رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: ساده‌ترين رێساى نووسينى راپۆرتى ته‌له‌فزيۆنى ئه‌وه‌يه، نووسينه‌كه بۆ وێنه بێت. به هيچ شێوه‌يه‌ك هيچ گرته‌يه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشايى به‌كارمه‌هێنه. هيچ وشه‌يه‌ك مه‌نووسه ئه‌گه‌ر دڵنيا نه‌بييت له‌وه‌ى وێنه‌ى گونجاوت بۆ پيشاندانى ئه‌و وشه‌يه هه‌يه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت كه پێويسته ته‌نيا بۆ وێنه بنووسييت.
ئه‌م پرۆسه‌يه‌ش پێويستى به‌وه هه‌يه به وردى سه‌يرى ئه‌و گرتانه بكه‌يته‌وه كه له به‌ر ده‌ستتدان، ياخود له ئاژانسه‌كان و هه‌ر سه‌رچاوه‌يه‌كى ديكه‌وه هاتوونه‌ته به‌ر ده‌ستت.
سوور به له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به وردى سه‌يرى هه‌موو گرته‌كان بكه‌يت و ورده‌كاريه‌كانى وه‌ربگريت و ماوه‌ى هه‌ر گرته‌يه‌ك بزانييت. سه‌يرى وێنه‌كان بكه وه‌ك بينه‌رێك و له باره‌ى بابه‌ته‌كه و سياقييه‌وه پرسيار بكه. گرته‌كه ياخود وێنه‌كه‌ت ده‌ست به‌جێ به‌ش به‌ش بكه، پاشان بير له‌وه بكه‌ره‌وه چۆن په‌يوه‌ندى نێوان وێنه‌كانت درووست ده‌كه‌يت و به‌يه‌كه‌وه‌يان ده‌به‌ستييه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى چێكى وێنه و گرته‌كانت كرد و به وردى لێيانت روانى، ده‌ست به نووسين بۆ ئه‌و وێنانه بكه.
له باره‌ى نووسيينه‌وه بۆ وێنه پێويسته ئه‌وه‌ت له‌به‌ر چاو بێت، كه هه‌تا پێت ده‌كرێت رسته‌ى كورت بنووسه. با رسته‌كانت جۆره ئيقاعێكييان تێدا بێت. سه‌يرى وێنه‌كان بكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانييت وشه‌ى گونجاو بۆ خستنه‌ڕوويان بدۆزيته‌وه.
به باشى گوێ له ده‌نگه‌كان و لێدوانى كه‌سه‌كان بگره. هه‌موو ئه‌وانه يارمه‌تيده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانييت به شێوه‌يه‌كى سه‌ركه‌وتوو، به‌شه‌كانى راپۆرته‌كه به‌يه‌كه‌وه ببه‌ستييه‌وه و په‌يامه‌كه‌ت به شێوه‌يه‌كى يه‌كانگير و سه‌ركه‌وتووانه بگه‌يه‌نيته بينه‌ر.
ئه‌و وشانه‌ى زانييت، توند و وشكن، خۆت پێيانه‌وه مه‌به‌سته‌وه و ده‌ستيان پێوه مه‌گره، باشتر وايه بيانگۆڕييت.
هه‌وڵده كه‌متر بنووسييت له ماوه‌ى ئه‌و وێنه‌يه‌ى هه‌ته. هه‌وڵى ئه‌وه‌ش مه‌ده، لێدوان و بڕگه و پارچه‌ى ده‌نگى بۆ داپۆشينى ده‌قه نووسراوه‌كه‌ت به‌كاربهێنييت.
*. ده‌نگى سرووشتى:
ئێمه له جيهانێكى بێده‌نگدا ناژيين. ده‌نگى سرووشتى هاوڕێ له‌گه‌ڵ وێنه وا ده‌كات بينه‌ر زياتر له سرووشتى رووداوه‌كان و ژيانى سرووشتى نزيك ببێته‌وه. بۆ بينه‌ر كارئاسانى ئه‌وه ده‌كات، كه بچێته ناو ره‌وش و كه‌شوهه‌واى گشتى راپۆرته‌كه‌وه. هه‌مان ئه‌و رێسايه دێته دى، كورت و پڕ مانا.
*. ئه‌رشيف:
كاتێك پێويستت به وێنه‌ى ئه‌رشيفى ده‌بێت، به هه‌ستيارى و وردييه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه. ده‌بێت ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌يت، ئه‌و وێنه‌يه ئه‌رشيفه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پێويستى كرد، ده‌بێت ئاماژه به مێژووى وێنه‌كه بكه‌يت. ئه‌گه‌ر ده‌نگى سرووشتى له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌دا هه‌بوو، رێگه بده با بێته به‌رگوێ.
ورياى ئه‌وه‌ش به له يه‌ك راپۆرتدا دوو جار په‌نا نه‌به‌يته‌وه به‌ر به‌كارهێنانى وێنه‌ى ئه‌رشيف.
*. بڕگه ده‌نگييه‌كان:
سوور به له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕگه ده‌نگييانه‌ى وه‌رگيراوون، به وێنه و ده‌ق ئاماده‌كارييان بۆ بكه و پێش بڵاوبوونه‌وه‌يان رێگه‌يان بۆ خۆش بكه.
به ئاسانى ده‌توانرێت بووترێت، ده‌قێكى باش له باره‌ى بڕگه‌ى ده‌نگى وه‌رگيراوه‌وه، رێگه‌يه‌كه بۆ ته‌واوكردن و كامڵكردنى مانا.
ئه‌مه‌ش به‌وه دێته دى، كه به باشى گوێ له لێدوانه وه‌رگيراوه‌كان بگرييت و بير له‌وه بكه‌يته‌وه، كه به شێوه‌يه‌كى جوان له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كه مۆنتاژى بكه‌يت و وێنه‌كان له‌گه‌ڵ لێدوانى قسه‌كاره‌كه بگونجێنييت بۆ ئه‌وه‌ى بينه‌ر تووشى وه‌ڕزبوون نه‌بێت.
*. ته‌نسيق:
راپۆرته‌كه‌ت، شتێكى بێ به‌رودوا نييه و له توێى گه‌شتێكى هه‌وڵدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. باشتر وايه له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانت هه‌ماهه‌نگى بكه‌يت و دڵنيا بييته‌وه له ريزبه‌ندى راپۆرته‌كه‌ت له‌ناو گه‌شتى هه‌واڵدا. هه‌روه‌ها هه‌وڵبده بزانييت ئه‌و بڕگه و بابه‌تانه چيين كه په‌يوه‌ستن به راپۆرته‌كه‌ته‌وه. ره‌نگه له ستۆديۆوه ميوان بانگهێشت بكرێت بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر راپۆرته‌كه. هه‌موو ئه‌و شتانه يارمه‌تيت ده‌ده‌ن، راپۆرته‌كه‌ت به جۆرێك سياغه بكه‌يته‌وه كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ره‌وشى بڵاوبوونه‌وه‌ى.
ئامۆژگارى گشتى بۆ نووسينى ده‌قى راپۆرتى ته‌له‌فزيۆنى و ئاماده‌كردنى بۆ په‌خش
*. رسته‌ى ساده و كورت بنووسه, ئه‌م رێسايه په‌يڕه‌و بكه: باش‌ترين قسه ئه‌وه‌يه كورت و پوخت بێت.
*.بنووسه وه‌ك ئه‌وه‌ى قسه ده‌كه‌يت.
*.ده‌سته‌واژه و رسته‌ى راسته‌وخۆ و دوور له ئاڵۆزى به‌كاربهێنه.
*.خۆت دوور بگره له شاراوه‌يى و ناروونى.
*.ده‌سته‌واژه‌ى قورس به‌كارمه‌هێنه.
*. خۆت له رسته‌ى درێژدادڕ و پارسته‌يى بپارێزه.
*.دژيه‌كى به‌كاربهێنه, بۆنموونه: “هه‌مووان ده‌زانن چۆن ده‌ستپێبكه‌ن, به‌ڵام هيچ كه‌سێ نازانێت چۆن كۆتايى پێبهێنێت”. يان “كاتێك هه‌مووان له بازار ده‌رگايان داخست, له نزيك ئه‌وانه‌وه, ده‌رگاى ديكه كرانه‌وه”.
*. راناوه كه‌سييه‌كانى “تۆ و ئێمه” به‌كاربهێنه, وه‌ك ئه‌وه‌ى قسه له‌گه‌ڵ بينه‌ردا بكه‌يت, ياخود ته‌نيا بۆ يه‌كێك له تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه قسه ده‌كه‌يت.
* هه‌تا پێت ده‌كرێت ژماره‌كان به نزيكراوه‌يى له بينه‌ر به‌كاربهێنه. بۆ ئه‌وه‌ى ئاسان وه‌رى بگرێت, بۆنموونه له برى ئه‌وه‌ى بێڵييت 25 ساڵ, بڵێ چاره‌كه سه‌ده‌يه‌ك.
*.هه‌ميشه ئه‌وه‌ت له‌بير بێت تۆ بۆ ته‌له‌فزيۆن ده‌نووسييت, ئه‌م ئامرازه به پله‌ى يه‌كه‌م پشتى به وێنه به‌ستووه, نه‌ك ده‌قى نووسراو.
*. هه‌ندێك ورده‌كارى بچووكى وێنه‌كان باس بكه, بۆ رووپۆشكردنى ويژدانيانه‌ى وێنه‌كه. بۆنموونه: منداڵانێك له شه‌قامه‌كاندا به‌دواى ناندا ده‌گه‌ڕێن, تابڵۆيه‌كى زه‌يتى ئه‌و پيشانگه‌يه بوو, كه سه‌رۆك سه‌ردانيكرد.
*. كات زۆر گرنگه. ره‌چاوى كات بكه. له ته‌له‌فزيۆندا هه‌موو شتێك به چركه هه‌ژمار ده‌كرێت.
*. پێش ئه‌وه‌ى بنووسييت, سه‌يرى وێنه‌كان بكه. ئينجا ليستێكى تايبه‌ت به ناوى ديمه‌ن و گرته‌كان ئاماده بكه. به‌هێزترين و كاريگه‌رترين وێنه‌ى جوڵاو, ياخود ده‌نگى سرووشتى ده‌ستنيشان بكه.
*. دواى ئه‌وه‌ى گرته‌كانت بينى, ئينجا به په‌ره‌گراف بۆ گرته‌كان بنووسه. هه‌ر په‌ره‌گرافێك با له 20 چركه زياتر نه‌بێت. به جۆرێك بنووسه, ئه‌گه‌ر په‌ره‌گرافێكت لابرد, كاريگه‌رى نه‌كاته سه‌ر يه‌كێتى بابه‌ت له راپۆرته‌كه‌دا و مانا نه‌شێوێنێت.
ئه‌مه‌ش ماناى وايه پێويسته له نێوان بڕگه‌ى پارچه ڤيديۆييه‌كان ده‌رفه‌تێك بۆ هه‌ڵمژينى هه‌ناسه بده‌يت و پاشان ده‌ستپێ بكه‌يته‌وه.
*. رێگه بده وێنه‌كان هه‌ناسه بده‌ن. ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێت, كه به ئه‌ندازه‌ى پێويست رێگه به هاوڕێيه‌تى ده‌نگى سرووشتى له‌گه‌ڵ وێنه‌كاندا بده‌يت.
*. بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرته‌كانت سه‌ره‌تا به ده‌نگى سرووشتى هاوڕێ له‌گه‌ڵ وێنه‌ى جوڵاودا, ده‌ستپێبكه‌ن, پێداگربه.
*. ماوه‌ى 3 تا 5 چركه به‌ر له‌وه‌ى ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ى ده‌قه‌كه بكه‌يت, با ده‌نگى سرووشتى ببيسترێت.
*. هه‌روه‌ها بۆ ته‌واوكردنى ده‌ق, هه‌ندێكجار زۆر پێويستت به ده‌نگى سرووشتى هه‌يه.
*. هه‌وڵبده, راپۆرته‌كه‌ت به وێنه‌ى ئه‌رشيفيى ده‌ستپێنه‌كه‌يت.
*. پێويسته ده‌ق بۆ وێنه‌كه بێت و له ماوه‌ى وێنه درێژترى نه‌كه‌يته‌وه. باشتر وايه ده‌ق كورتتربێت له كاتى ئه‌و وێنه‌يه‌ى له‌به‌رده‌ستتدايه. رێگه بده به‌شێكى وێنه‌كه خۆى بدوێت.
*. باش ئه‌وه‌ت له‌بير بێت, كه وه‌ك رۆژنامه‌وانێكى ته‌له‌فزيۆنى, ته‌نيا يه‌ك ده‌رفه‌تت هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بيرۆكه‌كه‌ت بگه‌يه‌نيته بينه‌ر. ئيدى كاتى خۆت و بينه‌ر به پێشه‌كى و پاشه‌كى و قسه‌گه‌لێك كه هيچ سووديان نييه, مه‌كوژه.
*. وه‌سفى وێنه‌كان مه‌كه. لێدوانيان له‌باره‌وه بده‌ن. بينه‌ر وێنه‌كان سه‌ير ده‌كات و ده‌زانێت چى له‌سه‌ر شاشه ده‌گوزه‌رێت. بۆ نموونه: كاتێك بينه‌ر ده‌بينێت, دووكه‌ڵ به‌ئاسماندا به‌رز ده‌بێته‌وه, ئيدى مه‌ڵێ: “ستوونێكى دووكه‌ڵ له شوێنى رووداوه‌كه‌وه به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بوويه‌وه”.
*. هه‌وڵبده پابه‌ندى ئه‌و ماوه‌يه بييت, كه به‌ڕێوبه‌رى نووسينى گه‌شتى هه‌واڵ, بۆ راپۆرته‌كه‌تى ديار كردووه. بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له كاتى گه‌شتى هه‌واڵه‌كان بكه‌يت و دوور بكه‌ويته‌وه له مافخواردنى هاوڕێكانت و ئه‌وانيش بابه‌ته‌كانيان بڵاو بێته‌وه و ده‌رفه‌تيان له كه‌يس نه‌چێت.
*. راپۆرتى هه‌واڵيى پيشه‌ييانه, ماوه‌كه‌ى له دوو خوله‌ك تا دوو خوله‌ك و نيو تێپه‌ڕ ناكات. به به‌كارهێنانى بڕگه‌ى ده‌نگى به‌شداربووه‌كانشه‌وه.
*. خۆت به دوور بگره له پێشه‌كى بۆ لێدوانى به‌شداربووه‌كان و پێويست ناكات به ده‌نگ بڵێيت ئه‌وه ڵان كه‌سه و پۆسته‌كه‌يه‌ى ئه‌وه‌يه, چونكه وه‌ك كاپشنێك زانيارييه‌كان له‌سه‌ر شاشه ده‌نووسرێن و كاتيان پێوه مه‌كوژه.
*. پێويسته بڕگه‌ى ده‌نگيى به‌شداربووان (لێدوانه‌كان) له بيست (20) چركه زياتر نه‌بن. بۆ هه‌ر راپۆرتێك پێويسته 3 لێدوان هه‌بن.
*. ئاگادار به, كاتێك گرافيك به‌كارده‌هێنيت, ئه‌وه بزانه, گرافيك ئامرازێكه بۆ روونكردنه‌وه و نابێت بۆ پڕككردنه‌وه‌ى بۆشايى وێنه بێت.
*. پێويسته رووبه‌رێكى فراوان له نێوان حه‌قيقه‌ت و راوبۆچووندا بهێڵيته‌وه. هيچ كاتێك بۆچوونى كه‌س وه‌ك حه‌قيقه‌ت پيشانى بينه‌ر مه‌ده. هه‌ربۆيه چاوپێكه‌وتنه‌كان ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه ده‌كه‌ن راوبۆچوون و زانيارى له‌يه‌ك جيا بكرێنه‌وه.
*. كاتێك سه‌رقاڵى نووسينى راپۆرته‌كه‌ى و وێنه‌كان ئاماده ده‌كه‌يت, خۆت له جێگه‌ى بينه‌ر دابنێ. پرسيار له‌خۆت بكه, ئێستا بينه‌ر چى ده‌بيستێت و چى ده‌بينێت.
*. دواى ته‌واوبوونى ده‌قى راپۆرته‌كه, جارێك به ده‌نگێكى به‌رز بيخوێنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ى:-
يه‌كه‌م: دڵنيابيته‌وه له به‌كارهێنانى زمانێكى پاراو و پوخت و بێ گرێوگۆڵ. بژاركردنى هه‌ڵه و نه‌نگييه زمانه‌وانى و ده‌ركه‌وتنى وشه زياد و بێكه‌ڵكه‌كان. به تايبه‌تى ئاوه‌ڵناوه‌كان و ئه‌و وشانه‌ى بارگاويين به لايه‌نگرى.
دووه‌م: بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيابيته‌وه, له‌وه‌ى تۆ پابه‌ندى بنه‌ماكانى كارى رۆژنامه‌وانييت كردووه. له‌وانه: وردى, بابه‌تيبوون, ئينساف, هاوسه‌نگى, روونيى شه‌فاف بوون, به ئه‌مانه‌ته‌وه گواستنه‌وه‌ى زانيارى و بۆچوونه‌كان.
سه‌رچاوه: فێرگه‌ى بى بى سى بۆ فێربوونى رۆژنامه‌وانى.
وه‌رگێڕانى: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ژماره‌ی خوێنراوه :2
تعليقات
إرسال تعليق