bozhin
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه پێده‌چێت له یه‌كێك له كامێراكانی چاودێری ناو مزگه‌وتی شاری مه‌ككه‌وه وه‌رگیرابێت، تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌رله‌وه‌ی ئه‌و به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌ی كه چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك حاجی كرده قوربانی بكه‌وێته خواره‌وه منداڵێك پاڵ به دایكییه‌وه ده‌نێت بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ژێره‌وه.
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كه منداڵه‌كه گیان له ده‌ست ده‌دات و ده‌كه‌وێته ژێر به‌رزكه‌ره‌وه‌كه‌وه‌و دایكشی له‌و رووداوه رزگاری ده‌بێت.
جێی باسه، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌كی دروستكردنی بینا بۆناو كه‌عبه‌ی پیرۆز نزیکە180 حاجی بوونه قوربانی و زیاتر له 300 حاجیش به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه بریندار کرد کە سیانیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.

تعليقات
إرسال تعليق