حکومەتی ئەڵمانیا: زۆرێک لەپەنابەران بەساختە خۆیان بەھاووڵاتی سوریی ناونوس دەکەن

harem

حکومەتی ئەڵمانیا نیگەرانی لەبارەی پەنابەرانەوە دەردەبرێـت و رایدەگەینێـت زۆرێک لە پەنابەران بە ھاووڵاتی سوریی خۆیان ناونوس دەکات لە کاتێکدا کە خاوەن رەگەزنامەی ئەو ووڵاتـەش نین

لەوباریەوە تۆبیاس بلات، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، رایگەیاندووە ، بەپێی ئەو ژمارانەی کەدەستمان کەوتووە رێژەی %٣٠ی ئەو پەنابەرانەی کە ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری تۆمار کردووە ، ناوی خۆیان بەسوریی تۆمار کردووە بەڵام لە راستیدا ئەو پەنابەرانە خاوەن رەگەزنامەی سوریی نین 

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئاماژەشی داوبەوەی کە ئەو رێژەیە تەنھا بەپێی بەدواداچوونەکانە، بەڵام تا ئێستا سەرژمێرییەکی ورد و ئامارێکی رەسمی لەو بارەیەوە نییە.

جێی ئاماژەیە رۆژانە ھەزاران کۆچبەر بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی روو لە ئەلمانیا دەکەن ، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە حکومەتی ئەو وولاتَە ئامادەیی خۆی بۆ پێشوازییکردن لە ٨٠٠ ھەزار پەنابەر دەبری



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات