مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، لەئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایتی فەیسبووك نوسیوویەتی: “لەڕۆژی دووەمی جەژن 25ی ئەیلولی 2015، پاشای سعودیە (خادم الحرمین الشرفین)، سەردانی ئەو ناوچەیەی كرد كە كارەساتی مردنی بەكۆمەڵی زیاتر لە 700 حاجی تێدا روویداوە و لەوێدا پێشوازی و جەژنە پیرۆزەی لە خەڵك دەكرد:”
نەقشبەندی ئاماژە بەوەش دەكات: “تەلەفزیۆنی فەرمی سعودیە راستەوخۆ رێوڕەسمەكەی دەگواستەوە، لەناكاو حاجییەكی كوردم بینی كە بە جلی كوردی و وجامانەوە چووە بەردەم پاشای سعودیەو دوای تەوقەكردن كاغەزێكی لە گیرفانی دەرهێنا و دایە دەست (خادم الحرمین)”.
دەشنووسێت: “لەدوینێ-ەوە ئەو پرسیارانەم لادروست بووە ئاخۆ ئەم حاجییە كوردە كە پێویست بوو لەگەرمەی عیبادەت و رێوڕەسمەكانی حەجدا بێت، چۆنی زانیووە پاشای سعودیە دەبینێ تا ئەم كاغەزەی ئامادەكردووە و پێشكەشی دەكات”.
نەقشبەندی ئەوەشی نووسیووە: “ئاخۆ ئەم كاغەزە چی تێدا بێت، یەكێك لە شیعرە رۆحانییەكانی گەورە شاعیرانی كورد (مەولەوی و نالی)یە، یاخود داواكاری پشتگیری كورد و هێزەكانی پێشمەرگەیە دژی تیرۆرستانی داعش؟” مهریوان نهقشبهندی، دهپرسێت “لەدوێنێوە ئەم پرسیارانەم لەلا دروست بوە؟ ئاخۆ ئەم حاجیە كوردە كە مەفروز وایە لەگەرمەی عیبادەت و رێورەسمەكانی حەجدا بێت “چۆنی زانیوە پاشای سعودیە دەبینێ تا ئەم كاغەزەی ئامادەكردوە و پێشكەشی بكات، ئاخۆ لەو كاغەزەدا چی تێدابوبێت، یەكێك لەشیعرە روحانیەكانی گەورەشاعیرانی كورد(مەولەوی و نالی) یاخود داواكاری پشتگیریكردنی كوردو هێزەكانی پێشمەرگە دژی تیرۆرستانی داعش”.
له ڕووداوهكهی مینادا یهكهم رۆژی جهژن، 717 حاجی گیانیان لهدهستداو نزیكهی 800 حاجیی تریش بریندار بوون.

تعليقات
إرسال تعليق