ئەرشیفی یەكەمین تەلەڤزیۆنی كوردی لەبەردەم هەڕەشەی لەناوچووندایە

رۆژنامه‌وانى

رۆژنامه‌وانى – كه‌ركووك:

ئەرشیفی زیاتر لە سی ساڵی یەكەم تەلەڤزیۆنی كوردی لە كەركوك لەبەردەم هەڕەشەی لەناوچووندایە.5442132

هاشم جەباری، راگەیاندنكارو یەكەمین بێژەری تەلەڤزیۆنی كەركوك لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: “ئەرشیفی تەلەڤزیۆنه‌كە بریتیە لە 1263 شریتی رەش و سپی و زیاتر لە 400 شریتی رەنگاو رەنگ، هەموو بابەتەكانی مێژووی  تەلەفزیۆنەكە لە خۆدەگرێت”.
جەباری وتیشی: “لەپێناو پاراستنی ئەو ئەرشیفە دەیان كۆڕو چاوپێكەوتنم لە تەلەڤزیۆنەكانەوە كردووەو ئەو مەترسیانەم باسكردووە “.
ئاماژەی بەوەشكرد: “شوان داودی ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كردووە بۆ پاراستنی ئەو ئەرشیفەو دواتر لیژنەیەك پێكهێنرا بەندە كرا بە سەرۆكی لیژنەكەو ئامارێكی تەواوی شریتەكانم كرد”.
ئاشكراشیكرد: “بۆ پاراستنی ئەو ئەرشیفە گرنگە، ڤیدیۆییەكی دوو ئینجمان پێویستە، چونكە لەئێستادا ئەو ڤیدیۆیە نەماوە، دەبێ كۆمپانیایەك یان حكومەت ئەو كارە بكات بۆ پاراستنی ئەرشیفەكە”.
وتیشی: “هەوڵ هەبووە بۆ بردنی ئەرشیفەكان بۆ بەغدا، لەو كاتەشدا دڵنیام هەموو دەفەوتێنرێن”.
سه‌رچاوه‌: هه‌واڵ


سه‌رچاوه‌رۆژنامه‌وانی

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات