وه و بره‌ودان به كاری كولتووری كار ده‌كه‌ن. زۆرێكیان هاشتاگی تایبه‌تیان هه‌یه. به پله‌ی یه‌كه‌میش پێشكه‌شكار و هه‌ڵتۆقیوه‌كانی میدیایان كردوونه‌ته كرێگرته‌ی خۆیان.
له نوێترین به‌رنامه‌یه‌یدا، پێشكه‌شكارێك، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو رێگه‌یه‌كی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی بینه‌ر و لایك و كۆمێنت تاقیكردووه‌ته‌وه، هێشتا هه‌ر له شوێنی خۆیه‌تی، میوانداری ئافره‌تێكی كردووه. ئه‌و ئافره‌ته بانگه‌شه ده‌كات له ته‌مه‌نی چوار ساڵی برای و كوڕی خاڵی، كه دراوسێیان بووه، ده‌ستیان لێداوه و سێكسیان له‌گه‌ڵ كردووه. براكه‌ی له‌گه‌ڵ كچه‌ی دراوسێیان و كچه خاڵی و كوڕه خاڵیشی له‌گه‌ڵ خۆی. ئینجا كه گه‌یشتووه‌ته 9 ساڵی براكه‌ی به بیری هێناوه‌ته‌وه، كه له چوار ساڵی چیان له‌گه‌ڵ یه‌ك كردووه. داوای لێكردووه. كه بووه‌ته چوارده ساڵی له هه‌موو شت بووه‌ته‌وه. زۆر و كه‌م باسه‌كه ئه‌وه‌یه كچێك له چوار ساڵیدا هه‌ستی به خۆشی كردووه، یان وایزانیوه ده‌بێت هه‌موو كچ و كوڕێك ئه‌و خۆشییه ببینن. ئافره‌ته‌كه ده‌ڵێت براكه‌م وازی هێناوه و هاوسه‌رگیری كردووه، كه‌چی پێشكه‌شكار هه‌ر ده‌پرسێت، ئه‌ی ئێستا نایه‌ت بۆ لات و داوات لێ ناكات… ئیتر با پزیشك و شاره‌زا و ده‌روونناس و چی و چی بێن لێكی بده‌نه‌وه بزانن هه‌ستی سێكسی و چوار ساڵی چه‌ندی به چه‌نده..
به‌رنامه‌كه به ناونیشانی (چیرۆكی ئه‌و كچانه‌ی به منداڵی ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر) به‌رده‌وام ده‌بێت.
حاڵه‌تی ریزپه‌ڕ هه‌یه، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییدا زۆر ده‌گمه‌نه، ئافره‌ت له لایه‌ن كه‌سی مه‌حره‌مییه‌وه ده‌ستدرێژی كرابێته سه‌ر. به‌ڵام ئه‌وه دیارده نییه. حاڵه‌ت بووه لێره و له‌وێ و چه‌ند ساڵ جارێك و نه‌بووه‌ته دیارده.
ئه‌و كه‌ناڵانه و ئه‌و جۆره میدیاكارانه‌ی له پرۆژه‌ی هه‌ڵته‌كاندنی خێزاندان، ده‌یانه‌وێت كارێك بكه‌ن، خوشك له برا بترسێت. دایك له كوڕی گه‌نجی بترسێت. كچ له باوك بترسێت. شه‌و نه‌وێرێت بخه‌وێت، نه‌وه‌ك برای یان باوكی ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر.
ئه‌و بابه‌تانه بابه‌تی میدیای گشتیی نیین. ده‌كرێت له كه‌ناڵی تایبه‌تمه‌ند. له گۆڤاری تایبه‌تمه‌ند به شێوه‌یه‌ك بخرێنه‌ڕوو، كه ئامانج لێی چاره‌سه‌ر و نه‌هێشتنیان بێت، نه‌ك له شاشه‌ی كه‌ناڵێكی ته‌رفیهی كه ره‌نگه خه‌ڵك بۆ به‌سه‌ربردنی كات سه‌یری بكات.
تعليقات
إرسال تعليق