kirkuknow1kurdish
سهرچاوهKirkuk Now
درێژهی بابهت
حكومەتی عیراق بڕیاریدا جارێكی تر پێداچونەوە بەخشتەی موچەدا بكات، بەتایبەت موچەی مامۆستایانی زانكۆ. بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی پێكهێناوە.
ئەو پێداچونەوەیە بەخشتەی نوێی موچە، دوای ئەو ناڕەزاییانە هات، كە دژی خشتەی نوێی موچەی فەرمانبەران لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئامادەكراو كە تیایدا دەستكاریی درەماڵەی فەرمانبەران كرابوو.
سەعد حەدیسی، وتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، رایگەیاندوە كە بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەكی تایبەتمەند لە ئەنجومەنی وەزیران پێكهاتوە بۆ پێداچونەوە بە خشتەی نوێی موچە.
وتیشی “لیژنەكە پێداچونەوەیەكی تەواو بە خشتەی نوێی موچە دەكات، لەسەروی هەمویانەوە دەرماڵەی مامۆستایانی زانكۆ”.
بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا ئەنجامەكانی كاری لیژنەكە رابگەیەنرێت، هەر بەوتەی حەدیسی.
كەركوك ناو
سهرچاوهKirkuk Now
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق