لەماوەی ٢٤ سەعاتدا ٢٣ حاڵەتی دیکەی تووشبون بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمار کراوە

harem

لەوبارەیەوە “ریفاق ئەعرەجی” یاریدەردەری بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە ، لەماوەی ٢٤ سەعاتدا ٢٣ حاڵەتی دیکەی تووشبون بە نەخۆشی کۆلێرا لە بەغداد و ژمارەیەک لە پارێزگاکانی باشوری عێراقدا تۆمار کراوە و لە ئێستادا سەرجەم تووشبوەکان چارەسەری پێویست وەردەگرن .

یاریدەردەری بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەشی داوەبەوەی کە لە کۆی ئەو ٢٣ حاڵەتە ٢ حاڵەتیان لە بەغداد و ١٤ حاڵەت لە موسەننا و ٥ حاڵەت لە نەجەف و حاڵەتەێکیشیان لە بەسرە تۆمار کراوە .

لەلایەکی دیکەشەوە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە ، سەرجەم تووشبوانی نەخۆشی کۆلێرا کە ژمارەیان ٢٣٩ کەسە تا ئێستا چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و نەخۆشییەکەیان تێپەراندووە .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات