shorsh_muhamad
سهرچاوهئاوێنە نیوز
درێژهی بابهت
وتاربێژی شاری تاران لەوتاری هەینی ئەمرۆیدا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەمریكا رێكخراوی داعش بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاردەهێنێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ (هەینی) وتاربێژی كاتی تاران ئایەتوڵا محەمەد عەلی موحدی كرمانی لەوتاری رۆژی هەینیدا كە لەمزگەوتی تاران ئەنجامدرا رایگەیاند" پروپاگەندەكانی ئەمریكا لەبارەی لەناوبردنی رەگوڕیشەی رێكخراوی تیرۆریستی داعس جگە لەدرۆیەكی گەورە هیچی تر نیەو واشنتۆن خۆی ئەو رێكخراوە تیرۆریستیە بەڕێوەدەبات".
وتیشی" ئەمریكا رێكخراوی داعش لەچوارچێوەی بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی بەكاردەهێنێت نەك بەئامانجی لەناوبردنی".
موحدی كرمانی ئاماژەی بە دیمەنە تراژیدیاكانی پەنابەرانی عێراقو سوریا كرد كە لەدەستی دڕندەیی داعش وڵاتی خۆیان بەجێدەهێڵنو پرسی "كوان ئەوانەی بانگەشەی مافەكانی مرۆڤ دەكەن".
وتاربێژی شاری تاران لەوتاری هەینی ئەمرۆیدا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەمریكا رێكخراوی داعش بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاردەهێنێت.
سهرچاوهئاوێنە نیوز
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق