رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: چۆن گرته‌ى شياو بۆ بڵاوكردنه‌وه ده‌ستبخه‌ين و ئه‌و گرته و فيلمانه كامانه‌ن پێويستمانن بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌يانه‌وه سه‌رنجى بينه‌ر رابكێشين و ئه‌و هه‌سته‌ى بۆ درووستبكه‌ين ئه‌و به‌شێكه يان نزيكه له شوێنى رووداوه‌كه؟
*- سه‌ردانى شوێنى مه‌به‌ست:
هه‌وڵبده, خۆت و كامێراكه‌ت, بۆ يه‌كه‌مجار نه‌چيت بۆ شوێنێك به مه‌به‌ستى وێنه‌گرتن. باشتر وايه و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له رووى وێنه‌گرتنه‌وه سه‌ركه‌وتووبييت, پێشتر جارێك سه‌ردانى شوێنه‌كه بكه و ئاشناى سرووشته‌كه‌ى ببه.
باشتر وايه وه‌ك رۆژنامه‌وان سه‌رنجى ده‌وروبه‌ر بۆ خۆت رانه‌كێشييت. ئه‌مه هاوكاريت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى زۆرتر فێر بييت. چونكه به چاوى هه‌ر مرۆڤێكى ئاسايى ده‌ڕوانييت بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه, نه‌ك به چاوى رۆژنامه‌وان. له به‌رامبه‌ريشدا وه‌ك هه‌ر هاووڵاتييه‌كى ئاسايى مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. نه‌ك وه‌ك وێنه‌گر و رۆژنامه‌وان.
تێبينيى و سه‌رنجه‌كانت تۆمار بكه. ئه‌گه‌ر له رێگه‌ى مۆبايله‌كه‌شته‌وه بێت. سه‌رنج و تێبينييه‌كانت له بير نامێنن. ئه‌گه‌ر به خێرايى تۆماريان نه‌كه‌يت.
ره‌نگه له‌و سه‌ردانه‌دا، هه‌ڵوێستێك, كه‌سێك, ياخود رێوشوێنى چوونه ژووره‌وه و جوڵه له ناوچه‌كه‌دا تووشى رێگريت بكه‌ن, يان سه‌ردانه‌كه‌ت لێ ئاڵۆز بكه‌ن. باشتر وايه ئاماده‌ى هه‌ر پێشهاتێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو بييت.
ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌ترسييه‌ك هاته ئاراوه, پێويسته هه‌وڵبده‌يت به رێگه‌ى ئارام و سه‌لامه‌تدا تێپه‌ڕيت و خۆت رزگار بكه‌يت.
هه‌وڵبده, ئه‌و سه‌ردانه‌ت زۆر نزيك بێت له سه‌ردان و واده‌ى ئه‌نجامدانى كاره رۆژنامه‌وانييه‌كه و وێنه‌گرتنى كاره‌كه.
سه‌ردانى شوێنى دياريكراو، كارى وێنه‌گرتن ئاسان ده‌كات و واده‌كات وێنه‌گر باشتر و زۆرتر واقيعى رووداوه‌كه پيشان بدات.
*- رێگه‌خۆشكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى ده‌دوێن له راپۆرته‌كه‌دا:
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌ردانى شوێنه‌كه‌ت كرد, ئه‌مجاره‌يان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بدوێ, كه پێويسته بۆ ناو راپۆرته‌كه قسه‌يان له‌گه‌ڵ بكه‌يت. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زۆرتره له باره‌يانه‌وه بزانييت و لانيكه‌م دواين قسه و هه‌ڵوێستيان سه‌باره‌ت به بابه‌تى راپۆرته‌كه‌ت بزانييت.
ئه‌مه‌ش به بێ ده‌ستنيشانكردنى واده نابێت و پێويسته پێشتر په‌يوه‌ندييت پێوه كردبن و واده‌يه‌كتان ديار كردبێت. له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌ك رۆژنامه‌وانێك هه‌ميشه به گومان و فزوڵييه‌وه بڕوانه هه‌موو شتێك، شوێن.. خه‌ڵك.. ميوانه‌كان.. پۆسته‌ر و ئاگادارييه‌كان.. بڕيار و رێنماييه‌كان.. شێوازى به‌خێرهێنان و پێشوازى.. ئه‌و وێنانه‌ى به ديواره‌وه هه‌ڵواسراوون.. دارى و خه‌ڵاته نمايشكراوه‌كان.. هتد.
بنه‌ماى راپۆرته‌كه‌ت مه‌خه‌ڕوو. بۆ ميوانه‌كه سرووشتى پرسياره‌كانيش باس مه‌كه. ته‌نيا هێڵى گشتيى بابه‌ته‌كه باس بكه. له ده‌ره‌وه‌ى بابه‌تى راپۆرته‌كه گفتوگۆ بكه, به‌ڵام به ورياييه‌وه قسه بكه. هه‌وڵبده, سه‌رنجى راسته‌قينه‌ى ميوانه‌كه له شوێنى كاره‌كه‌ى دووربخه‌يته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ى سرووشت و كه‌سايه‌تى خۆى ده‌ركه‌وێت. پاشان به‌راوردى زانيارييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى له‌به‌ر ده‌ست خۆتدان بكه. له‌و رێگه‌يه‌وه ده‌توانى پرسيارى نوێ درووستبكه‌يت.
*- كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تيميى ته‌كنيكيدا:
وێنه‌كه له زيهنيى خۆتدا وه‌ك په‌يامنێر روونه. هه‌ر بۆيه گرنگه له‌گه‌ڵ تيمى ته‌كنيكيدا كۆببيته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر يه‌ك كه‌سيش بێت و ئه‌ويش كامێرامانه‌كه بێت, باشتره له‌گه‌ڵى قسه بكه‌يت.
گرنگى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه له‌وه‌دايه, بۆى روونبكه‌يته‌وه, كه ئامانجى راپۆرته‌كه‌ت چييه و په‌يكه‌رى هونه‌رى راپۆرته‌كه‌ت چۆنه. وه‌ك پێشنياز زانيارييه‌كانت بخه‌ڕوو, گوێ له راى تيمى ته‌كنيكيش بگره.
به شێوه‌يه‌كى سرووشتى كۆبوونه‌وه‌كه به‌وه كۆتايى دێت كه پلانێكت بۆ بنياتى هونه‌رييانه‌ى راپۆرته‌كه بۆ گه‌ڵاڵه ده‌بێت. به‌وه‌ش ده‌توانييت هه‌ماهه‌نگييه‌كى زۆرتر له‌گه‌ڵ تيمه‌كه‌ت ده‌سته‌به‌ر بكه‌يت.
هه‌روه‌ها ئاشناى كێشه‌كانى ئه‌وان ده‌بييت و هه‌وڵيش بده, پێداويستييه ته‌كنيكييه‌كانى تيمه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكه‌يت. له‌وانه كاسێت و ميمۆرى و پاترى پێويست. رووناكى و مايكرۆفۆن به تايبه‌ت ئه‌وانه‌ى بۆ چاوپێكه‌وتن پێويستن.. هتد.
*- هێلكارى پلانى وێنه‌گرتن:
هێلكارييه‌ك بۆ وێنه‌گرتنى راپۆرته‌كه‌ت بكێشه. به خه‌ياڵ مه‌زنده‌ى شێوه‌ى كۆتايى راپۆرته‌كه‌ت بكه. له‌سه‌ر كاغه‌زێك هێلكارييه‌كه بكێشه. كام گرته‌ت پێويسته. ريزبه‌ندى گرته‌كان به گوێره‌ى گرنگييان بكه. هه‌ندێك گرته هه‌ن, كه پێويسته هه‌تبن و ناكرێت ئه‌وانت ده‌ستنه‌كه‌وێت. هه‌ندێك گرته هه‌ن, ئه‌گه‌ر هه‌بن سووديان ده‌بێت و ئه‌گه‌ريش نه‌بن, هيچ له به‌هاى وێنه‌يى راپۆرته‌كه كه‌م ناكه‌نه‌وه. گرته‌ى واش هه‌يه وه‌ك يه‌ده‌گ سووديان ده‌بێت و با ئه‌وانيشت له‌بير نه‌چن.
هێڵى گشتيى چاوپێكه‌وتنه‌كانت ده‌ستنيشان بكه. ئه‌و پرسيارانه‌ى ده‌ته‌وێت له ميوانه‌كانى بكه‌يت, دايانبڕێژه و ئاماده‌يان بكه.
مه‌زنده‌ى ئه‌و شوێنه بكه, كه چاوپێكه‌وتنى تێدا ئه‌نجامده‌ده‌يت. هێڵى گشتيى پرسيار و رسته‌كانت له مێشكى خۆتدا گه‌ڵاڵه بكه.
*- وێنه‌گرتن و دڵنيابوون له سه‌لامه‌تى گرته‌كانت:
+رێوشوێنه‌كانى پێش وێنه‌گرتن:
به‌ر له‌وه‌ى بچيته شوێنى وێنه‌گرتن، دڵنيابه‌ره‌وه له‌وه‌ى ئه‌مانه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت بردووه:
– پلانى كار, كه له‌گه‌ڵ تيمى وێنه‌گر له باره‌يه‌وه رێككه‌وتوون.
– ئه‌و پلانه‌ى وێنه‌گرتن, كه بۆ دواجار ئاماده‌ت كردووه.
– خشته‌ى تايبه‌ت به واده‌ى سه‌ردانه‌كان.
– ناسنامه و باجى كاركردنى رۆژنامه‌وانى، باجى ده‌زگاكه‌ت.
– مۆڵه‌تى وێنه‌گرتن.
– مۆبايله‌كه‌ت با پێ بێت, ره‌نگه به هۆى پێشهاتێكه‌وه, گۆڕانكارى به‌سه‌ر واده و كاتى چاوپێكه‌وتنه‌كاندا بێت.
– بڕێك پاره‌ى زياترت له گيرفان بێت.
+ رێوشوێنه‌كانى كاتى وێنه‌گرتن:
– له‌گه‌ڵ تيمى وێنه‌گر, كه‌مێك له دوورى شوێنى مه‌به‌ست به‌يه‌ك بگه‌ن. ئه‌گه‌ر هاتوو به‌يه‌كه‌وه نه‌چووبوون. ئه‌گه‌ريش به‌يه‌كه‌وه گه‌يشتن ئاساييه.
– هه‌وڵبده خۆت پێش وێنه‌گر بگه‌يته شوێنى مه‌به‌ست. نه‌گونجاوه وێنه‌گر به‌ر له تۆ بگاته شوێنه‌كه و هێشتا خۆت نه‌گه‌يشتبييت.
– ئه‌گه‌ر به‌يه‌كه‌وه بگه‌ن. نيشانه‌يه بۆ باشى رێكخستن و سه‌ركه‌وتوويى پلان و يارمه‌تيده‌دات وه‌ك به‌رپرسى تيمه‌كه ده‌ربكه‌وييت.
– هه‌تا پێت ده‌كرێت سووربه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كاره‌كان به گوێره‌ى پلان و نه‌خشه‌ى ئاماده‌كراو به‌ڕێوه‌بچن. كارى مه‌يدانى زۆر پێويستى به پابه‌ندبوونه به كاته‌وه.
– دڵنيابه‌ره‌وه له گرته سه‌ره‌تاييه‌كان.
– دڵنيابه‌ره‌وه له تواناى وێنه‌گر بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌وه‌ى ده‌ته‌وێت.
– كارێك مه‌كه وێنه‌گر وا هه‌ست بكات, ئه‌وت به ئامانج گرتووه. به جۆرێك سه‌يرى گرته‌كان بكه‌وه, ئه‌و نيگه‌ران نه‌بێت و بۆى روون بكه‌وه, كه مه‌به‌ستت ئه‌وه‌يه مه‌زنده‌ى هه‌نگاوى دواتر بكه‌يت و بۆ سووكايه‌تيكردن به تواناى ئه‌و نييه.
– بيرت بێت، پێويسته زۆر خۆگرانه و خاكييانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تيميى ته‌كنيكى و وێنه‌گردا بكه‌يت. كاتى پێويستيان به‌رێ بۆ ئه‌وه‌ى خۆيان ئاماده بكه‌ن. كاتێك كه‌موكورتييه‌ك هه‌يه پێويسته به ئارامى مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ بكه‌يت. چونكه ئه‌وه ده‌سته‌به‌رى سه‌ركه‌وتنت ده‌كات. زۆر جار وا روويداوه, تيمى ته‌كنيكى ياخود كامێرامان, په‌يامنێرى له هه‌ڵه‌ى كوشنده رزگار كردووه.
*. گرته‌كان:
چالاكى كامێرا له شوێنى رووداو, به‌شێكى جيانه‌كراوه‌يه له كارى رۆژنامه‌وانى. كامێرا به‌شێكه له به‌رپرسيارێتى په‌يامنێر زياتر له‌وه‌ى به‌رپرسيارێتى خودى كامێرامانه‌كه بێت.
– راسته وێنه‌گر به‌رپرسه له جێبه‌جێكردنى ئه‌وه‌ى تۆ ده‌ته‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه تۆى ده‌بێت روونيبكه‌يته‌وه چيت پێويسته. لێره رۆڵى تۆ ئه‌وه‌يه گرته پێويست و به‌شه لۆژيكييه‌كانى راپۆرته‌كه‌ت به روونى بۆ وێنه‌گر بخه‌يته‌ڕوو.
– زۆرترين گرته‌ى مرۆڤ, خه‌ڵكى ئاسايى.. ئه‌وانه‌ى به سرووشتيى ژيان ده‌گوزه‌رێنن ده‌ستبخه.
– كارى ته‌له‌فزيۆنيى هونه‌رى گواستنه‌وه‌ى ژيانى خه‌ڵكه بۆ خه‌ڵك و پيشاندانييه‌تى وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌يه.
– هه‌وڵبده مۆرى مرۆييانه له كاره‌كه‌ت بده. ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێت, ته‌ركيزى زۆرتر بخه‌يته سه‌ر تاكه‌كان زياتر له‌وه‌ى گرته‌ى كۆمه‌ڵ و ئاپۆڕاى خه‌ڵك بگوازيته‌وه. بينه‌ر زۆرتر كاريگه‌ر ده‌بێت به وێنه‌يه‌ك كه بيناسێته‌وه. ياخود ناوى و ورده‌كارى ژيانى بزانێت.
– خێزانه‌كان نموونه‌يه‌كى باشى به‌رجه‌سته‌كردنى چيرۆكێكى ته‌واون به شێوه‌يه‌كى ساده. كاتێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خێزانێك ده‌كه‌يت په‌يوه‌ندييان به پرسى راپۆرته‌كه‌وه هه‌يه, (خێزانێك ده‌ڵێن منداڵه‌كه‌يان به ده‌ست خراپى ئه‌و چاره‌سه‌ره‌وه ده‌ناڵێنێت، كه له نه‌خۆشخانه پێيانداوه)، به گرته‌يه‌كى -Sequence- ده‌توانييت په‌يكه‌رى راپۆرته‌كه‌ت زۆر به‌هێز بكه‌يت.
– ئاماده‌كردنى – Sequence- پێويستى به زيره‌كى و خێرايى له بيركردنه‌وه‌ى خۆت و وێنه‌گره‌كه‌ت هه‌يه. هه‌ر بۆيه پێويسته چاو له سرووشتى شوێنه‌كه و چۆنێتى گوزه‌ران له‌و شوێنه‌دا بكه‌ن. به چاوى بينه‌ر ته‌ماشا بكه و پرسيار بكه: پێويسته چى ببينيت؟ پێويسته چى بيينيت بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌ت هاوسه‌نگ, ورد, بابه‌تييانه و سه‌رنجڕاكێش بێت.
– پێويسته له وێناكردن و مه‌زنده‌كردنى گرته‌كانتدا داهێنان بكه‌يت. پاشان ده‌ستبكه‌يت به وێنه‌گرتنى به‌و جۆره‌ى له بيرو هزرتدا وێنات كردووه.
– بۆ ئه‌وه‌ى زۆرتر له باره‌ى وێناكردنى – Sequence – بزانييت, ده‌توانييت سه‌يرى راپۆرته مرۆييه‌كانى كه‌ناڵى – BBC World- بكه‌يت. ئه‌گه‌ر به چاوى ره‌خنه‌وه ته‌ماشايان بكه‌يت به‌هره‌ى زۆرترت له‌و باره‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت.
– وه‌ك ئامۆژگارييه‌كى باش ئه‌مه وه‌ربگره, له وێنه‌گرتندا بايه‌خى زۆر به گرته‌ى نزيك و زۆر نزيك بده. ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت Close-ups بۆچى؟ چونكه بينه‌ر له‌و رێگه‌يه‌وه زياتر په‌يوه‌ستى چيرۆكه‌كه ده‌بێت و هه‌تا كامێر نزيكتر بكه‌وێته‌وه، بينه‌ريش نزيك ده‌بێته‌وه.
– گرته‌ى زۆر نزيك له چاوى پزيشكێك كاتێك ئه‌و سه‌يرى ده‌مى نه‌خۆشێك ده‌كات, ئه‌و سه‌رنجه بۆ بينه‌ر درووستده‌كات, كه به كرده‌وه چووته ژوورى پشكنينيى پزيشكه‌وه. گرته‌ى زۆر نزيكى ده‌ستى قه‌سابێت, كاتێك به چه‌قۆ گۆشت ده‌بڕێت و ده‌نگى دێت, بينه‌ر ده‌باته ناو ئه‌و واقيعه‌وه. گرته‌ى نزيكى قفڵێك كه به ده‌رگاى فرۆشگه‌يه‌كه‌وه‌يه, راسته‌وخۆ ماناى داخستن و مانگرتنى فرۆشياره‌كان ده‌گه‌يه‌نێت. گرته‌ى نزيكى چاوى منداڵێك كاتێك ده‌گريێت, به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌سات و نه‌هامه‌تى ژيانى ئه‌و منداڵه پيشانبدات. هه‌روه‌ها كاتێك گرته‌ى نزيكى سه‌ربازێك پيشانده‌رێت, كه په‌نجه‌ى له‌سه‌ر په‌له‌پيتكه‌ى تفه‌نگه‌كه‌يه‌تى, بينه‌ر دڵى داده‌خورپێت و ده‌زانێت ره‌وشه‌كه ناهه‌موار و ئاڵۆز بووه.
– پێويسته گرته‌كان به شێوه‌يه‌كى باش و به‌و په‌ڕى شاره‌زاييه‌وه ئاماده‌كرابن. له كاتى مۆنتاژدا ره‌نگه بۆت ده‌ربكه‌وێت كه هێشتا پێويستيت به گرته‌ى زياتر هه‌يه.
*. جوڵه‌ى كامێرا:
پرۆسه‌ى بنياتنانى هونه‌رييانه‌ى راپۆرتى ته‌له‌فزيۆنيى ته‌نيا به ده‌ستكه‌وتنى هه‌ندێك گرته‌ى فراوان و مامناوه‌ند و زۆر نزيك به‌دينايه‌ت, كاره‌كه به‌شێكى په‌يوه‌ندى به جوڵه‌ى جياجياى كامێراوه هه‌يه.
جۆره‌كانى جوڵه‌ى كامێرا:
جوڵه‌ى ئاسۆيى له راسته‌وه بۆ چه‌پ – Pan right or Pan left- ياخود له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه و به پێچه‌وانه‌وه – Tilt up or Tilt down – هه‌روه‌ها جوڵه‌ى له فراوانه‌وه بۆ گۆشه‌ى ته‌نگ و به پێچه‌وانه‌شه‌وه -Zoom in or Zoom out-.
وێنه‌گرى پيشه‌گه‌ر ئه‌وه‌يه له يه‌ك ساتدا دوو جۆرى جوڵه به‌يه‌كه‌وه په‌يوه‌ست بكات. له‌گه‌ڵ جووڵه‌ى كامێرا به‌ره‌و لاى راست, گۆشه‌ى وێنه‌كه فراوان بكات -Pan right with Zoom out –
هه‌ريه‌ك له خێرايى كامێرا و مه‌وداى فراوانى گۆشه‌كه‌ى په‌يوه‌نديى هه‌يه به خودى بابه‌ته‌كه و شوێنى رووداوه‌كه‌وه. بابه‌ته مرۆييه‌كان ئيقاعێكى خاو و جوڵه‌ى كه‌متر و هێواشيان پێويسته. هه‌رچى رووداوگه‌لى وه‌ك خۆپيشاندانه پێويستى به جوڵه‌ى خێرايه بۆ ئه‌وه‌ى ورده‌كارى ئه‌وه‌ى رووده‌دات پيشان بدات.
ئه‌ركى جوڵه‌ى كامێرايه ئه‌وه‌يه بينه‌ر به‌رێته ناو شوێنى رووداوه‌كه و له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بيگه‌ڕێنێت. گرته‌ى باش به‌س نييه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌سته بۆ بينه‌ر درووستبكات, كه له ناو واقيعه‌كه‌يه، به‌ڵكو پرۆسه‌ى مۆنتاژ و رێكخستنى گرته‌كان و سوودوه‌رگرتن له هه‌موويان ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه ده‌كات, بينه‌ر له واقيعه‌كه به ته‌واوى نزيكبخاته‌وه.
هه‌ر بۆيه واپێويسته له كاتى وێنه‌گرتندا دڵنيابييته‌وه له‌وه‌ى هه‌موو ئه‌وه‌ى پێويسته هه‌ته و گرته‌ى گونجاوت بۆ پيشاندان و خستنه‌ڕووى بابه‌ته‌كه ده‌ستكه‌وتووه.
سه‌رچاوه: فێرگه‌ى بى بى سى بۆ فێربوونى رۆژنامه‌وانى.
وه‌رگێڕانى: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ژماره‌ی خوێنراوه :2
تعليقات
إرسال تعليق