رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: كارى مه‌يدانى ته‌له‌فزيۆن, هه‌م ئاسان نييه و هه‌ميش تا راده‌يه‌ك ئاڵۆز و مه‌ترسيداره. به تايبه‌تى له دوو رووه‌وه. يه‌كه‌ميان له رووى نووسينه‌وه و دووه‌ميش له رووى جه‌سته‌ييه‌وه.
هه‌روه‌ها كاره‌كه پێويستى به لێهاتوويه‌كى زۆر, ئاستێكى به‌رزى د‌رك كردن، خێرايى له بيركردنه‌وه و خوڵق و ره‌فتارى باش هه‌يه.
هه‌ندێكجار هه‌ڵه‌يه‌ك له كارى مه‌يدانييدا, نه‌ك ته‌نيا ده‌بێته هۆى له‌بارچوونى راپۆرته‌كه, ره‌نگه سه‌ربكێشێت بۆ له‌ناوچوونى خودى ريپۆرته‌ره‌كه‌ش. بۆنموونه: حاڵه‌ته نائاساييه‌كان و رووماڵكردنى رووداوه‌كانى توندوتيژى و جه‌نگ.
هه‌ر بۆيه ئه‌سته‌مه هه‌موو په‌يامنێره مه‌يدانييه‌كان, به په‌يامنێرى سه‌ركه‌وتووى بوارى ته‌له‌فزيۆن دابنێن. به‌ڵێ راسته زۆرێك له‌وان په‌يامنێرن.. به‌ڵام ژماره‌ى ئه‌وانه‌يان زۆر كه‌مه, كه وه‌ك په‌يامنێرى راسته‌قينه‌ى ته‌له‌فزيۆن بن.
راپۆرتى مه‌يدانييانه‌ى ته‌له‌فزيۆنى جياوازه له راپۆرتى گشتيى و ئاسايى ته‌له‌فزيۆنيى. جياوازييه‌كه‌شيان له 3 رووه‌وه‌يه:
رايپۆرته‌رى مه‌يدانى, به‌رپرسى ئه‌وه‌ڵ و ئاخيره له‌و زانيارييه‌ى ده‌يگوازێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌رپرسى ئه‌وه‌ڵ و ئاخيره له‌و گرته ڤيديۆيى و وێنه‌جوڵاوانه‌ى ده‌يانگوازێته‌وه. سێيه‌ميش خۆى له راپۆرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و پێويستى به به‌هره و تواناى ده‌ركه‌وتنى درووست هه‌يه.
جگه له‌و سێ لايه‌نه, به شێوه‌يه‌كى گشتيى راپۆرتى مه‌يدانييانه‌ى ته‌له‌فزيۆنى هه‌موو پێوه‌ره‌كانى راپۆرتێكى ئاسايى ته‌له‌فزيۆن له خۆ ده‌گرێت. وه‌ك: يه‌كێتى بابه‌ت. زمان پاراوى. رسته‌ى كورت. دابه‌شكردنى راپۆرته‌كه بۆ چه‌ند به‌شێكى به‌يه‌كه‌وه په‌يوه‌نديدار.
ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كييانه‌ى له ئاماده‌كردنى راپۆرتيى مه‌يدانيى ته‌له‌فزيۆندا پێويستن:
كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنى زانيارى:
بابه‌تى زانيارى ورد و راست و يه‌كدى ته‌واوكار, ده‌بێته بنه‌مايه‌كى سه‌ره‌كيى بۆ بنياتنانى راپۆرتيى مه‌يدانييانه‌ى ته‌له‌فزيۆن. ئه‌مه‌ش به چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. له‌وانه:
1.ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه‌ى زانستيى:
گرنگترين هه‌نگاوى كارى رۆژنامه‌وانى, ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه‌ى زانستيى پێويسته بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى زانيارى پێويست سه‌باره‌ت به لايه‌نى جياجياى هه‌ر بابه‌تێك كه ده‌بێته ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى راپۆرته‌كه. هه‌روه‌ها لێكۆڵينه‌وه له تێگه‌يشتن و روانگه‌ى جياجيا سه‌باره‌ت به پرسه‌كه.
له سه‌ره‌تاى كارى مه‌يدانييدا, ره‌نگه سه‌رچاوه‌ى زانيارى بڕواپێكراو له‌به‌ر ده‌ستتدا نه‌بن, جگه له بيرۆكه‌كه. پێويسته گريمانه‌ى نه‌زانينى ته‌واووت به بابه‌ته‌كه دابنێيت, به‌و مانايه‌ى به گريمانه و وێنه‌ى مه‌زنده‌كراو ده‌ستپێمه‌كه.
دوودڵ مه‌به له راوێژكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كاتێكى زۆريان له‌و بابه‌ته‌دا به‌سه‌ر بردووه, كه بووه‌ته ته‌وه‌رى راپۆرته‌كه‌ت. بۆنموونه: ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه ته‌ندرووستى بوو, راوێژ له‌گه‌ڵ پزيشكێكى هاوڕێت بكه. ئه‌گه‌ر پرسه‌كه په‌يوه‌ندى به دادگاوه هه‌بوو, راوێژ له‌گه‌ڵ هاوڕێيه‌كى پارێزه‌رتدا بكه. ته‌نانه‌ت راوێژ له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا بكه, كه ئه‌زموونى له‌و بواره هه‌يه و متمانه‌ى پێده‌كه‌يت.
ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو بگره, كاتێك راوێژ به كه‌سه‌كان ده‌كه‌يت, گريمانه‌ى ئه‌وه بكه, راكه‌ى هه‌ڵه بێت و ده‌گونجێت راستييه‌كى تێدا بێت.
زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان له‌به‌ر چاو بگره, بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌ى گه‌يشتن به زانيارى ته‌واوت بۆ هه‌موار بێت و بتوانييت به‌دواداچوونى زياتر بكه‌يت.
له ئينته‌رنێتدا سێرچ بكه. سه‌ردانى كتێبخانه‌ى گشتيى و تايبه‌تمه‌ند بكه. بگه‌ڕێوه بۆ ئه‌و ئه‌رشيفه رۆژنامه‌وانييه‌ى له‌به‌رده‌ستتدايه.
پێويسته گه‌شه به تواناى لێكۆڵينه‌وه‌يى خۆت بده‌يت, چ له رووى داڕشتن چ له رووى هونه‌رييه‌وه. ئه‌مه‌ش به هۆى به‌دواداگه‌ڕانى جددى و ورد ده‌بێت.
2.بنياتى سه‌ره‌تايى راپۆرت:
دواى ئه‌وه‌ى زانيارى بنه‌ڕه‌تى و گشتيييت سه‌باره‌ت به باته‌كه ده‌ستكه‌وت, ئيدى كاتى ئه‌وه‌يه به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌تايى راپۆرته‌كه‌ت بنياتبنێيت. ئه‌مه‌ش ماناى وايه ده‌توانييت له ئێستاوه ده‌ست به تۆماركردنى وێنه‌ى پێويست بۆ راپۆرته‌كه بكه‌يت.
ده‌كرێت بنياتى سه‌ره‌تايى راپۆرته‌كه, به‌يه‌كه‌وه گونجاو و په‌يوه‌ستكراو نه‌بێت به‌يه‌كه‌وه و وه‌ك پێويست رێكخراو نه‌بێت. به‌ڵام لانيكه‌م زۆرێك له‌و شتانه‌ى تێدايه كه دواتر وه‌ك وێنه و زانيارى بنچينه‌يى سووديان لێوه‌رده‌گريت. ئه‌مه‌ش يارمه‌تيت ده‌دات, به متمانه و بڕوايه‌كى زۆرتره‌وه هه‌نگاوه‌كانى ديكه جێبه‌جێ بكه‌يت.
3.په‌يوه‌نديگرتن به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانه‌وه:
مه‌به‌ست له لايه‌نى په‌يوه‌نديدار, هه‌موو ئه‌و كه‌س و لايه‌نانه‌يه, كه راوبۆچوون, يان زانيارييان سه‌باره‌ت به ته‌وه‌رى راپۆرته‌كه هه‌يه.
ئه‌گه‌ر بته‌وێت راپۆرتێك سه‌باره‌ت به كه‌موكوڕييه‌كانى نه‌خۆشخانه‌يه‌ك ئاماده بكه‌يت, لايه‌نى په‌يوه‌نديدار كارگێڕى نه‌خۆشخانه‌كه, به‌ڕێوبه‌رى گشتيى, بڕياربه‌ده‌ستانى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستييه. پێويسته په‌يوه‌ندى پێوه بكه‌يت بۆ ئه‌وه‌ى واده‌ى سه‌ردان و ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵدا ديار بكه‌يت.
هه‌روه‌ها ده‌بێت, په‌يوه‌ندى به‌و لايه‌نه‌شه‌وه بكه‌يت, كه رايه‌كى ره‌خنه‌گرانه و دژى هه‌يه. پێويستيشه راى سێيه‌م, ياخود رايه‌كى بێلايه‌نانه وه‌ربگريت. بۆنموونه پزيشكێكى سه‌ربه‌خۆ. ده‌شكرێت په‌رله‌مانتارێكى په‌يوه‌نديدار به‌و پرسه وه‌ربگريت.
4.دووباره داڕشتنه‌وه‌ى هێڵى گشتيى راپۆرته‌كه:
هه‌ندێكجار ئه‌وه‌ى پلانت بۆى داڕشتووه, وه‌ك خۆى جێبه‌جێ ناكرێت. ره‌نگه كه‌سێك لێدوان نه‌دات. رێگه نه‌درێت هه‌ندێك ديمه‌ن وێنه بگيرێن. كه‌واته پێويسته دووباره هێڵى گشتيى راپۆرته‌كه دابڕێژيته‌وه و هه‌وڵى ئه‌وه بده‌يت, ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ى به‌رده‌ست نه‌بوون, به جۆرێك خۆتيان لێ لابده‌يت. دووريان بخه‌يته‌وه و بير له جێگره‌وه‌يان بكه‌يته‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه يارمه‌تيت ده‌دات, بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى كات و شوێن و ميوانه مسۆگه‌ره‌كان يه‌كلا ببنه‌وه.
5.ئاماده‌كارى لۆجستيى:
ئه‌م قۆناغه, به به‌راورد له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانى ديكه‌ى كارى مه‌يدانى, هه‌ستيارى و بايه‌خى زياتره. چونكه شكستهێنان لێى واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بنياتى راپۆرته‌كه. كاتێك بنياتى نيمچه كۆتايى راپۆرته‌كه وێنا كرا، شوێنى پێويست بۆ وێنه‌گرتن و ميوانه گريمانه‌ييه‌كان ده‌ستنيشانكران, ئيدى كاتى ئه‌وه هاتووه بير له‌وه بكه‌يته‌وه, چۆن ده‌گه‌يته ئه‌و كه‌س و شوێنانه. پێويسته دڵنيابييت له وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى وێنه‌گرتن, له‌و شوێنانه. بڕى پێويستى خه‌رجى كاره‌كه و تيمى هونه‌رييش بۆ راپه‌ڕاندنى كاره‌كه ئاماده بكه.
تۆ وه‌ك رۆژنامه‌وان و په‌يمانێر پێويسته له هه‌موو ئه‌و ئاماده‌كارييانه دڵنيا بييت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێكى ديكه وه‌ك ياريده‌ده‌ريش هه‌بێت و ئه‌و كاره بكات, دواجار ده‌بێت خۆت پێداچوونه‌وه بكه‌يت بۆ ئاماده‌كارييه‌كان و له هه‌موو شت دڵنيا بييته‌وه.
6.به‌ديهێنان و گه‌يشتن به ئامانجى راپۆرته‌كه:
كاتێك گه‌يشتيه ئه‌م قۆناغه, هێور به و بارگرانى ئاماده‌كارى و كێشه‌كانى په‌يوه‌ندى له‌سه‌ر خۆت كه‌مبكه‌وه. كاتى ئه‌وه‌يه له خۆت بپرسى, چيم ده‌وێت له‌م راپۆرته؟ هێشتا ئامانجه بنه‌ڕه‌تييه‌كه‌م شياوى هێنانه‌دييه؟ ده‌توانم به‌دى بهێنم؟ پێويسته چى بگۆڕم و چ شتێك شايسته‌ى پێداچوونه‌وه‌يه؟ تێبينى و سه‌ره‌نجه‌كانت ئه‌گه‌ر بنووسيته‌وه, دواتر سووديان لێ ده‌بينيت.
سه‌رچاوه: فێرگه‌ى بى بى سى بۆ فێربوونى رۆژنامه‌وانى.
وه‌رگێڕانى: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ژماره‌ی خوێنراوه :2
تعليقات
إرسال تعليق