بۆ نه‌هێشتنی چرچی روخسارئه م 4 چاره‌سه‌ر ئه و هەڵە نه ى رۆژانە جوانیت دەشێوێنن پێكهاته‌یه‌ك بۆ كرانه‌وه‌ی پێستی روخسار
بۆ نه‌هێشتنی چرچی روخسارئه م 4 چاره‌سه‌ر
ئه‌گه‌ر كێشه‌ی چرچی روخسارتان هه‌یه، توێژینه‌وه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی ئه‌م رێگه‌چاره‌سه‌رانه‌ی خۆستۆته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له چرچی روخسار بگرن:
1ـ خواردنی میوه و سه‌وزه‌واتی ده‌وڵه‌مه‌ند به ڤیتامین C وه‌ك توی فه‌ره‌نگی و پاپایا و لیمۆ و برۆكلی و شووتی به مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی كولاجین كه پێست به گه‌شی ده‌هێڵێته‌وه.
2ـ خواردنی ماسی هه‌فته‌ی 2جار و ئۆمێگا3 كه دژه ئۆكسانه و كاریگه‌ری هه‌یه له دواخستنی هێڵه‌كانی روخسار و چرچ بوونی. وه‌ك ماسی سالمۆن و ساردین.
هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌وانه‌ش دوور بكه‌ویته‌وه:
1ـ به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر. چونكه به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی چرچی و په‌ڵه‌ی له روخساردا. كه‌دوای تێپه‌ڕ بوونی ته‌مه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت.
2ـ ئه‌گه‌ر جگه‌ره ده‌كێشی، به‌دڵنیاییه‌وه روخسارت له مه‌ترسیدایه. چونكه دووكه‌ڵی جگه‌ره كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئۆرگانه‌كانی جه‌سته و ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر روخسار ده‌بێت و ره‌نگی روخسار زه‌رد ده‌بێت. ئه و هەڵە نه ى رۆژانە جوانیت دەشێوێنن
ئەگەر لە سەرەتاى سییەکانى تەمەنتاى یاخود لە کۆتایى بیستەکان و هەست دەکەیت هەندێک هێڵى نەگونجاو لە دەموچاوت دروستبووە و یاخود ناشرین بووە، ئەوە حاڵەتێکى ناخۆشە و دەبێت چارەسەر بکرێت، بەڵام چۆن؟.
دەبێت بۆ چارەسەرکردنى حاڵەتى تێکچوون و شێوانى جوانى پێش تەمەنى پیربوون ئەم چەند عادەتە هەیە لێى دووربکەوینەوە:
زۆر خواردنى شیرینى و چپس، زۆر خواردنى شیرینى دەبێتە هۆى زیادبوونى رێژەى شەکر، هەروەها زۆرخواردنى چپس دەبێتە هۆى کۆبوونەوەى چەورى لەژێر پێستدا، ئەمەش وا دەکات جوانیت بشێوێت و بەپیرى دەربکەویت.
دڵنیابە لەوەى بەشى پێویست رۆژانە دەخەویت، بەشێوەیەک شەوان لە حەوت کاتژمێر کەمتر نەبێت، بۆ ئەوەى کاریگەرى نەکاتە سەر جوانیت و پەڵەى ڕەش لەدەوروبەرى دەموچاوت دەرنەکەوێت.
سەیرکردنى تەلەفزیۆن:لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەى زیاتر لە شەش کاتژمێر لە رۆژێکدا سەیرى تەلەفزیۆن دەکەن ئەوا کێشیان زیاد دەکات و ئەمەش وا دەکات گەورەتر لە تەمەنى خۆیان دەربکەون.
ئەنجامنەدانى وەرزش، وەرزشکردن دەبێتەهۆى چارەسەرکردنى بەشێکى زۆر لە کێشە تەندروستیەکان و سوڕى خوێن لە جەستەدا چالاک دەکات و بەهۆیەوە پێستت جوانتر دەردەکەوێت، هەروەها پێچەوانەکەشى راستە.
هەوڵ بدە شەوان پێش ئەوەى بخەویت کرێمى چاو بەکاربهێنە تا پێستى دەوروبەرى چاوت تێک نەچێت و پێستەکەى بە جوانى بمێنێتەوە.
خۆپاراستن لە تیشکى بەتینى خۆر، هۆکارى سەرەکى زوو دەرکەوتنى نیشانەکانى پیربوون تیشکى خۆرە، بۆیە هەوڵبدە زۆر بەر تیشکى خۆر نەکەویت و کاتێک لەسەر دەریایت یاخود لەماڵ دەچیتە دەر کرێم بەکاربهێنە یاخود پێستت لە راستەوخۆ بەرکەوتنى تیشکى خۆر بپارێزە.
دووربکەوەرەوە لە ماکیاجى زۆر کە کاردەکاتە سەر جوانى پێستت بەتایبەت پێستى دەموچاو، چونکە زۆربەى ماکیاجەکان ماددەى کیمیایی و چەورییان تێدایە، کە بەهۆیەوە پێستى دەموچاو ووشک دەبنەوە و کاریگەرى دەکەنە سەردەموچاوت.
دووربکەوەرەوە لە خەوتن لەسەر دەموچاو، چونکە خەوتن لەسەر دەموچاو وا دەکات هێڵ لە پێستى دەموچاوت دروست ببێت و پێستت بەر راخەرەکە بکەوێت و هەوڵ بدە لەسەر پشت بخەویت باشترە.
پێكهاته‌یه‌ك بۆ كرانه‌وه‌ی پێستی روخسار
س.ج

تعليقات
إرسال تعليق