وەزیری دەرەوەی عێراق داوا دەکات نەتەوە یەکگرتوەکان رۆڵی زیاتری ھەبێـت لە ھاوکارییکردنی ئاوارەکانی عێراقدا
لەوباریەوە نوسینگەی ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەاندووە ، لەمیانەی کۆبونەوەیەکدا لەگەل کۆمسیاری مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکان ، کە لە سەروبەندی کۆبوەنەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک بەرێوەچووە، ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق داوای کردووە نەتەوە یەکگرتوەکان رۆڵی زیاتری ھەبێـت لە ھاوکارییکردنی ئاوارەکانی عێراقدا و ھەر لەو کۆبونەوەیەدا دۆخی مرۆیی و رۆڵی رێکخراوەکە لە عێراقدا تاوتوێکراوە
وەزیری درەوەی عێراق ئاماژەشی داوە بەو دۆخە گرانەی کە بەھۆی پەلامارەکانی داعش و دابەزینی نرخی نەوت و کەمی ئاوی پاکەوە ، بۆ ھاووڵاتیانی عێراق دروستبووە و تەئکیدی کردۆتەوە لەوەی کە پەلامارە تێرۆریستیەکانی ھۆکاری سەرەکی کۆچکردنی عێراقیەکانە بۆ درەەوی ووڵات
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق