رۆژنامه‌وانی – سلێمانی:
جۆزێف گۆبڵز وه‌زیرى راگه‌یاندن له سه‌رده‌مى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیاى نازى (1945)، له‌وته‌یه‌كی دا ده‌ڵێت”میدیایه‌كی بێ ویژدانم پێ بده‌ن، گه‌لێكی بێ هۆشیاریتان پێده‌ده‌م”.. ئه‌م وته‌یه‌ى گۆبڵز ئه‌گه‌رچى 74 ساڵى ره‌به‌قى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام ده‌شێت به‌یه‌كێك له‌واتادارترین وته‌كانى مێژووى میدیا هه‌ژمار بكه‌ین ئه‌و ده‌مه‌ى باس دێته سه‌ر رۆڵى میدیا له رێكخستن یاخوود چه‌واشه‌كردن و به‌لاڕێدابردنى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى خه‌ڵك و رایگشتى، دواتریش به‌رهه‌مهێنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى بێ ئاگا و هه‌ندێكجاریش توندڕه‌و له ئاست سه‌رجه‌مى ئه‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌ژیانى رۆژانه‌وه.
ساڵانێكى زۆره له هه‌رێمى كوردستان رێڕه‌وى كارى میدیایى جۆرێك له ئازادى ته‌واوى به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌ر له قۆناغى دواى راپه‌ڕینه‌وه تاوه‌كو قۆناغى ئازادى عێراق و قۆناغه‌كانى دواتریش.. هاتنه‌كایه‌وه‌ى میدیاى ئه‌هلى و بازرگانى له پاڵ میدیایى حزبیدا ئه‌گه‌رچى ئاماژه‌یه‌ك بوون بۆ فراوانبوونى زیاترى فه‌زاى كارى میدیا، راده‌ربڕینى ئازاد و هه‌روه‌ها پڕچه‌ككردنى زیاترى خوێنه‌ر و بێسه‌ریش به دوواین گۆڕانكارییه جیهانییه‌كان وه‌كو پێویستییه‌كى سه‌ره‌كى ژیانى سه‌رده‌میانه‌ى كۆمه‌ڵگه مرۆڤایه‌تییه‌كان، به‌ڵام هاوتا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا هێشتا میدیا له هه‌رێمى كوردستان نه‌یتوانیوه به‌پێی پێویست خۆى له به‌رگى میدیایه‌كى ته‌قلیدی داماڵێت، هاوكات نه‌شیتوانیوه ئاوێنه‌یه‌كى فیعلى بێت بۆ هاتنه‌كایه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى هاوسه‌نگ ومیانڕه‌و له باره‌ى زۆرێك له پرسه‌كانى رۆژه‌وه، له گرنگترینیشیان پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌گشتى و زۆریش به تایبه‌ت پرسه‌كانى ژنان.
گومانى تێدا نییه یه‌كێك له بنه‌ماكانى كاری میدیایى “هاوسه‌نگییه”، ئه‌وه‌ش به‌واتاى كاركردن له چوارچێوه‌ى ئیتیك و پره‌نسیپه ئه‌خلاقی ومرۆییه‌كان وه‌كو سه‌نگى راسته‌قینه بۆ هاتنه‌كایه‌وه‌ى میدیایه‌كى په‌سه‌ند و پرۆفیشناڵ له دید و زهینیه‌تى تاكى وه‌رگردا كه هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌بێ بوونى چاوێرى میدیای ره‌نگه كارێكى ئه‌سته‌م بن و نه‌توانن ئامانج و ستراتیژى خۆیان بپێكن.. هه‌ڵبه‌ته قسه‌كردن له‌سه‌ر زه‌رووره‌تى بوونى چاوێرى میدیایى به ماناى سنوورداركردنى له راده‌به‌ده‌رو به‌رته‌سكردنه‌وه‌ى ته‌واوى ئازادى میدیایى نییه به‌ڵكو، له‌به‌رچاوگرتنێكى واقعیانه‌ى دۆخى میدیاییه به‌تایبه‌ت بۆ قۆناغى ئێستاى گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ده‌شێت پێویستمان به‌وه هه‌بێت جۆرێك له سانسۆر و چاودێرى له‌ناو میدیاكاندا بوونیان هه‌بێت وه‌كو هه‌نگاوێكى زۆر پێویست بۆ رێگرتن له زۆرێك له‌و بێسه‌روبه‌رییانه‌ى رۆژانه، له ئه‌نجامى نه‌بوونى شاره‌زایی، سانسۆر و چاو دێرییه‌وه به‌شێك له‌میدیاكانى خستووه‌ته نێو گێژاوێكى گه‌وره‌وه له رووى شێوازى ته‌رح كردن و چۆنییه‌تى كاركردنیان له‌سه‌ر پرس و بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌گشتى، ئه‌وه‌ش له‌دواجاردا ده‌چێته‌وه خزمه‌تى دۆسییه‌ى ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌زۆر پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ى جدیمان له‌سه‌ر هه‌بێت ئیدى له‌ئه‌گه‌رى بوونى هه‌ر كه‌مووكورتییه‌ك ئیدى، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه پرسیارێك دێته ئاراوه “ئه‌ركى كێییه كار له‌سه‌ر رێكخستن و هاتنه‌كایه‌وه‌ى چاوێرى میدیایى بكات؟… هه‌ڵبه‌ته شێوازه‌كانى چاره‌سه‌ركردن یاخوود میكانیزمى چۆنییه‌تى ئیشكردن له‌م رووه‌وه ده‌شێت له‌چه‌ندین لایه‌نه‌وه كارى له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگترینه ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تا له ناوخۆى میدیاكانه‌وه كار له‌سه‌ر بوونى سانسۆر بكرێت.. له‌راستیدا ئاستى رۆشنبیرى و باكگراو‌ندى زانستى و مه‌عرفى كه‌سانى رۆژنامه‌نووس و میدیاكاریش رۆڵێكى گه‌وره ده‌گێڕن له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره‌ى پێشتر ئاماژه‌ى پێكرا ئه‌وه‌ش به‌ماناى ئه‌وه‌ى خودى كه‌سى میدیاكار خۆى پێش هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكى تر ده‌بێت چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر ئه‌دا وچۆنییه‌تى ته‌رحكردنى كه‌سى خۆى بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆیان به ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه، بیرمان نه‌چێت په‌یامى كارى میدیایى په‌یامێكى ئه‌خلاقییه و ده‌بێت له چوارچێوه‌ى پیرۆزییه‌كانى خێزان وكۆمه‌ڵگه‌دا كار پێكراو بێت به‌شێوازێك له‌دواجاردا بچێته‌وه خزمه‌تى كۆمه‌ڵگه.. یه‌كێك له‌كێشه هه‌ره زه‌ق ومه‌ترسیداره‌كانى نێو میدیایى كوردى له‌ئێستادا نه‌بوونى كه‌سانى شیاوه به‌كارى میدیایى له‌ناو به‌شێك له‌ده‌زگا میدیاییه‌كاندا (بینراو و بیستراو و زۆریش به‌تایبه‌ت میدیاى ئه‌لیكترونى)، كه‌زۆر به‌ڕوونى هه‌ستى پێده‌كرێت وهاوكات ره‌نگدانه‌وه‌ى ته‌واویشى هه‌بووه بۆ سه‌ر شێوازى داڕشتن، خستنه‌ڕووى زۆرێك له‌پرسه هه‌ستیاره‌كانى كۆمه‌ڵگه، خودى ئه‌م گرفته‌ش حاڵى حازر یه‌كێكه له‌گرفته گه‌وره‌كانى بوارى كاركردنى میدیایى كه به‌پێ پێویست كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه.. دواتریش زۆر گرنگه رۆژنامه‌نووس یاخوود میدیاكار كه‌سانێك بن بڕواى ته‌واویان به په‌یامى میدیایى هه‌بێت بۆ دروستبوونى وه‌رچه‌رخانى كۆمه‌ڵایه‌تى، سیاسى، كه‌لتوورى و رۆشنبیرى و…. هتد. به‌ڵام، ئایا ئه‌م پێوه‌ره له نێو ماڵپه‌ڕو كه‌ناڵه میدیاییه‌كاندا له‌به‌رچاو گیراوه؟.. میدیا پێش ئه‌وه‌ى پیشه بێت بریتییه له كۆمه‌ڵه پره‌نسیپێكى ویژدانى، ئه‌خلاقی وهاوكات به‌رپرسیاریتییه‌كى گه‌وره‌شه.
هه‌ر ناهاوسه‌نگییه‌كیش له‌م دامه‌زراوه‌یه‌دا كاریگه‌رى مه‌ترسیدارى ده‌بێت بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگه.. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری زۆرێك له‌و دراما و به‌رنامانه‌ش بكه‌ین كه رۆژانه له به‌شێك له كه‌ناڵه به‌ناو ئه‌هلى بازرگانییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵگه ده‌كرێن، یاخوود زۆرێك له‌و هه‌واڵ وبابه‌تانه رۆژانه له‌ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه ده‌خرێنه‌ڕوو كه دوور نزیك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچنه قاڵبى خزمه‌تكردن به دۆسییه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌واریدا ڕوون ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ئایدیایانه‌ى له‌پشتى ئه‌و كه‌ناڵ وماڵپه‌ڕانه ده‌ستبه‌كارن به‌چ پێوه‌رێك هه‌نگاو ده‌نێن و تاچه‌ند رۆڵی نه‌رێنیشیان گێڕاوه له‌دروستبوونى گرفتى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌خلاقى زیاتر بۆ ژیانى تاك وكۆمه‌ڵگه. هه‌ڵبه‌ته یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانى هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئاماژه‌یان پێكرا بۆ نه‌بوونى سانسۆر وفلته‌رى پێویست ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ئه‌وه‌ش له‌دواجاردا هه‌ر ئه‌ركى كه‌سانى باڵاده‌ستى نێو میدیاكانه به‌پله‌ى یه‌كه‌م كار‌و هه‌ڵوه‌سته‌ى جدییان له‌سه‌ر بكه‌ن.. میدیاى جه‌ماوه‌رى كاریگه‌ر پێویستى به‌ستراتیژ وباگراوندى مه‌عریفى و رۆشنبیرى كاریگه‌ره، خودى ئه‌و ستراتیژه‌ش به‌بێ بوونى فلته‌ر و چاودێرى پێویست هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نابێت و ئامانجى خۆى ناپێكێت له‌گه‌شتن به‌میدیاییه‌ك كه‌چه‌قى گۆڕانكارییه گه‌وره‌كان تێدا ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێت.
ئه‌ڤین ئه‌حمه‌د
تعليقات
إرسال تعليق