رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: يه‌كێك له كێشه‌كانى ميدياى بينراو (ته‌له‌فزيۆن)، ئه‌وه‌يه، رێژه‌ى بينه‌رانى جێ‌گير نييه و له هه‌ڵكشان و داكشاندايه. ئه‌گه‌ر ناوه‌ندى رێژه‌يى وه‌ربگرين، ئه‌وا؛ بينه‌رى ئه‌مريكايى له 40 چركه زياتر سه‌رنج ناخاته سه‌ر بابه‌تى كه‌ناڵه‌كان. ره‌نگه بينه‌رى كورد، يان عه‌ره‌ب ئارامگرتربن و زۆرتر به ديار كه‌ناڵه‌كانه‌وه بمێننه‌وه.
كێبڕكێى به‌هێزى نێوان كه‌ناڵه ته‌له‌فزيۆنييه‌كان به گشتيى و كه‌ناڵه حكومييه‌كان و كه‌ناڵه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت له لايه‌ك و له نێوان كه‌ناڵه حزبى و نيمچه حزبييه‌كان له لايه‌كيديكه‌وه، وايكردووه، نه‌توانرێت مه‌زنده‌ى مانه‌وه‌ى بينه‌رى كورد يان عه‌ره‌ب له به‌رامبه‌ر كه‌ناڵه‌كان و گه‌شته‌كانى هه‌واڵيياندا بكرێت.
كه‌واته ئه‌ركى ميدياكاران به گشتى ئه‌وه‌يه وا له بينه‌ر بكه‌ن زۆرترين ماوه به ديار كه‌ناڵ و بابه‌ت و راپۆرته‌كانيان بمێننه‌وه.
ئه‌مه‌ش به‌دينايه‌ت ئه‌گه‌ر به وردى و زانستييانه كار بۆ ئه‌وه نه‌كرێت زۆرترين زانيارى راست و درووست به ستايلێكى سه‌رنجڕاكێش و ساده بۆ تێگه‌يشتنى بينه‌ران پێشكه‌ش وه‌رگران بكرێت.
پێشكه‌شكردنى راپۆرتى ته‌له‌فزيۆنى به ستايلى گونجاو ده‌رفه‌تێكى زێڕينه بۆ رۆژنامه‌وان تا بتوانێت كارێكى گرنگ پێشكه‌شبكات و جێى بايه‌خى زۆرترين بينه‌رى بێت.
لێره‌دا باسى راپۆرتى ته‌له‌فزيۆنى ده‌خه‌ينه‌ڕوو, به‌و پێيه‌ى راپۆرتى ته‌له‌فزيۆنى دواى هه‌واڵ, سه‌ره‌كيترين ژانرى رۆژنامه‌وانييه, ئاماده‌گيى هه‌بێت و ناسنامه‌ى كه‌ناڵ و ئاستى رووماڵ و ئه‌داى ته‌كنيكيى و زانستيى ميدياكارانى كه‌ناڵ ده‌رده‌خات.
ئاماده‌كردنى راپۆرت:
كاتێك ۆدرۆ ويڵسۆن، سه‌رۆكى ئه‌مريكا بوو، له باره‌ى كاتى پێويست بۆ ئاماده‌كردنى وتاره‌كانى پرسيارى لێكرا، ئه‌ويش له وه‌ڵامدا وتى: “مه‌سه‌له‌كه په‌يوه‌سته به كاتى وتاره‌كه‌وه.. ئه‌گه‌ر 10 خوله‌ك بێت، هه‌فته‌يه‌ك كاتم ده‌وێت، ئه‌گه‌ر 15 خوله‌ك بێت 3 رۆژ كاتم پێويسته، ئه‌گه‌ر نيو سه‌عات بێت 2 رۆژ به‌سه، ئه‌گه‌ريش ماوه‌كه‌ى سه‌عاتێك بێت، ئه‌وا؛ له ئێستاوه ئاماده‌م..”.
كاتێك ماوه‌ى راپۆرته‌كه‌ت نابێت له 3 خوله‌ك زياتر بێت، كێشه‌ى ئه‌وه‌ت بۆ دێته پێش هه‌ندێك له‌و به‌رپرس و كه‌سايه‌تييانه‌ى لێدوانيان لێوه‌رده‌گريت ناتوانن بيرۆكه و بۆچوونه‌كانيان به ده‌ربڕينێكى كورت و پوخت بخه‌نه‌ڕوو. كاتێك مايكيان بۆ ده‌گريت ئيدى ئه‌وان قسه ده‌كه‌ن. پێيان وايه ده‌بێت هه‌رچييان وت بڵاو بكرێته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه چه‌ند چركه‌يه‌كى لێدوانى ئه‌وان بۆ تۆ بايه‌خى هه‌بێت. ئه‌مه‌ش واده‌كات كارى ئاماده‌كردنى راپۆرته‌كه‌ت ئاڵۆز بێت و زۆرتر له‌وه‌ى چاوه‌ڕێى ده‌كه‌يت ماندووت ده‌كات.
يه‌كێك له‌و پرسانه‌ى ئاڵنگارى راپۆرتى ته‌له‌فزيۆنى ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌يه چۆن بابه‌تى ئاڵۆز و پڕ له سه‌ره‌داوى جياجيا بۆ جه‌ماوه‌رێك، كه نايناسيت و نايبينى بخه‌يته‌ڕوو، به جۆرێك كه ئه‌وانيش كاردانه‌وه‌يان له لا درووست بێت و له ماوه‌ى كه‌متر له 3 خوله‌كدا كاريگه‌رييان له‌سه‌ر درووست بكه‌يت.
كاره‌كه هه‌رچه‌نده زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ره‌شبينى ناوێت، چونكه پێداويستييه‌كانى كارى ته‌له‌فزيۆنى و هه‌ريه‌ك له وێنه و ده‌نگ و وشه به‌يه‌كه‌وه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئاماده‌گييت له مه‌يدان و شوێنى رووداوه‌كان ئه‌گه‌ر به درووستى سووديان لێ وه‌ربگريت، ده‌توانييت به سانايى مه‌به‌سته‌كه‌ت بهێنيته دى.
راپۆرت وه‌ڵامى چى ده‌داته‌وه:
پێويسته راپۆرتى ته‌له‌فزيۆنيى وه‌ڵامى هه‌ريه‌ك له‌م پرسيارانه‌ى بينه‌رانى له خۆگرتبێت:
** چى روويداوه؟
**دوايين پێشهات و گۆڕانكارى له‌و رووداوه چييه؟
** ئه‌و پرسانه چيين، كه پێويسته روون بن بۆ ئه‌وه‌ى له په‌يوه‌ندى گۆڕانكارييه نوێيه‌كان تێبگه‌ين؟
** بۆچى ئه‌و رووداوه گرنگه؟
** كێ په‌يوه‌نديداره به‌و رووداوانه‌وه؟
پێويستييه‌كانى راپۆرتى ته‌له‌فزيۆنى
پێويسته راپۆرتى ته‌له‌فزيۆنى وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى پرسيارى بينه‌ران بێت. بۆنموونه: چى روويداوه؟ دوا پێشهات و گۆڕانكارى ئه‌و رووداوه چيين؟ ئه‌و پرسانه چيين كه پێويسته بيانزانم بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌و گۆڕانكارييانه تێبگه‌م؟ بۆچى ئه‌و بابه‌ته گرنگه؟ له‌ناو هه‌موو ئه‌وانه‌دا چى به منه‌وه په‌يوه‌سته؟
بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتوو بييت له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسيارانه پێويسته يه‌كه‌مجار ئاگاهى ته‌واوت سه‌باره‌ت به‌و پرسه هه‌بێت، پاشان بتوانيت به شێوه‌يه‌كى ساده و سه‌رنجڕاكێش بيگوازيته‌وه بۆ بينه‌ر. لێره‌دا ده‌كرێت هه‌ندێك خه‌سڵه‌ت و تايبه‌تمه‌ندى راپۆرتى ته‌له‌فزيۆنى بخه‌ينه‌ڕوو:
تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى راپۆرتى ته‌له‌فزيۆنيى:
*. يه‌كێتى بابه‌ت:
مه‌به‌ست له يه‌كێتى بابه‌ت هه‌بوونى په‌يوه‌ندى و هاوڕێكييه له نێوان بابه‌تى باسكراودا، به‌و مانايه‌ى نابێت راپۆرته‌كه ئامانجى خستنه‌ڕووى دووبابه‌تى جيا بێت. بۆنموونه ناكرێت راپۆرتێك له رامه‌ڵڵاوه ئاماده‌كرابێت بۆ باسكردنى ئاشته‌وايى فه‌له‌ستيينييه‌كان و له‌گه‌ڵيدا باسى هه‌ڕه‌شه‌ى ئيسرائيل له ئێران بكرێت. هه‌ندێكجار ده‌كرێت دووبابه‌ت بێت، به‌ڵام په‌يامنێر ده‌بێت به شێوه‌يه‌كى سه‌ركه‌وتووانه په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌و دووبابه‌ته بدۆزێته‌وه. به تايبه‌تى ئه‌گه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كى لۆژيكى و ئۆرگانيى له نێوان دووپرسه‌كه‌دا هه‌بێت.
به‌ستنه‌وه‌ى دووبابه‌ت به يه‌كه‌وه هونه‌ره، به‌ڵام به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه سواوه‌كانى وه‌ك “له لايه‌كى ديكه‌وه”، “هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه”، “له رووى مه‌يدانييه‌وه”، هه‌وڵێكى شكستخواردووى په‌يامنێرن بۆ داپۆشينى شكسته‌كه‌ى له به‌ستنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كان به يه‌كدييه‌وه.
*. رسته‌ى كورت:
رسته كورته‌كان هاوكارێكى باش ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌رى راپۆرته‌كه له نێوان 3 بۆ 5 چركه‌دا هه‌ناسه هه‌ڵكێشێت و پشووى سوار نه‌بێت. ئه‌و ئه‌ندازه‌يه بۆ بينه‌ريش پێويسته. بۆ ئه‌وه‌ى به ديار راپۆرته‌كه‌وه هه‌ناسه ته‌نگ نه‌بێت. رسته‌ى درێژ، به شێوه‌يه‌كى سروشتى ئاڵۆزن. مۆنتاژكردنيان زه‌حمه‌ته. پشووى بينه‌ر سوار ده‌كه‌ن. خوێندنه‌وه‌شيان به شێوه‌يه‌كى روون و ئاسان ئه‌سته‌م ده‌بێت.
*. با وێنه‌كان بدوێن:
له نێوان هه‌ر دوو هه‌ناسه هه‌ڵكێشانێكدا رێگه بده، وێنه‌كانيش هه‌ناسه بده‌ن و بدوێن. هه‌ناسه‌دانى وێنه‌كان ئه‌و ده‌نگه سروشتيانه‌ن كه له‌ده‌وروبه‌ريانن. به‌ڵام ئاگادار به زياده‌ڕۆى له به‌كارهێنانى ئه‌و مه‌سه‌له‌يه‌دا نه‌كه‌يت، به بێ پاساوى لۆژيكى به‌كارهێنانى ده‌نگى سروشتى ئه‌رێنى نييه.
*. ريزبه‌ندى.. (راپۆته‌كه به‌ش به‌ش بكه):
راپۆرتى باش،پێويسته به‌ش به‌ش بكرێت بۆ چه‌ند به‌شێكى لۆژيكى و هه‌موويان له سياقێكدا يه‌كدى ته‌واو بكه‌ن. بۆ هه‌ر به‌شێك 15 تا 20 چركه كات پێويسته. هه‌ر به‌شێك رۆڵێكى هه‌يه و له ناو سياقه‌كه‌دا جێى خۆى ده‌گرێت. به‌ش هه‌يه تايبه‌ته به بابه‌تێكى دياريكراو، يان به شوێنێكى جوگرافى، ياخود سه‌ره‌تايه‌كه بۆ برگه‌يه‌كى ده‌نگى (لێدوانه‌كه‌كان).. ئه‌م به‌ش به‌شكردنه و رێكخستنى سياقى راپۆرته‌كه يارمه‌تى بينه‌ر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌واوى له چيرۆكه‌كه حاڵى بێت.
*. ريزبه‌ندى كات:
پێويسته كاته‌كه به شێوه‌يه‌كى رێكخراو له راپۆرتدا بخرێته‌ڕوو، له يه‌ك ئاراسته‌وه باسبكرێت، يان له كۆنه‌وه بۆ نوێ، ياخود به پێچه‌وانه‌وه له نوێوه بۆ كۆن، به مانايه‌كى ديكه (له رابردووه‌وه بۆ ئێستا، يان له ئێستاوه بۆ رابردوو)، باش نييه هه‌ردوو ئاراسته‌كه له يه‌ك كاتدا به‌كاربهێنرێن.
*. ريزبه‌ندكردنى شوێن:
سياقى شوێنى راپۆرته‌كه‌ت ئاڵۆز مه‌كه، پێويسته به يه‌ك ئاراسته‌ى روون‌دا بجوڵێيت. ئه‌گه‌ر له شوێنێكه‌وه ده‌ستتپێكرد و به‌ره‌و شوێنێكى ديكه چوويت، ته‌نيا بۆت هه‌يه له كۆتايى راپۆرته‌كه بگه‌ڕێيته‌وه بۆ شوێنى سه‌ره‌تا. ناكرێت له‌وه زياتر به ئاراسته‌ى ديكه‌دا بجوڵێيت.
*. بڕگه ده‌نگييه‌كان:
پێويسته به‌ر له‌وه‌ى لێدوانه ده‌نگييه‌كان بگوازيته‌وه، هه‌ندێك بڕگه‌ى ده‌نگى كه ئاماژه بن بۆ ناسينى ئاراسته‌ى كه‌سه‌كان بگوازيته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ى بينه‌ران هه‌ست به‌وه بكه‌ن ئه‌و كه‌سانه له شوێنى ئاسايى خۆياندان و ژيانى رۆژانه‌يان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
*. گرافيك به‌كاربهێنه:
نابێت به‌كارهێنانى گرافيك بۆ مه‌به‌ستى جێگرتنه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى تۆماركراو بێت، به‌ڵكو ده‌بێت له چوارچێوه‌ى روونكردنه‌وه‌ى زانيارى قورس بێت، به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى روونكردنه‌وه‌يان هه‌ندێك زه‌حمه‌ته، ئه‌گه‌ر (ژماره، ئامار، ئه‌نجامى راپرسى، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن، رێڕه‌وى فڕۆكه‌ى تێكشكاو) پيشانى بينه‌ر نه‌ده‌يت.
*. به‌كارهێنانى وێنه‌ى ئه‌رشيفيى:
پێويسته له به‌كارهێنانى وێنه‌ى ئه‌رشيفييدا، ره‌چاوى زۆرترى بنه‌ماى ئاكارى پيشه بكرێت. وێنه‌كان له سياقێكى روون و ئاشكرادا به‌كاربهێنرێت. نه‌ك بۆ چه‌واشه‌كردنى بينه‌ر و سه‌رلێشێواندن و به‌لاڕێدابردنى. باشتر وايه له يه‌ك شوێن به‌كاريان بهێنێت. نه‌ك چه‌ند جارێك بگه‌ڕێيته‌وه سه‌ريان و له‌گه‌ڵ وێنه‌ى نوێ تێكه‌ڵيان بكه‌يت. مه‌به‌ست له وێنه‌ى ئه‌رشيفى ئه‌و وێنانه‌يه، مێژوويان بۆ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه تا ده‌گاته ئه‌وه‌ى وێنه‌ى چه‌ند رۆژێك يان هه‌فته‌يه‌ك له‌مه‌و به‌ر بن.
پێكهێنه‌ره‌كانى راپۆرت:
گێڕانه‌وه‌ى چيرۆكه‌كه: يه‌كێكه له سه‌ره‌كيترين پێكهێنه‌ره‌كانى راپۆرته و ئه‌ميش چه‌ند بابه‌تێك ده‌گرێته‌وه. له‌وانه:
يه‌كه‌م: ده‌ستنيشانكردنى بابه‌ت:
پێش ئه‌وه‌ى ده‌ستپێبكه‌يت، بوه‌سته و پرسيار له خۆت بكه: بابه‌ته‌كه چييه؟ چيرۆكه‌كه كامه‌يه؟ لۆژيكانه نييه چه‌ند بابه‌تێك بترنجنێيته ناو يه‌ك راپۆرت.
راپۆرتێك سه‌باره‌ت به ته‌قينه‌وه‌ى چه‌ند كڵێسه‌يه‌كى عێراق له يه‌ك رۆژدا ناكرێت تێكه‌ڵى بابه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك هۆزه‌كان بكرێت. ده‌بێت روون و سنووردارانه ته‌وه‌رى راپۆرته‌كه ده‌ستنيشان بكه‌يت.
پێويسته له ده‌ستنيشانكردنى ته‌وه‌رى راپۆرتدا، راوێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسى كاره‌كه‌ت، يان به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ت بكه‌يت. به‌ڵام پێويسته متمانه‌ت به خۆت هه‌بێت، كه ده‌توانييت متمانه‌ى بينه‌رانت به‌ده‌ستبهێنيت.
ئاساييه له راپۆرتدا چه‌ند ره‌گه‌زێكى هه‌واڵيى به‌يه‌كه‌وه ببه‌ستييه‌وه و په‌يوه‌نديى نێوانيان باس بكه‌يت. بۆنموونه كاتێك ژماره‌يه‌ك ته‌قينه‌وه له چه‌ند شوێن و وڵاتێكى جياجيا رووده‌ده‌ن، په‌يوه‌ستى يه‌كيش نه‌بن، ده‌توانييت په‌يوه‌ندى نێوانيان بدۆزييته‌وه. ئه‌و كاته راپۆرته‌كه‌ت له باسى ته‌قينه‌وه‌كان ده‌رده‌چێت و ده‌كرێت ره‌وشى ئه‌منى وه‌ك ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى ده‌ستنيشان بكه‌يت.
له هه‌موو ره‌وشێكدا پێويسته كار بۆ ئه‌وه بكه‌يت، ده‌سته‌به‌رى يه‌كێتى بابه‌ت بكه‌يت و كارێك پێشكه‌ش بكه‌يت، بينه‌ر لێى حاڵى بێت و بزانێت چى روويداوه.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك بابه‌ت هه‌ن، چه‌ند ره‌گه‌زێكى هه‌واڵييانه‌يان تێدايه. بۆ هه‌ندێكيان وێنه هه‌يه و بۆ هه‌ندێكى ديكه‌يان وێنه‌ت ده‌ست ناكه‌وێت.. ئه‌و كاته ده‌بێت ورد و شاره‌زا بييت و بزانيت كامه ره‌گه‌زى لاوه‌كييه فه‌رامۆشى بكه‌يت به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى راپۆرته‌كه ئاڵۆز ده‌كه‌ن و ده‌بێت ره‌گه‌زه سه‌ره‌كييه‌كه روون بكه‌يته‌وه و پێش ده‌ستپێكردنى نووسين، بابه‌ته لاوه‌كييه‌كان و گرته و ديمه‌نى لاوه‌كى لابه‌ره.
فره ره‌گه‌زيى له كارى راپۆرتدا سه‌ر له بينه‌ر ده‌شێوێنێت و له به‌هاى راپۆرته‌كه كه‌مده‌كاته‌وه، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و رايه‌ى پێى وايه ده‌وڵه‌مه‌ندى ده‌كات. خراپترين راپۆرت ئه‌وه‌يه، بينه‌ر پێويستى به‌وه بێت دوو جار سه‌يرى بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى لێى حاڵى بێت.
دووه‌م: په‌يكه‌ر:
مه‌به‌ستمان په‌يكه‌رى راپۆرته‌كه‌يه. وا مه‌زنده بكه له ژوورێكدا دانيشتوويت و چيرۆكه‌كه بۆ ئاماده‌بووان ده‌گێڕيته‌وه. پێويسته به جۆرێك باسى بكه‌يت، هه‌مووان لێى حاڵى بن. ره‌نگه به گوێره‌ى كاتى روودانى رووداوه‌كان باسه‌كه بخه‌يته‌ڕوو، يارمه‌تيده‌رێكى باش بێت بۆ تێگه‌يشتن لێى، به‌ڵام ئه‌مه له دنيايى رۆژنامه‌وانييدا په‌سندكراو نييه. پێويسته رێگه‌يه‌كى درووست بۆ گێڕانه‌وه‌ى چيرۆكه‌كه‌ت بدۆزيته‌وه.
په‌يكه‌رى ساده و ئاسان بۆ گێڕانه‌وه‌ى چيرۆكه‌كه‌ت پشتبه‌ستنه به گێڕانه‌وه‌ى چيرۆكه‌كه به گوێره‌ى كات، به‌ڵام هه‌ندێك بابه‌تى هه‌واڵيى ئاڵۆزن. ناكرێت پشت به گێڕانه‌وه به گوێره‌ى كات ببه‌ستييت. پێويسته هه‌موو به‌شه‌كانى چيرۆكه‌كه به شێوه‌يه‌كى لۆژيكييانه به‌يه‌كه‌وه ببه‌ستييه‌وه.
رێگه‌ى ئاسان ئه‌وه‌يه راپۆرته‌كه دابه‌ش بكه‌يت به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكى هه‌واڵييدا و له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌گه‌زه هه‌واڵييه‌كان په‌يكه‌ره‌كه‌ى رێكبخه‌يت و ره‌چاوى ئه‌و وێنه جوڵاوانه‌ش بكه‌يت، كه له‌به‌ر ده‌ستتدا هه‌ن. پاشان هه‌موويان به‌يه‌كه‌وه ببه‌سته‌وه به په‌يوه‌ندى لۆژيكيانه‌ى ئه‌وتۆ كه بگونجێت له‌گه‌ڵ په‌يام و ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه‌ت.
ده‌كرێت سوود له لۆژيكى زمان وه‌ربگريت، وه‌ك (پاشان.. هه‌روه‌ها.. جگه له‌وه‌ش.. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه.. نزيك له شوێنى رووداوه‌كه…له دوورى چه‌ند كيلۆمه‌ترێك له شوێنى رووداوه‌كه.. دواى چه‌ند كاتژمێرێك.. له پێناو.. لێره ره‌نگه هۆيه‌ك له‌پشت..دواى تێپه‌ڕينى نزيكه‌ى ساڵێك..).
له رووى وێنه‌وه هه‌وڵ بده، هه‌ر به‌شێك به‌و وێنه‌يه ده‌ستپێبكه كه په‌يوه‌ندى به كۆتايى به‌شى پێشووه‌وه هه‌يه.
سێيه‌م: ريزبه‌ندى كات و وێنه:
ريزبه‌ندى كات له كارى راپۆرتى ته‌له‌فزيۆنييدا گرنگى خۆى هه‌يه. زۆرجار ده‌وترێت پێويسته له راپۆرتى ته‌له‌فزيۆنييدا به نوێترين وێنه ده‌ستپێبكه‌ين، به‌ڵام مه‌رج نييه هه‌ميشه به‌و جۆره بێت و ئه‌وه بيركردنه‌وه‌يه‌كى هه‌ڵه‌يه، چونكه هه‌ندێكجار ره‌نگه پێويست بكات به وێنه‌ى كۆن ده‌ستپێبكه‌يت، به‌ڵام گرنگييان زۆرتره بۆ په‌يكه‌ر و كاتبه‌ندى راپۆرته‌كه‌ت.
راپۆرتى باش نزيكه له كارى سينه‌ماييه‌وه و هاوشێوه‌ى فيلمێكى سينه‌ماييه. چه‌ندين قۆناغى مێژوويى و ماوه‌ى درێژ له چه‌ند گرته‌يه‌كدا كورت ده‌كاته‌وه. ئامانجى ئه‌وه‌يه گرێيه‌كى درامايى مرۆييانه لاى وه‌رگر درووستبكات.
يه‌كێك له كێشه به‌ربڵاوه‌كانى ستراكچه‌رى ده‌قى راپۆرت ئه‌وه‌يه، دنه‌ى حه‌زى خوێنه‌ر بدرێت به ئاراسته‌يه‌كى دياريكراودا و پرسيارى لا درووستبێت، به بێ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى پرسياره‌كانى له ناو ده‌قه‌كه‌دا بدرێته‌وه.
بۆنموونه، هه‌ندێك دراماى ته‌له‌فزيۆنى ئاست نزم هه‌ن، چه‌ندێك سه‌ركه‌وتوون له وروژاندنى پرسياره‌كان، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا وه‌ڵامى پرسياره‌كانييان بۆ بينه‌ر پێ نييه.
پێويسته هه‌ميشه ئه‌وه‌ت له‌ياد بێت و د‌رك به‌وه بكه‌يت ئايا ئه‌و پرسياره لۆژيكييانه چيين له زيهن و مێشكى وه‌رگردا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته درووستده‌بن و كار بۆ ئه‌وه بكه‌يت، وه‌ڵامه‌كانيان تێكهه‌ڵكێشى په‌يكه‌ر و ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه بكه‌يت و له شوێن و كاتى خۆي‌دا وه‌ڵامه‌كان بخه‌يته‌ڕوو.
بۆنموونه: له راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به چه‌كداره په‌شيمانبووه‌كانى دارفۆر، بينه‌ر چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى ئه‌و پرسيارانه ده‌كات، ئايا كه‌سوكارييان هه‌ڵوێستيان چييه..؟ ئه‌وانه‌ى په‌شيمان بوونه‌ته‌وه روويان له كوێ كردووه و له كوێ ده‌ژين؟ دواى گه‌ڕانه‌وه‌يان چ كارێك ده‌كه‌ن؟
داڕشتنى ده‌قى راپۆرتى ته‌له‌فزيۆنى:
داڕشتن و نووسينى ده‌قى راپۆرت زۆرتر له هه‌ر بابه‌تێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ست به راپۆرته‌وه، له ده‌روونى رۆژنامه‌وانه‌كه‌وه نزيكه. زۆر گرنگه رۆژنامه‌وان بتوانێت مه‌ودايه‌ك دوور له هه‌ست و كه‌فوكوڵ و بۆچوونى خۆى، به شێوه‌يه‌كى هاوسه‌نگانه ده‌قى راپۆرته‌كه‌ى دابڕێژێت و هه‌ڵچوونى ده‌روونى خۆى تێكه‌ڵى زانيارييه‌كان نه‌كات.
پێشه‌كى راپۆرت: (INTRO/ or / CUE):
پێشه‌كى له ناوه‌كه‌يه‌وه دياره، مه‌به‌ست لێى پێشكه‌شكردنى راپۆرته. له پێشه‌كييدا پاساوى ئه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو، ئه‌م راپۆرته بۆچى ئاماده‌كراوه، تێيدا سه‌رنجى وه‌رگر راده‌كێشرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ديار شاشه‌وه بمێنێته‌وه و سه‌يرى راپۆرته‌كه بكات. دنه‌ى وه‌رگر ده‌دات پێى گرنگ بێت و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، راپۆرته‌كه چ په‌يوه‌ندييه‌كى به وه‌رگره‌وه هه‌يه.
كه‌واته پێشه‌كى هه‌وڵى ريپۆرته‌ره بۆ بره‌ودان به راپۆرته‌كه‌ى، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى بيه‌وێت فرۆش بۆ كاڵايه‌ك په‌يدا بكات. به گشتى 10 -25 چركه‌ى يه‌كه‌مى راپۆرته‌كه كاتى ته‌رخانكراوه بۆ خستنه‌ڕووى پێشه‌كى.
*. پێشه‌كى چى له خۆ ده‌گرێت:
– پێويسته پێشه‌كييه‌كه زانيارييه‌كى بنه‌ڕه‌تى په‌يوه‌نديدار به هه‌واڵه‌كه‌ى له خۆ گرتبێت.
– باشتر وايه وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌ى وه‌رگر بداته‌وه: “بۆچى ئه‌و بابه‌ته بۆمن گرنگه؟”.
– پێويسته پێشه‌كى هه‌واڵى بێت و ئه‌و زانيارييانه‌ى تێدا بێت كه پاساون بۆ گرنگى بابه‌ته‌كه.
– شێوازى خستنه‌ڕووى داهێنه‌رانه بێت و جياواز بێت له هه‌واڵێكى ئاسايى.
– پێويسته په‌يوه‌ست بێت به ناوه‌ڕۆكى بابه‌ته‌كه‌وه و ئاگادارى ئه‌وه‌ش بێت، زانيارييه‌كان دووباره نه‌بنه‌وه.
– به‌و جۆره نه‌بێت، وه‌رگر ته‌نيا به بيستنى پێويستى به ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه نه‌بێت.
– به هه‌ر جۆرێك بوو بێت با ماوه‌كه‌ى له 25 چركه تێپه‌ڕ نه‌كات.
– ئه‌گه‌ر كه‌مێك به بارى ئه‌رێنييدا شاراوه‌يى تێدا بێت باشتره. بۆ ئه‌وه‌ى دنه‌ى وه‌رگر بده‌يت چاوه‌ڕێى ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه بكات. وا له بينه‌ر بكات سه‌يرى بكات و چاوه‌ڕێى ئه‌وه بێت وه‌ڵامى ئه‌و پرسيارانه‌ى ده‌ستبكه‌وێت كه له مێشكيدا سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه درووست ده‌بن.
– ئه‌گه‌ر له كه‌ناڵێكى هه‌واڵيى بوويت و راپۆرته‌كه له چه‌ند گه‌شتێكى هه‌واڵدا دووباره ده‌كرايه‌وه، باشتر وايه ده‌رفه‌تى ئه‌وه بڕه‌خسێنيت، راپۆرته‌كه پێشبخه‌يت و گۆڕانكارى تێدا بكه‌يت و دووباره سياغه‌ى بكه‌يته‌وه.
كه‌واته: سه‌ره‌تا، باشتر وايه كاتێكى زۆر و هه‌وڵێكى زياتر بۆ داڕشتنى سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌ت ته‌رخان بكه‌يت. رسته‌گه‌لێكى گرنگ و سه‌رنجڕاكێش بنووسيت. چونكه سه‌ره‌تاى كاره‌كه‌ت كاريگه‌رييه‌كى زۆرى له‌سه‌ر بينه‌ر هه‌يه. يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بينه‌ر تا كۆتايى له‌گه‌ڵت بمێنێته‌وه و سه‌يرى راپۆرته‌كه بكات.
رسته‌ى يه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه، باشتره به جۆرێك بێت، گرنگى بابه‌ته‌كه بۆ بينه‌ر روون بكه‌يته‌وه. پێى بڵێيت بۆچى پێويسته تۆ ئه‌م بابه‌ته بزانييت. چ په‌يوه‌ندييه‌كى به بينه‌ره‌وه هه‌يه روونى بكه‌يته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ى بينه‌ر هه‌ست بكات بابه‌ته‌كه بۆى گرنگه و به ديارييه‌وه دانيشێت.
كار بۆ ئه‌وه بكه له رسته سه‌ره‌تاييه‌كان ته‌ركيز بخه‌يته سه‌ر رووكاره مرۆييه‌كان. ئه‌و لايه‌نه مرۆييانه باس بكه‌يت، بۆ وه‌رگر گرنگن. هه‌وڵيش بده مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى راپۆرته‌كه و رسته‌كانى سه‌ره‌تا به‌يه‌كه‌وه ببه‌ستييه‌وه و په‌يوه‌ندييان له نێواندا درووست بكه‌يت.
هه‌ندێك له ميدياكاران، ليد، ياخود سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌يان به رسته و گوزارشتێك ده‌رده‌بڕن، كه پێويست نيين. ته‌نيا مه‌به‌ستييان ئه‌وه‌يه كێشه‌ى نه‌بوونى وێنه‌ى جوڵاو له راپۆرته‌كه‌ياندا بشارنه‌وه.
* رسته‌ى سه‌ره‌كى چييه؟
مه‌به‌ست له‌و رسته‌يه، موفاجه‌ئه له راپۆرته‌كه‌دا درووست ده‌كات و گۆڕانكارى له سياقى راپۆرته‌كه‌دا دێنێته ئاراوا.
ئه‌م جۆره رسته‌يه كاريگه‌رى ديارى هه‌يه له ته‌واوكردنى بنياتى په‌يكه‌رى راپۆرته‌كه و هاوشێوه‌ى گه‌يشتنه به لوتكه‌ى درامايى له راپۆرته‌كه‌دا.
بۆ هه‌ندێك له بينه‌ران ده‌بێته جێى سه‌رنجڕاكێشانى زياتر و بۆ هه‌ندێكيشيان ده‌بێته جێى تێڕامان، بيركردنه‌وه و هه‌ستياربوونى زۆرتريان به گرنگى ناوه‌ڕۆكى بابه‌ته‌كه.
* كه‌شى گشتى:
رۆژنامه‌وانى زيره‌ك هێنده سوود له كه‌شى گشتى وه‌رده‌گرێت و ده‌يگوازێته‌وه بۆ بينه‌ره‌كانى، كه بينه‌ران هه‌ست بكه‌ن، چێژ له بينينى راپۆرته‌كه وه‌رده‌گرن و تێكه‌ڵى ره‌وش و كه‌شه‌كه ده‌بن. هه‌ست ده‌كه‌ن زۆرتر له واقيعى راسته‌قينه‌ى رووداوه‌كانه‌وه نزيكن.
* ده‌ركه‌وتنى په‌يامنێر:
له راپۆرتى مه‌يدانييدا ده‌ركه‌وتنى په‌يامنێر پێويسته پاساوى هه‌بێت و بۆ زياتر گواستنه‌وه‌ى روحى بابه‌ته‌كه بێت بۆ بينه‌ر.
سه‌رچاوه: فێرگه‌ى بى بى سى بۆ فێربوونى رۆژنامه‌وانى.
وه‌رگێڕانى: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ژماره‌ی خوێنراوه :3
تعليقات
إرسال تعليق