shorsh_muhamad
سهرچاوهئاوێنە نیوز
درێژهی بابهت
نوسینگەی راگەیاندنی بەرهەم ساڵح، رایدەگەیەنێت كە "لەبارەی مانەوەی مەسعود بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان لێدوانی بۆ هیچ ئاژانسێكی توركی نەداوە".
ئاوێنە: سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی هەواڵێك لە ماڵپەرێكی عەرەبی لەسەر زاری د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح كە گوایە لەئاژانسێكی توركیەوە وەرگیراوە، نوسینگەی راگەیاندنی بەرهەم ساڵح، جێگری دوەمی سكرتێری گشتی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان راگەیاندنێكی بڵاوكردەوە.
لەراگەیاندراوەكەدا هاتوە"ماڵپەڕێك بەناوی (الشبكە النهار الاخباریە) هەواڵێكی هەڵبەستراوی لەسەر زاری د.بەرهەم ساڵح بڵاوكردۆتەوە گوایە لەئاژانسی هەواڵی جیهانی توركی وەرگرتوە.
لێرەوە بەهەمو لایەكی رادەگەیەنین، كە بەڕێز د.بەرهەم ساڵح هیچ چاوپێكەوتن و لێدوانێكی نەبۆ ئاژانسی جیهان نە هیچ دەزگایەكی تر نەداوەو ئەوەی لەو هەواڵەدا هاتووە سەرتاپای درۆو هەڵبەستراوەو ناوەرۆكی ئەو هەواڵە هەڵبەستراوە دورو نزیك پەیوەندی بە د. بەرهەم ساڵح – ەوە نییە".
نوسینگەی راگەیاندنی بەرهەم ساڵح، رایدەگەیەنێت كە "لەبارەی مانەوەی مەسعود بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان لێدوانی بۆ هیچ ئاژانسێكی توركی نەداوە".
سهرچاوهئاوێنە نیوز
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق