رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: لێدوانه‌كان رووحى راپۆرته رۆژنامه‌وانييه‌كانن, ئه‌وان ئاماژه‌يه‌كى روونن بۆ راده‌ى په‌رۆشى رۆژنامه‌وان بۆ گواستنه‌وه‌ى را و راى به‌رامبه‌ر و خستنه‌ڕووى به‌ڵگه بۆ زانيارييه‌كانى.
*پێويسته ئه‌و كاته‌ى له‌به‌ر ده‌ستته و ئه‌و كۆششه‌ى ئه‌نجاميده‌ده‌يت, هۆشيارانه له نێوان وێنه‌گرتن و ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتن دابه‌شيبكه‌يت. ئه‌گه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كانت له‌گه‌ڵ كه‌سانى ئاساييه (Vox Pops)، ئه‌وا؛ دڵنيابه‌ره‌وه له‌وه‌ى هه‌مووان ئاشناييان به بابه‌تى راپۆرته‌كه‌ت هه‌يه. پێويسته ئه‌و پرسياره‌ى ئاراسته‌يان ده‌كه‌يت, روون و سنووردار بێت, بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامێكت ده‌ستكه‌وێت, كه شياوى به‌راوردكردن بێت.
* درێژترين چاوپێكه‌وتنى له‌م چه‌شنه نابێت له 10 چركه زياتر بێت. ئه‌م جۆره چاوپێكه‌وتنه زياتر وه‌ك جۆرێك له راپرسى له باره‌ى پرسێكى جێناكۆكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت, بۆ ئه‌وه‌ى راى شاهێدحاڵه‌كان له باره‌ى رووداوێكى دياريكراو بزانرێت.
* ئه‌وه‌شت له ياد بێت, ناكرێت وا لێكبده‌يته‌وه, نوێنه‌رايه‌تى رايگشتى ده‌كه‌يت له ميانه‌ى نيو كاتژمێر وێنه‌گرتندا. بگه‌ڕێوه بۆ ئه‌و زانيارييانه‌ى به‌ده‌ستتهێناوون. هه‌وڵبده چۆنێتى خستنه‌ڕووى راى به‌رامبه‌ر بزانييت. ئه‌وانه‌ى رايان وه‌كو يه‌كه له لايه‌ك و ئه‌وانه‌ش دژه رايان هه‌بوو له لايه‌كى ديكه‌وه دابنێ. هه‌ميشه هه‌وڵبده راى پێچه‌وانه وه‌ربگريت.
* ئه‌و چاوپێكه‌وتنه رێكخراوانه‌ى ئه‌نجامييان ده‌ده‌يت, ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ت بۆ ده‌ڕه‌خسێنن راى پێچه‌وانه‌ش بخه‌يته‌ڕوو, بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌رى به‌ديهێنانى بابه‌تيبوون بكه‌يت. ئه‌مه‌ش به رێكخستن و ئاماده‌كارى پێشوه‌خته ئاسانتر به‌ده‌ستدێت. راپۆرتى هه‌واڵى له ته‌له‌فزيۆندا 2 تا 3 چاوپێكه‌وتنى ده‌وێت. بيرت بێت چاوپێكه‌وتنى له‌م جۆره 30 چركه زياتر كاتت نه‌كوژێت.
* خۆت شوێنى گونجاو بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه هه‌ڵبژێره, به جۆرێك له‌گه‌ڵ سرووشتى راپۆرته‌كه‌ت و پيشه‌ى ميوانه‌كه‌ت بگونجێت. (چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پزيشكێكدا ده‌بێت ئه‌و جلوبه‌رگى پزيشكى له‌به‌ر بێت و له نزيك يه‌كێك له نه‌خۆش يان خێزانه‌كان وه‌ستابێت. ئه‌مه باشتره له‌وه‌ى له نووسينگه‌يه‌ك بێت و سه‌درييه سپييه‌كه‌ى له‌به‌ر نه‌بێت).
* وێنه‌ى ميوانه‌كه بگره وه‌ك ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت -Set Up shots- مه‌به‌ست لێى رێگه‌خۆشكردنه بۆ ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتن. وه‌ك ئه‌وه‌ى چالاكى پێشوه‌ختى ميوانه‌كه ه حاڵه‌تى سرووشتى خۆييدا تۆمار بكه‌يت. له‌وانه كاتێك به رێڕه‌وێكدا هه‌نگاو ده‌نێت, سه‌يرى نه‌خۆشه‌كانى ده‌كات, به مۆبايل قسه ده‌كات, له ئه‌نجامى پشكنينێك ورد ده‌بێته‌وه، وێنه‌يه‌كى ئێكسى پێيه و سه‌يرى ده‌كات..هتد.
* له‌و شوێنه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى تێدا ئه‌نجامده‌ده‌يت, به دواى باكگراوندێكى گونجاو‌دا بگه‌ڕێ بۆ ئه‌وه‌ى راستگۆيى چاوپێكه‌وتنه‌كه زياتر ده‌ربخات. وه‌ك (ئاڵا, وێنه, تابڵۆ, ئامێرێك ئه‌گه‌ر كارگه بوو, لۆگۆ ئه‌گه‌ر به‌رپرسى كۆمه‌ڵه و رێكخراو بوو,…هتد).
* به شێوه‌يه‌كى سرووشتى له‌ئاستى شان, ياخود له‌سه‌ر شانه‌وه وێنه‌ى ميوان ده‌گيرێت.
* نابێت به هيچ جۆرێك ميوان سه‌يرى هاوێنه‌ى كامێراكه بكات. پێويسته ئه‌وه‌ى پێبوترێت, سه‌يرى په‌يامنێره‌كه بكات و چاو له هاوێنه‌ى كامێرا نه‌كات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وێنه‌گر په‌يامنێرى له‌گه‌ڵدا نه‌بوو, پێويسته پێيبوترێت سه‌يرى ئاراسته‌يه‌كى گريمانه‌يى بكات.
* نابێت هيچ كاتێك تۆى په‌يامنێر خۆت له ميوانه‌كه به كه‌متر دابنێيت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رۆك و وه‌زيريش بێت. بيرت بێت وه‌ك په‌يامنێر ئه‌و كاته‌ى ريكۆرد ده‌ستپێده‌كات, تۆ نوێنه‌رايه‌تى رايگشتى و بينه‌ران ده‌كه‌يت. ده‌كرێت دواى ريكۆرد پۆزش بۆ ميوان بهێنيته‌وه سه‌باره‌ت به شێوازى پرسيار و ده‌ربڕينه‌كانت و بۆى روونبكه‌يته‌وه, ئه‌وه سرووشتى كاره‌كه‌ته. هه‌ندێكجار ده‌كرێت سوود له ميكانيزمه‌كانى فێڵى ده‌روونى وه‌ربگريت و ده‌گونجێت بڵێيت: ده‌مزانى تۆ له هيچ پرسيارێك سڵ ناكه‌يته‌وه و ده‌توانييت وه‌ڵام بده‌يته‌وه بۆيه به‌و جۆره پرسيارم ده‌كرد. ئاگاداريش به لێره‌دا نه‌كه‌ويته ته‌ڵه‌ى هه‌ندێك ميوانه‌وه.
* پێش ئه‌وه‌ى ميوانه‌كه‌ت و شوێنه‌كه به‌جێبهێڵيت له سه‌لامه‌تى تۆماره‌كه و كاسێت ياخود ميموڕى كامێراكه‌ت دڵنيا ببه‌وه. هه‌وڵدا ته‌نيا له گرته‌يه‌كيشدا بێت له‌گه‌ڵ ميوانه‌كه ده‌ركه‌ويت. به تايبه‌تى ئه‌گه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه هه‌ستيار بوو, ده‌كرێت وه‌ك – Cut Away- به‌كاريبهێنيت.
گرته‌ى لێدوان بۆ كامێرا: Stand Upper) ) Piece To Camera:
له‌م جۆره گرته‌يه‌دا, په‌يامنێر رووده‌كاته بينه‌ران و قسه‌يان بۆ ده‌كات.
— كاتێك په‌يامنێر رووى له بينه‌رانه, بۆ هه‌زاران بينه‌ر ده‌دوێت. ئه‌گه‌ر لێدوانه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتووانه بێت, ئاستى راپۆرته‌كه‌ى زۆر به‌رز ده‌كاته‌وه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه, ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو, ئه‌وا؛ ئاستى راپۆرته‌كه‌ى داده‌به‌زێنێت بۆ خراپترين ئاست.
*- ئه‌ركى:
رووكارێكى مرۆيى به راپۆرته‌كه ده‌به‌خشێت. په‌يامنێر له جێى رووداوه‌كه‌وه بۆ بينه‌ران قسه‌ده‌كات. رێگه‌ى پێداوه كه‌مێك شيكارى بخاته‌ڕوو. زانيارى و بنه‌ما جياجياكانى چيرۆكه‌كه به‌يه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه و مانايه‌كى نوێيان لێدرووستبكات.
رێگه‌ى پێدراوه، بۆ ته‌واوكردنى وێنه, هه‌ندێك زانيارى بگێڕێته‌وه. بۆنموونه: كاتێك حه‌شارگه‌كه‌ى سه‌دام حوسێن پيشانده‌دات, بڵێت: ئا له‌م چاڵه‌دا بوو, سه‌دام حوسێن دۆزرايه‌وه و ده‌ستگيركرا. كاتێك ئه‌م قسه‌كه ده‌كات, وێنه‌كه سه‌دام حوسێنى تێدا نييه. زانيارييه‌كه ده‌يگێڕێته‌وه.
ئه‌م گرته‌يه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى زانياريى ناو راپۆرته‌كه‌يه. بۆ ئه‌وه‌يه به خه‌ڵك بڵێيت كه له شوێنى رووداوه‌كه‌وه بابه‌ته‌كه‌ت ئاماده كردووه. له شوێنى خانووه رووخاوه‌كه, له ناو ئاپۆڕاى خه‌ڵكى خۆپيشانده‌ردا, له نزيك سه‌نگه‌رێكى شه‌ڕ.. كاتێك ئه‌م گرته‌يه تۆمار ده‌كه‌يت, بينه‌ر بڕواى زياترت پێده‌كات.
تێبينى: له كاتى رووماڵى شه‌ڕى داعشدا كه‌م تا زۆر هه‌ندێك په‌يامنێرى كورد په‌نايان بۆ فێڵكردن له بينه‌ر برد بۆ ئه‌وه‌ى پێمان بڵێن ئه‌وان له سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕن و راستى ده‌گوازنه‌وه. بۆنموونه په‌يامنێرێكى ئێن ئاڕ تى له نووسينگه‌ى كه‌ناڵه‌كه‌وه له دهۆك قسه‌ى بۆ بينه‌ران ده‌كرد و ده‌يگوت ئێستا له نزيك به‌نداوى موسڵم. هه‌روه‌ها په‌يامنێرێكى رووداو سيناريۆى درووستكردبوو, له دوورى شه‌ش كيلۆمه‌تر له هێڵى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ بوو, ده‌يگوت چه‌ند مه‌ترێك له داعش دوورين. په‌يامنێرێكى گه‌لى كوردستانيش له خانه‌قين چووبووه حه‌وشه‌ى ماڵى به‌رپرسێكى باڵاى يه‌كێتييه‌وه و ده‌يوت له جه‌له‌ولام..
يه‌كێكى ديكه له سووده‌كانى تۆماركردنى ئه‌م جۆره گرته‌يه, ئه‌وه‌يه بينه‌ر ده‌باته شوێنى رووداوه‌كه. بينه‌ر خۆى له په‌يامنێره‌كه‌دا ده‌دۆزێته‌وه و په‌يامنێره‌كه زۆرتر و وردتر په‌ى به خواست و حه‌زى وه‌رگر بۆ ده‌ستكه‌وتنى زانيارى ده‌بات. به گشتيى هه‌ر كه‌ناڵێك وه‌ك خێزانێكى لێدێت بۆ بينه‌ر و بينه‌ران به ده‌نگ و ره‌نگ په‌يامنێره‌كان ده‌ناسنه‌وه. ئيدى زۆرتر په‌رۆش ده‌بن بۆ به‌دواداچوونى په‌يامنێره مه‌يدانييه‌كان.
*- پێگه و شوێنى له ناو راپۆرتدا:
ستراكچه‌رى راپۆرته‌كه پێگه‌ى ئه‌م جۆره گرته‌يه ده‌ستنيشانده‌كات. زۆربه‌ى جار ده‌كه‌وێته كۆتايى راپۆرته‌كه‌وه. ئاراسته‌ى نوێش له رۆژنامه‌وانى ته‌له‌فزيۆنيدا به پێويستى ده‌زانن ئه‌م گرته‌يه هه‌ريه‌ك له بنه‌ما زه‌مه‌نى و شوێنى و بابه‌تييه‌كان به‌يه‌كه‌وه په‌يوه‌ست بكات. هه‌روها زۆرێكيش پێيان باشه شوێنى بكه‌وێته ناوه‌ڕاستى راپۆرته‌كه‌وه. له‌و حاڵه‌ته‌دا پێى ده‌وترێت پرد (Bridge), به‌و مانايه‌ى به‌شه‌كانى راپۆرته‌كه به‌يه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ى له ستۆرى نووسراودا بايه‌خى پێدراوه.
*- گرنگييه‌كه‌ى:
بۆ په‌يامنێر, ده‌رفه‌تى ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر گرنگى بابه‌ته‌كه بخاته‌ڕوو. به‌تايبه‌تى ئه‌گه‌ر بابه‌تێكى ئاڵۆز و گه‌رمى نائاسايى بوو. پێويستى به روونكردنه‌وه‌ى زۆرتر هه‌بوو. ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه مرۆيى بوو, گرنگييه‌كه‌ى له‌وه‌دايه هه‌ستى مرۆيى زۆرتر به‌رجه‌سته ده‌كات. ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه ده‌ستپێڕاگه‌يشتنى ئه‌سته‌م بوو, ده‌ريده‌خات كه تۆ چوويت و له‌وێوه قسه بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌يت. ئه‌گه‌ر رووداوێكى كتوپڕ بوو, ياخود ته‌رمى قوربانى هه‌ڵده‌گيرانه‌وه و ئاگر و شوێنه‌وارى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك هێشتا مابوويه‌وه, پيشانيده‌دا, كه به خێرايى و گورجوگۆڵى گه‌يشتوويته ئه‌وێ.
*- شوێنى وێنه‌گرتنى Piece To Camera:
خراپترين شوێنى وێنه‌گرتنى ئه‌م جۆره گرته‌يه, ئه‌وه‌يه له‌به‌رده‌م بينايه‌كى نه‌ناسراودا بوه‌ستييت و قسه بكه‌يت. ياخود وه‌ك په‌يامنێرانى كه‌ناڵه كوردييه‌كان بچيته ناوه‌ڕاستى شه‌قامێكى قه‌ره‌باڵغى شارێك و قسه بكه‌يت. له‌وانه‌ش خراپتر ئه‌وه‌يه بچيته سێبه‌رى دارێكه‌وه و قسه بكه‌يت.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت, گرته‌يه‌كى سه‌ركه‌وتووانه تۆمار بكه‌يت و بينه‌ر بگوازيته‌وه مه‌يدانه‌كه, ئه‌وا؛ پێويسته له‌و شوێنه بوه‌ستييت كه په‌يوه‌ندى راسته‌وخۆ و سه‌ره‌كى به رووداوه‌كه‌وه هه‌يه.
بينه‌ران, سه‌رنجى وته‌كانت ناده‌ت, بارته‌قاى ئه‌وه‌ى چاويان له ده‌وروپشتته. ئاگادارى ئه‌وه‌ش به شوێنێك هه‌ڵنه‌بژێريت, بينه‌ر گوێ به تۆ نه‌دات و ته‌نيا سه‌يرى ده‌وروبه‌رت بكات.
*- رێگه‌ى پێشكه‌شكردن و ده‌ربڕينى:
+ گفتوگۆيى: پشت به رێگه‌ى وتوێژ ده‌به‌ستێت, نه‌ك ئاراسته‌كردن و شێوازى گوتاردان.
+ سروشتى و گونجاو, ده‌موده‌ستبێژى (تلقائي):
به جلوبه‌رگێك كه په‌يوه‌ندى به رووداوه‌كه‌وه هه‌بێت ده‌ركه‌وه. بۆ نموونه: (له مه‌يدانى شه‌ڕدا لۆژيكى نييه به چاكه‌ت و كرێت و پانتۆڵه‌وه بييت, له كاتى سه‌ردانێكى ره‌سمى سه‌رۆكێكدا لۆژيكى نييه به كابۆ و تيشێته‌وه بييت). بۆ هه‌ر شوێنێك با جلوبه‌رگت گونجاو بێت له‌گه‌ڵ شوێنه‌كه.
+ جووڵه: ده‌كرێت تۆ نه‌جووڵێيت, به‌ڵام باشتره كامێراكه بجووڵێت.
+ئاڵۆز روون بكه‌ره‌وه: كاتێك په‌يامنێر شتێكى به‌ده‌سته‌وه‌يه. بۆنموونه ئه‌لبوومێك, ياخود ئامێرێك, ئه‌ركى وێنه‌گره - Zoom in- بكاته سه‌ر ده‌ستت و دواتر بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ده‌موچاوت بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌كه‌ت ته‌واو بكه‌يت و ئه‌وه‌ى روون نييه, به شێوه‌يه‌كى ئاسان روونى بكه‌يته‌وه.
+شوێنه‌كه بناسێنه: ده‌توانيت ئه‌و جێگه‌يه‌ى لێى وه‌ستاوييت بۆ بينه‌رانى باس بكه‌يت. باسى پشتت بكه, چى تێدا رووده‌دات. سووربه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى شته‌كان وه‌ك خۆى و به راستى بڵێيت. هه‌رگيز نه‌كه‌يت هه‌وڵى چه‌واشه‌كردنى بينه‌ر بده‌يت, هيچ زياده‌ڕۆييه‌كيش مه‌كه. هه‌وڵى گه‌وره‌كردن و بچووككردنه‌وه‌ى ئه‌ندازه و قه‌باره‌ى رووداوه‌كان نه‌ده‌يت. راستگۆييت له‌ده‌ست ده‌ده‌يت و چيديكه كه‌س متمانه‌ت پێناكات.
+ ده‌توانيت كارێكيش بكه‌يت: بۆنموونه ئۆتۆمبێل لێبخوڕيت. ئامێرێك به‌كاربهێنيت, چايه‌ك بخۆيته‌وه. به‌ڵام سووربه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵچوو ده‌رنه‌كه‌ويت. ئه‌م جۆره له گرته‌ى به‌رده‌م كامێرا كه‌مێك ئاڵۆزتره و پێويسته به وێنه‌گرێكى كارامه و بيرۆكه‌ى داهێنه‌رانه هه‌يه.
*- ناوه‌ڕۆك:
پێويسته قسه‌ى به‌رده‌م كامێرا, بۆ ئه‌و گرته‌يه ساده بن. رسته‌ى كورت. وه‌سفى ئه‌وه‌ى روويداوه. راڤه‌ى بابه‌تێكى ئاڵۆز. ياخود پوخته‌يه‌ك. يانيش گواستنه‌وه‌ى هه‌ستێكى مه‌يدانه‌كه بێت.
له كۆتاييدا سووربه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى خۆت سه‌يرى گرته‌ى Piece To Camera بكه‌ره‌وه, پێش ئه‌وه‌ى له شوێنه‌كه بڕۆييت. ئه‌وه‌ش له‌ياد بێت, بينه‌ران هه‌ميشه له‌بيريان ناچێت, ئه‌گه‌ر بێت و گرته‌كه‌ت باش بێت ياخود خراپ, له بيريان ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه:
بابه‌تى په‌يمانگه‌ى بى بى سى بۆفێربوونى رۆژنامه‌وانى، به‌ناونيشانى (متطلبات التقرير التلفزيوني)
پرۆگرامى گفتوگۆى ميديايى
BBC World Service Trust
وه‌رگێڕانى: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان.
ژماره‌ی خوێنراوه :5
تعليقات
إرسال تعليق