bozhin
خانمە ئەكتەری ناسراوی تورك نورگول یەشلیچای لە بەرگی گۆڤارێكی توركیدا وێنەی خۆی بە ڕووتی بڵاودەكاتەوە.
نورگول یەشلیچای كە لە كوردستان بە گوڵسەران ناسراوە و لەئێستادا درامایەكی بە یەكێك لە پڕبینەرترین دراما كوردییەكان دادەنرێت، ماوەیەك پێش ئێستا لە بەرگی گۆڤاری (TEMPO)ی توركیدا بە چەند وێنەیەكی خۆی بەڕووتی بڵاودەكاتەوە.
بڵاوكردنەوەی ئەو وێنانەی یەشلیچای هەرایەكی گەورەی لە توركیادا ناوەتەوە و كەسانێكی زۆر ڕەخنەیان لەو شێوازی دەركەوتنەی گرتووە.
ئەو هونەرمەندە لە وێنەكاندا بە ڕووتی لەسەر كورسیەك دانیشتووە بەهۆی شێوازی دانیشتنەكەی و دانانی چاكەتێك لەسەر شانی، شونێنە هەستیارەكانی لەشی داپۆشیوە.
نورگول یەشلیچای بە یەكێكە لە جوانترین خانمە ئەكتەرەكانی توركیا دادەنرێت و خاوەنی چەندین كاری سەركەوتووە كە بینەرێكی زۆریان لە توركیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.

تعليقات
إرسال تعليق