ئەگەر دەتەوێ ببیتە خاوەن پێستێکی سپی و درەوشاوە دەتوانیت کەپەکی برنج بەکاربھێنیت کەئەمەش تاکە پێکھاتەی سروشتییە کەدەکرێ بۆ ھەموو جۆرەکانی پێست بەکاربھێنرێت.
١. ماسکی کەپەکی برنج و ھاڕراوی نۆک :
پێکھاتەکان : ھاڕڕاوی برنج، شەکر، ھارراوی نۆک
کەوچکێکی بچوک ھاراوی برنج و شەکر و نیو کەوچک ھاراوی نۆک تێکەڵ بکە لەگەڵ گوڵاودا و دواتر بیدە لەدەم وچاوت باوشک بێتەوە دواتر بیشۆ.
٢. ماسکی ھاراوی برنج و ئاوی خەیار بۆ پێستی برۆنزی:
ئەمیش پێکھاتوە لەکەوچکێک ھاراوی برنج و کەمێک ئاوی خەیار و ئاوی لیمۆ پێکەوە ھەویرێک دروست دەکەن، بەکاری بھێنە و کاتێ وشک بۆوە بیشۆ.
٣. ماسکی ھارراوی برنج و شیری گوێزھیند:
ئەمیش بەسوودە و ھەفتانە دوو جار بەکاری بھێنە بۆ ھەموو جۆرەکانی پێست و سپیکردنەوەی. پێکھاتەکانی بریتین لەکەوچکێکی بچوک ھارراوی برنج و شیری گوێز ھیند، کاتێ بوو بەھەویر دەشتوانیت تۆزێک لەزەردەچەوەی تێ بکە و بیدە لەدەم و چاوت و کەوشک بۆوە بیشۆ بەئاو. …………….(
چۆن لەشت وەک مندالێک لێدەکەیتەوە؟ چۆن لەشت وەک مندالێک لێدەکەیتەوە؟ بەم ئاوێتە سروشتیە کە دەتوانی لە مەتبەخەکەی خۆتا دروستی بکەیت و هەفتەی 2 جار لە حەمامدا بەکاریبهێنیت بۆ بەدەستهێنانی لەشێکی ئاوریشمی بەتایبەتی بۆ ئەنیشک و ئەژنۆو پێیەکانت واتا ئەو جێگایانەی وشک رەش بونەتەوە بە هەمان شێوە دەتوانی بۆ سەرجەم بەشەکانی لەش بەکاربێنیت.
پێکهاتەکەش بریتیە لە:
نیو کوپ زەیتی گوێزی هندی بخەرە دەفرێکەوە و کەمێک گەرمی بکە.
پاشان شەکری قاوەی بکە بەسەریدا لەگەڵ کەوچکێکی گەورە ئاوی لیمۆ.

تعليقات
إرسال تعليق