ئه‌ڤین ئه‌حمه‌د
دۆخى ژن له میدیاى كوردى، ئه‌و بابه‌ته‌یه كه هه‌موو ساڵێك ته‌نها دووجار، له‌دوو بۆنه‌ى جیهانی گه‌وره‌دا زۆرترین قسه‌وباسى له‌سه‌ر ده‌كرێت ئه‌وانه‌ش ( 8ى مارس، 25 نۆڤێمبه‌ره) واتا ڕوونتر، رۆژى جیهانى ژنان و رۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ژنان، به‌ڵام له‌ئه‌رزى واقعیدا كێشه‌كان هه‌ر هه‌مان كێشه‌ن كه‌ساڵانه دووباره ده‌بنه‌وه و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ریش ته‌نها له‌چوارچێوه‌ى كۆڕ‌و سیمیناره‌كاندا كاریگه‌رییه‌كى ڕووكه‌شیان ده‌بێت.
له‌ئه‌گه‌رى گه‌شتنیشیان به‌ناوه‌نده باڵاكانى بڕیاردان كارى جددیان له‌سه‌ر ناكرێت، چونكه ئه‌وانه‌ى له پێگه باڵاكانى بڕیارداندان هه‌ر خودى پیاوان خۆیانن، به‌دیدى پیاوانه‌ش خوێندنه‌وه بۆ خواست و دنیا بینینى ژنان ده‌كه‌ن.. ده‌خوازێت ئێمه‌ى ژنانیش به‌دیدێكى ته‌واو ژنانه‌وه په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر گرفت ونه‌هامه‌تییه‌كان، شێوازه‌كانى چاره‌سه‌ركردنیشیان له‌ڕووانگه‌ى دنیا بینینى خۆمانه‌وه بخه‌ینه‌ڕوو.
ئاشكرایه كاركردنى ژنان له فه‌زایى كارى میدیایى له هه‌رێمى كوردستان، له‌ژینگه‌یه‌ك كه‌پڕاوپڕه له‌ململانى وهاوكێشه‌ى ئاڵۆزى سیاسى، كۆمه‌ڵایه‌تى، كه‌لتوورى وهه‌روه‌ها له سه‌رووى هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه بوونى ململانێى وگه‌شه‌دان به‌سه‌پاندنى لۆژیكى ده‌سه‌ڵات له‌نێو میدیاكان خۆیانه‌وه كاریگه‌ریى نه‌رێنى زۆر مه‌ترسیداریان له‌سه‌ر توانا‌و ئه‌داى ژن دروستكردووه له‌ناوه‌ندى زۆرێك له‌ده‌زگا میدیاییه‌كانداو هاوكات، خه‌باتى ژنانى رۆژنامه‌نووس ومیدیاكاریشیان ڕووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگى وگرفتى گه‌وره كردووه‌ته‌وه كه‌سه‌رجه‌مى ئه‌وانه‌ش پێویستییان به‌پلانێكى درێژخایه‌نه بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌و پاراستنى زۆرێك له‌و ژنانه‌ى له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و فه‌زایه‌دا ساڵانێكى زۆره خه‌بات ده‌كه‌ن، له‌پاى ئه‌و خه‌بات وماندووبوونه‌شیان ته‌نها به‌نه‌هامه‌تى وگرفتى زیاتر پاداشت كراونه‌ته‌وه هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش له‌سایه‌ى نه‌بوونى ستراتیژێك كه‌ماف و ده‌نگ وپێگه‌یان له‌ناو ده‌زگا میدیاییه‌كاندا به‌ئاراسته‌یه‌كى باشتردا زامن بكات…
له‌هه‌رێمى كوردستان سه‌رجه‌مى گرفته‌كانى ژنانى میدیاكار كه‌ساڵانێكى زۆره له‌هه‌مان چوارچێوه‌یه‌دا ده‌خولێنه‌وه به‌بێ گه‌شتن به‌چاره‌سه‌رێكى بنه‌ڕه‌تى یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ كۆتایهێنان به‌نه‌هامه‌تییه‌كانیان ئه‌گه‌ر به‌ووردى شیكردنه‌وه‌ى بۆ بكه‌ین زۆر به‌ڕوونى ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رجه‌میان له‌ئه‌نجامى نه‌بوونى هاوسه‌نگى جینده‌رى، باڵاده‌ستى پیاوانه له‌ناو ده‌زگا میدیاییه‌كان به‌شێوازێك كه‌به‌شى هه‌ره‌زۆرى جومگه هه‌ستیاره‌كانى میدیا له‌ژووره‌كانى هه‌واڵ، بڕیاردان وهیكه‌لییه‌تى ئیداریى له‌ژێر كۆنترۆڵى پیاوانن، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه هیچ بوارێكى فیعلى بۆ پێگه‌و ده‌نگى راسته‌قینه‌ى ژن بوونى نه‌بێت یاخوود ئه‌گه‌ر هه‌شبێت شێوازێكى ڕووكه‌شی بێت، له‌بنه‌ڕه‌تیشدا به‌شى هه‌ره زۆرى میدیاكان به‌ستراتیژو تێڕوانینى پیاوانه داڕێژراون وخودى ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى ته‌واوى هه‌بووه بۆ سه‌ر زۆرێك میدیاكان ( بینراو، بیستراو ومیدیایى ئه‌لیكترونی )، له‌ڕووى چۆنییه‌تى تێگه‌شتن ورووماڵكردنیان بۆ پرسه‌كانى ژنان به‌گشتى وهه‌روه‌ها چۆنییه‌تى هه‌نگاونانیش بۆ پێگه‌یاندنى زیاترى ژنانى میدیاكار و رۆژنامه‌نووس له ڕووى ئه‌داو توانا و به‌شداری پێكردنیان له‌پایه باڵاكانى بڕیارى میدیایى به‌ئاراسته‌ى هاتنه‌كایه‌وه‌ى میدیایه‌ك كه‌ستراتیژى ژن تێدا ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێت.
بیگومان لێره‌شه‌وه كه‌باس دێته سه‌ر باڵاده‌ستى نێرینه له‌میدیادا ناكرێت به‌شێوازێكى ڕه‌ها قسه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بكه‌ین به‌ڵكو، مه‌به‌ست لێره‌دا زۆرینه‌یه كه‌دروسته بكرێته پێوه‌ر بۆ راستى ئه‌م بۆچوونه، ئیدى ئه‌و باڵاده‌ستییه ناهاوسه‌نگ ونالۆژیكیه‌ش خۆى له‌خۆیدا بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى ده‌یان كێشه‌و گرفتى ئاڵۆز له‌به‌رده‌م پێشخستن وده‌ركه‌وتنى زیاترى ئایدیا‌و دنیابینى ژن له‌دنیاى كارى میدیاییدا هه‌ر له‌به‌كه‌م سه‌یركردنى ئه‌داو تواناى ژنان تاوه‌كو ده‌گاته ڕاده‌ى ته‌شهیر، سووكایه‌تیپێكردن، توانج لێدان وجۆره‌ها گێچه‌ڵى جۆراوجۆریش له‌لایه‌ن زۆرێك له‌پیاوانى باڵاده‌ستى نێو میدیاكانه‌وه به‌بێ بوونى هیچ جۆره لێپیچینه‌وه و سزادانێك كه‌ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆتایپێهێنانى زۆرێك له‌و نه‌هامه‌تییانه‌ى به‌رۆكى ژنانى میدیاكار و رۆژنامه‌نووسى گرتووه‌ته‌وه.. بۆیه، لێره‌شدا جێگاى خۆیه‌تى دووباره بپرسین كه‌ى، كێن ئه‌وانه‌ى ده‌توانن دۆخى ژن له‌م واقیعه ئاڵۆزه‌دا به‌ئاراسته‌یه‌كى باشتردا ببه‌ن، ببنه چه‌قى گۆڕانكارییه ریشه‌ییه‌كان بۆ به‌هێزبوونى زیاترى ده‌نگ و پێگه‌ى ژن له‌ناو ده‌زگا میدیاییه‌كاندا؟
ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ى پێویسته ژنانى میدیاكار كارى له‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌نگاوه‌كانیشیان له‌چوارچێوه‌یدا چڕتر بكه‌نه‌وه بوونى شۆڕشێكى ژنانه ودیدێكى فیمینزمیانه‌ى راسته‌قینه‌و كاریگه‌ره به‌شێوازێك ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشێكى ژنانه له‌ناو زۆرێك له‌ده‌زگا میدیاییه‌كان به‌ئاراسته‌ى هه‌ڵكیشانى ره‌گى بیرى پیاوسالارى وئه‌و ئایدیا پیاوانانه‌ى تواناكانى ژنان له‌چوارچێوه داخراوه‌كاندا قه‌تیس ده‌كه‌ن به‌ڵێ، قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسى ژن، باشتركردنى دۆخى ژن له‌ڕووى كارى میدییاییه‌وه پێش هه‌ر لایه‌نێكى تر پێویسته بدرێته‌وه ده‌ستى ژنان خۆیان، هاوكات زۆریش پێویسته چاكسازی له‌م بواره‌دا پێش هه‌ر لایه‌نیكى تر له‌ناو خودى ده‌زگا میدییاكانه‌وه ئه‌نجام بدرێن كه‌پڕاوپڕن له‌پیاوانێك هێشتا تێگه‌شتنیان بۆ مه‌سه‌له‌ى ژن تێگه‌شتنێكى دروست و بونیاتنراو نییه له‌سه‌ر قه‌ناعه‌تى ته‌واو به‌زه‌روورییه‌تى بوونى ده‌نگى ژن له‌گۆڕینى هاوكێشه كۆمه‌ڵایه‌تى، فه‌رهه‌نگى وكه‌لتووى وته‌نانه‌ت هاوكێشه سیاسییه‌كانیش كه‌هه‌موو ئه‌وه‌ش له‌راستیدا جگه له‌كاره‌سات ناكرێت له‌ژێر هیچ ناونیشانێكى تردا پێناسه‌یان بكه‌ین.
كاره‌سات بۆ میدیا، پێگه‌ى ژن له‌میدیا وهه‌روه‌ها بۆ سه‌ر خێزان وكۆمه‌ڵگه‌ش..بۆیه جێگاى خۆیه‌تى كه‌لێره‌وه بڵێین ئیدى كاتى ئه‌وه هاتووه ژنانیش خاوه‌ن فۆرم وناسنامه و ده‌نگى راسته‌قینه‌ى خۆیان بن له‌دنیاى كارى رۆژنامه‌گه‌رییدا وببنه سه‌رمه‌شق بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى په‌یوه‌سته به‌ژیانى پیشه‌یى خۆیان، چیتر چاوه‌ڕێى ئه‌وه نه‌بن پیاوانى به‌ڕوواڵه‌ت ئازاد یه‌كسانییان بۆ بڕه‌خسێنن.
میدیاى كاریگه‌ر ناكرێت ده‌نگ وجێده‌ستى فیعلى ژن تێدا ره‌نگدانه‌وه‌ى نه‌بێت، هه‌ر یاساییه‌كى رۆژنامه‌وانیش ئه‌گه‌ر نه‌توانێت به‌شێوازێكى راسته‌قێنه كار له‌سه‌ر چه‌سپاندنى زیاترى پێگه‌ى ژن بكات له‌چوارچێوه‌ى كارى میدیایى یاسایه‌كى لاوازه و ناكرێت ئۆمیدى له‌سه‌ر بچێنرێت بۆ باشتربوونى دۆخى ژن له‌ناو میدیادا بۆیه هه‌ڵگیرسانێكى شۆڕشێكى فیمینزمانه‌ى ژنانه له‌ناو ده‌زگا میدیاییه‌كاندا وه‌كو هه‌نگاوى یه‌كه‌م، چاره‌سه‌رێكى زۆر پێویسته بۆ دۆخى ناله‌بارى ئه‌مڕۆى ژن له ناو ده‌زگا میدیاییه‌كاندا وهاوكات ته‌نها رێگاشه بۆ كۆتایهێنان به‌زۆرێك له‌و گێچه‌ڵ ونه‌هامه‌تییانه‌ى ژنانى میدیاكارى كردووه‌ته ئامانج .
تعليقات
إرسال تعليق