پارتی دادو گەشەپێدان لە ھەوڵی ئەوەدایە راپرسییەکانی تایبەت بەھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان بەدرۆ بخاتەوەو ھاوڵاتیانی تورکیا لە شکستی ئاک پارتی دەتۆقێنێت.
“ئەحمەد داود ئۆغلۆ”ی سەرۆک وەزیرانی تورکیا، لە کۆبونەوەیەکی ھەڵبژاردندا لە شاری ئیستەمبوڵ وتی: گەر بێت و ئاک پارتی شکست بھێنێت ئەوا جارێکی تر باندەکانی تاوان سەر ھەڵدەدەن و ھاوشێوەی ساڵانی نەوەدەکان تیمەکانی کوشتن کاری توندوتیژی لە وڵاتدا ئەنجام دەدەن.
ھەر لەوبارەیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، رایگەیاند، ناھێلێن تورکیا بەو ئاگرە بسوتێت کە ناوچەکەی گرتۆتەوەو رێگەنادەین پێگەی خائینەکان لە تورکیا بەرزببێتەوە.
زیادبوونی ھەرەشەکانی سەرانی پارتی دادو گەشەپێدان ھاوکاتە لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامەکانی دوایین راپرسی لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا کە پێشبینی دەکرێت ئاک پارتی رێژەی ٤٣% دەنگەکان بەدەستبھێنێت و بەمەش پارتەکەی ئەردۆغان ناتوانێت بەتەنھا حکومەت پێکبھێنێت و پێویستە ھاوپەیمانی لەگەڵ حزبێک یان حزبەکانی دیکە بکات.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق