رابهر روستایی
یاریگا– بەرێوەبەری هونەری یانەی ئارسێناڵ ئارسین ڤینگەر گەڕایەوە سەرلەنوێ بۆ قسەكردن لەسەر هۆكاری گرێبەست نەكردن لەگەڵ هێرشبەری نوێ لە مێركاتۆی هاوینی رابردوو ، سەرباری ئەوەی دانی ویبلبێك بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ چوار مانگ دادەبڕێت .
ڤینگەر وایبدەبینێت كە پێویستیان بە هێرشبەری نوێ نییە بەهۆی ئەوەی خاوەنی سێ هێرشبەرە و هەریەكەیان دەتوانێت 20 گۆڵ لەماوەی هەشت مانگی داهاتوو تۆماربكەن .
ڤینگەر لەلێدوانێكی بۆ رۆژنامەی دەیلی میرەر دەڵێت ” جیرۆ و والكۆت و سانچێز دەتوانن هەریەكەی 20 گۆڵ تۆمار بكەن لەم وەرزە “.
هەروەها دەڵێت ” لەهەندێك كاتدا پێویستە متمانەت بە یاریزانەكان هەبێت و پشتیان پێ ببەستیت ، خەڵك چاوەڕێ دەكەن هەموو هێرشبەرێك سەركەوتوو بێت ، بەڵام ئەوە بەمشێوەیە نابێت “

تعليقات
إرسال تعليق