به وينه و فيديؤ ببينه شوان عادل: هاوسەرى ببينه بزانه جى ئه ليت

bozhin

“خۆشبەختم بەوەی ئەو کەسەی کە یەکەمجار خۆشم ویست هاوسەرگیریم لەگەڵ کرد”، شوان عادل باس لەوە دەکات هەموو ژیانی لەجەنگ و ئاوارەیی و ئازاردا بەسەر بردووە، بەڵام بەم شێوەی باسی یەکێک لە خۆشبەختیەکانی ژیانی دەکات.

شوان باس لە منداڵی خۆی دەکات کە زۆر هار بووە و دەڵێت “بە ماڵی ئێمەیان دەوت ماڵی مناڵە هارەکە، بەڵام لە ژیانمدا هەرچی چەرمەسەری و ئاوارەییە بییومە”

ئەگەرچى لە زانکۆ ڕاگەیاندنى تەواوکردووە، بەڵام شوان میوزیکی خوێندووە ئەو وەک خۆی باسی دەکات حەوت گۆرانی هەیە، هەرچەندە لەبەر کارەکەی کە پێشکەشکارییە ناتوانێت بڵاوی بکاتەوە، بەڵام باس لەوە دەکات کە ڕەنگە بەم نزیکانە دانەیەکیان بڵاوبکاتەوە کە لەسەر کاریگەری جەنگە لەسەر مرۆڤ، ئەو گۆرانییەی لەم چاوپێکەوتنەشدا دەیڵێت شیعر و ئاوازی خۆیەتی.

ئەو باس لە پەیوەندی خۆشەویستی دەکات و دەڵێت “خۆشبەختم ئەو کەسەی کە خۆشم ویست ئێستا هاوسەرمە و سێ ساڵ خۆشم ویست و ئەوەش ڕێگەیەک بوو بۆ هاوسەرگیریکردنمان، سوپاسی هونەری شانۆ دەکەم کە بەمنی ناساند، لە یەکەم ساتەوە خۆشم ویست، ئێستا منداڵێکمان هەیە کە ناوی هەورێیە و تەمەنی دوو ساڵ و دوو مانگە و لە یەکەم ساتی لە دایکبوونیدا پێم وت: هیوادارم ئەوەی ئێمەی نەوەی جەنگ بینیمان تۆ نەیبینیت”.

ئەو بە سوتفەیەکی سەیر ناوی دەبات کە هاوشێوەی دیاری ئەنوەر، هاوسەرەکەی لە شانۆدا بینیوە و خۆشی ویستووە.

ئەو باس لەوە دەکات کە ئەگەرچی لەگەڵ هەموو کارمەندانی NRTدا هاوڕێیە باڵام زۆر نزیکە لە هەکار نهێلی و کارزان عوسمانەوە و بە بەردەوام گاڵتە و گەپ لە نێوانیاندا هەیە.

شوان عادل باس لەوە دەکات کە زۆر حەزی بە دەنگی پاڤارۆتییە کە گۆرانی بێژێکی ناوداری ئۆپێرای ئیتاڵییە دەڵێت دەنگێکی زۆر بەهێزی هەیە و سودی زۆرم لێ بینیوە بۆ کارەکەی خۆم.

ئەو لە گۆرانیبێژە کوردەکاندا سەرسامی ناسڕی ڕەزازییە و هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە هەر لە منداڵییەوە گوێی لە ناسڕی ڕەزازی گرتووە و غوربەت و ئاوارەیی لە ژیانیدا وایکردووە کە حەز بە گۆرانییەکانی ناسڕی ڕەزازی بکات چونکە ئەویش گۆرانییەکانی باسی ئاوارەیی دەکات

شوان باسی بینینی مارسیل خەلیفەی گۆرانیبێژ دەکات لە دەوحەی پایتەختی قەتەر و ئەوەی کە بۆ ئەو سوپرایز بووە کە ئەو دوو ئاوازی بۆ ئەحمەد کایا داناوە و دەڵێت ” گۆرانییەکی هەیە ناوی (بیری نانی دەستی دایکم دەکەم) زۆر حەزم لە و گۆرانییەتی”

ئەو ماوەیەک پێشکەشکار بووە بە زمانی عەرەبی و دەڵێت تا پۆلی شەشی ئامادەیی بە زمانی عەرەبی خوێنوێتی و دەڵێت “زۆر بە باشی زمانی عەرەبی دەزانم و لە چەند کەناڵێکی عەرەبی کارم کرد و هەندێک جار بە عەرەبیش بیردەکەمەوە”.

ئەو لە ئەکتەرەکاندا زۆر بە ئەلپاچنۆ و ڕۆبەرت دینیرۆ سەرسامە کە هەردوکیان ئیتاڵین و حەزیشی لە سپاگێتییە کە ئەویش خواردنێکی ئیتاڵییە.

شوان لە کۆتاییدا پرسیارێک لە هەکار نهێلی دەکات تا لە چاوپێکەوتنی داهاتووماندا لێی بپرسین، هەکاری پێش هاوسەرگیری چۆنە و هەکاری دوای هاوسەرگیری چۆنە؟.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات