مانچێستەر یونایتد-لیڤەرپوول| یاری لوتكە بەڵام هەمیشە بێ فەلسەفەی جوانی تۆپی پێ

رابه‌ر روستایی

IMG-20150321-WA0017

یاریگا– لەمیانی ركابەرییەكانی گەڕی پێنجەمی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا یانەی مانچێستەر یونایتد لەسەر یاریگای ئۆڵدترافۆڵد چاوەڕێی میوانێكی قوڕس دەكات كاتێك رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە .

لەناونیشانی بابەتەكە مەبەستمان كەمكردنەوە نییە لە گەورەیی یانەكان و یارییەكە ، بەڵام ئەوە راستیەكە كە هەمیشە یارییەكانی نێوانیان دوور بووە لە فەلسەفەی جوانی تۆپی پێ ، بەپێچەوانەوە یاری توندو تیژمان بینیوە و زۆر جار هاوشێوەی شانۆی زۆرانبازی بووە ، رەنگە هۆكاری ئەوەش پەیوەندی بە خولی ئینگلیزیەوە بێت كە تاراددەیەكی زۆر بەخولێكی توندو تیژ ناسراوە ، بەهەرشێوەیەك بێت ئەمڕۆ یاری دوو سەركردەی ولاتەكە دەبینین .

مانچێستەر یونایتد سەرەتای وەرزی بە ئاسێكی هەڵبەز و دابەز دەستپێكرد بەهۆی پابەند نەبوون بەیەك پلان لە ناوچەكانی یاریكردن ، رۆژنامەكان هێرشیان دەكردە سەر ڤان خال و بەپێچەوانەوەش ، رۆنی لە ناوچەیەكی نوێ یاری دەكات و تا ئێستا تیایدا سەركەوتوو نەبووە ، ئەنجامی ئەمانەش بەدەستهێنانی دوو بردنەوە و شكستێك و یەكسان بوونێك بووە .

ڤان خال لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی تایبەت بە یارییەكە بەدیاركەوت و رایگەیاند تیپەكەی زۆر بە ئاسانی یارییەكە دەباتەوە ، گومان نییە لە تواناكانی ئەم راهێنەرە ، بەڵام متمانە بەخۆبوونێكی وا گەورە لە سەرەتاكانی وەرز و بەرانبەر یانەیەكی وەكو لیڤەرپوول دووچاری كارەساتت دەكات !

لەلایەكی ترەوە لیڤەرپوول خاوەنی هێڵێكی هێرشبردنی بەهێزە و لاوازە لە بەرگری ، بەهەمان شێوە ریدز بەشێوەیەكی نامۆ دەستی بە وەرزی نوێ كردووە ، سەرباری ئەو گرێبەستە قوڕسانەی ئەنجامیداون ، هاوشێوەی شەیتانە سوورەكان لەماوەی چوار گەڕی رابردوو دوو سەركەوتن و شكستێك و یەكسان بوونێكی بەدەستهێناوە .

یارییەكە بۆ هەردوو لا ئاسان نییە ، ریدز سەركەوتنی دەوێت لەیارییەكە لەبەر ئەوەی لەرووی مەعنەوی دەژیێتەوە و وێستگەیەكی بەهێز بنیات دەنێت ، هەروەها یونایتد لەرووی مەعنەویە بەرزە بەتایبەت لەهێڵی هێرشبردن دوای ئەوەی واین رۆنی خۆی گەیاندە ژمارەی پێوانەیی گۆڵكاری مێژوویی هەڵبژاردەكەی و لەئێستاشدا دەیەوێت لوتكەی گۆلكارانی پاڵەوانیەتەكە بگرێت بەهاورێیەتی دیپای و خوان ماتا .

 

 مانچێستەر یونایتد – لیڤەرپوول
یاریگا- ئۆڵدترافۆڵد ( مانچێستەر )
هەفتەی پێنجەم لە خولی نایابی ئینگلتەرا
كاتی یاری : 07:30 بەكاتی باشووری كوردستان
ناوبژیوان : ئۆلێڤەر



سه‌رچاوه‌یاریگانێت

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات