فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە میحوەری مەخمور بۆردومانکرد

harem

فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە میحوەری مەخمور بۆردومانکرد.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند،فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان گوندەکانی “مەھانا و کودیلە و گردمرد” یان لە میحوەری مەخمور بۆردومانکردوە و بەو ھۆیەشەوە ژمارەیەک تیرۆرستی داعش کوژراون.

ھەر لەبۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکاندا پاڵاوتگەیەکی بەرھەمھێنانی نەوت کراوەتە ئامانج و خاپورکراوە و چەند تەنکەرێکی سوتەمەنیش سوتێنراوەن کە پێشتر لەلایەن تیرۆریستانی داعش سودیان لێ وەرگرتووە.

ھاوکات لەبەردەوامی بۆردومانی فرۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیماناندا، چەند مۆڵگەیەکی داعش لە موسڵ و تەلەعفەر بۆردومانکراوە و لەئاکامدا زیانێکی زۆری گیانی و مادی بەر تیرریستانی داعش کەوتووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات