ڕەغد سەلامە ؛ئەكتەری بە ڕەگەز لوبنانی؛ كە لە وڵاتی میسر دەژی، دەركەوت ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە بۆ كچ.
دوای ئەوەی لە یەكێك لە بەرنامەكانی تایبەت بەو كەسانەی، كە ڕەگەزی خویان دەگۆڕن ژنێك پەیوەندی بە بێژەری كەناڵەكە دەكات و پێی دەڵێت، ئەمەوێت نهێنێك ئاشكرا بكەم لەسەر هونەرمەندێكی لوبنانی، كە لە بنچینەدا پیاوە و ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە بۆ ژن، پێشكەشكارەكەش بۆ زنجیرەی دواتر بەرنامەیەكی تایبەت لەگەڵ ڕەغد دەكات.
یەكەم جار ڕەغد لە بەرنامەكەدا هەموو ئەو دەنگویانە ڕەتدەكاتەوە، كە باس لەوەدەكەن ڕەگەزی خۆی گوڕیبێت لە پیاوەوە بۆ ژن، بەڵام پێشكەشكارە میسڕیەكە لێكۆڵینەوەیەكی گەورە و بەرفروان لەسەر ئەم كچە هونەرمەندە دەكات و گەیشتە ئەو ئەنجامەی ڕەغد پیاوە و خۆی كردوە بە كچ و ناوی ڕاستەقینەكەشی (سەمیرە) و خەڵكی بەیروت بوە و دوای گۆڕینی ڕەگەزەكەی ئەو وڵاتەی بەجێ هێشتووە و هاتۆتە میسر و وەك ئەكتەر دەستبەكاربووە، بەڵام كەس پێی نەزانیوە.
رەغد سەلامە بە یەكێك لە ئەكتەرە شۆخ و سەرنجڕاكێشەكانی عەرەب دادەنرا و داوایەكی زوری لەسەر هەبووە، بەژداری لە چەندین كاری هونەریدا كردوە لەوانەش ( زنجیرەكانی –كبیر اوی – الداعیە و لیە جت علیە) و لەگەل عادل ئیمامیش ڕۆڵی گێڕاوە.

تعليقات
إرسال تعليق