خانەكان:
گەورەترین خانەی لەشی مرۆڤ هێلكەی ژنە، كە تاكە خانەیە بەچاو دەبینرێت، بە پێچەوانەشەوە سپێرمی پیاو بچووكترین خانەی لەشە.
درێژیی سەر:
بە منداڵی سەرمان چارەکی قەبارەی لەشمان پێكدەهێنێت، بەڵام لە تەمەنی 25 ساڵیدا قەبارەی سەر هەشت یەکی قەبارەی لەش پێكدەهێنێت.
لوولە و موولوولەكانی خوێن:
درێژی بۆرییەكانی خوێن لە لەشی مرۆڤدا بە نزیكەی 100 هەزار كیلۆمەتر دەخەمڵێندرێت.
ددان:
ددانەكان تاكە شوێن و بەشی لەشی مرۆڤن كە ناتوانن هیچ جۆرە نەخۆشیی و گرفتێكی خۆیان چارەسەر بكەن.
چاوەكان:
ماسولكەكانی چاو ڕۆژانە 100 هەزار جار دەجوڵێن، بۆ ئەوەی ماسولكەی قاچەكانیشت بە هەمان ژمارە بجوڵێنەوە، پێویستە ڕۆژانە 80 كیلۆمەتر بەپێ بڕۆیت!
مێشك:
ئەو وزەیەی مێشك بەكاری دەبات، هەمان بڕی ئەو وزەیەیە كە گڵۆپێكی 10 واتی پێویستیەتی. شەوانە و لەكاتی نووستنیشدا مێشك زیاتر كاردەكات وەك لە كاتەكانی دیكە. هەرچەندە مێشك پەیام و ئاماژەكانی هەستكردن بە ئازار شیدەكاتەوە، كەچی خۆی هەرگیز هەست بە ئازار ناكات!
مۆمی ناو گوێچكەكان:
هەرچەندە مرۆڤ مۆمی ناو گوێچكەكانی بە شتێكی پیس و ناشیرین و نەخوازراو دەبینێت و بەردەوام پاكی دەكاتەوە، كەچی مۆمەكە وەك قەڵغانی پاراستنی گوێچكەكانمانە و لە كاریگەرییە دەرەكییەكان دەیانپارێزێت.
لووت:
لووتی مرۆڤ توانای بیركەوتنەوەی 50 هەزار جۆر بۆنی هەیە، هەستی بۆنكردنی ژنانیش لەهی پیاوان بەهێزترە.
ئەدرینالین:
ئەم هۆرمۆنە لەكاتی هەستكردن بە ترس دەڕژێت، زاناكانیش دەڵێن ئەگەر ئەو هۆرمۆنە بەڕێژەیەكی زۆر دەربدرێت، ئەوا ڕەنگە لەكاتێكی دیاریكراودا مرۆڤ لەتوانایدا بێت كاری سەیر ئەنجام بدات، بۆ نموونە بەرزكردنەوەی ئۆتۆمبێلێك.
هەندێك ڕاستی لەسەر بەشەكانی لەشی مرۆڤ بەپێی چەندین لێكۆڵینەوە و توێژینەوەیە كە ئەنجام دراوە توشی سەرسورَمانت دەكات لە كاتی زانیندا.

تعليقات
إرسال تعليق