له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێشبینى ده‌كرێت ساڵێكى ته‌واو مابێت بۆ كاتى بڵاوكردنه‌وه‌ى نه‌وه‌یه‌كى نوێى ئایفۆن كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت iPhone 7 بێت بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام دیزاینه‌ران به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان ده‌ستیانكردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ى نمونه‌ى پێشبینى كراوى ئایفۆنه نوێیه‌كه‌ى كۆمپانیاى ئه‌پڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له نوێترین دیزایندا كه له لایه‌ن دیزاینه‌رێك به ناوى Marek Weidlich بڵاوكراوه‌ته‌وه له ژێر ناوى iPhone 7 .
ئه‌و دیزاینه‌ره چه‌ند گۆرانكاریه‌كى له چه‌ند به‌شێكى دوایین زنجیره‌ى ئایفۆن كه ئایفۆن 6Sـه ئه‌نجامداوه كه هه‌ندێكیان وه‌ك باسى لێوه‌ده‌كرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له كاره‌كانى كۆمپانیاى ئه‌پڵ نزیك نییه.
گه‌وره‌ترین گۆرانكارى له‌و دیزاینه‌دا نه‌هێشتنى دوگمه‌ى سه‌ره‌كییه و گۆرینیه‌تى به دوگمه‌یه‌كى خه‌یاڵیی له ناوه شاشه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌و دیزاینه‌ره پێشبینى كردووه ئه‌پڵ سیسته‌مه نوێكه‌ى IOS10 له‌گه‌ڵ ئه‌و مۆبایله بڵاوبكاته‌وه، له دیارترین گۆرانكاریه‌كانیش جێبه‌جێكردنه‌كان هاوشێوه‌ى Apple Watch ده‌رده‌كه‌ون.

تعليقات
إرسال تعليق