چۆن دەزانیت كە كرمت هەیە

bozhin
دوو جۆری سەرەكی مشەخۆری ریخۆڵەكان لە مرۆڤدا هەن ئەوانیش كرمەكان و مشەخۆرەكانن، هەرچی كرمەكانن گیانداری فرەخانەن كە رەنگە زۆربوونیان لەناو لەشی مرۆڤدا نەبێت، لەو كاتەی مشەخۆرە تاكخانەكانی تر لەناو لەشدا زۆر دەبن وەك گیاردیا.
بەگشتی ئێمە بەهۆی بەركەوتنی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی پیسایی مرۆڤی تووشاربوو تووشاری ئەو مشەخۆرانە دەبین و لە نیشانەكانی:
-سكئێشە.
-سكچوون.
-هێڵنج و رشانەوە.
-غازاتكردن و بەباهاتن.
-تووشاربوون بەزحار، واتە پاشەڕۆی شل و خوێناوی.
-پەڵەی پێست و خورانی دەرچەی كۆم.
-ئێشی گەدە.
-هەستكردن بەماندووبوون و بێتاقەتی.
-ونكردنی كێشی لەش.
-بوونی كرم لە پیساییدا.
رەنگە كاتێك دەچیت بۆلای پزیشك داوای ئەنجامدانی ئەو پشكنینانەت لێ بكات:
1-پشكنینی پیسایی، دەتوانی لەو رێگەیەدا جۆری كرم و مشەخۆرەكان دیاری بكرێت.
2-پشكنینی كرمی بزماری، لە رێگەی ئامادەكردنی سلایدێك بەلێخشاندنی ناوچەی كۆم و دۆزینەوەی گەرای كرمەكە لەوێ.
3-تیشكی سینی و باریۆم.
چۆن چارەسەری هەبوونی كرم دەكەیت:
ئەگەر سەردانی پزیشك بكەیت بۆ چارەسەركردن لە كرمی ریخۆڵەكان ئەوە بەپێی حاڵەتەكەت دەرمانت بۆ دەنووسێت، هاوكات دەتوانرێت ئەوانەی خوارەوە بكەیت بۆ بۆخۆپاراستن لەتووشاربوون یان گەشەكردنی كرم لەناو ریخۆڵەكانت:
-سیری خاو بخۆ، هەروەها تۆوی كولەكە و هەنار و چەوەندەر و گێزەر، لەپاڵ تێكەڵی هەنگوین و تۆوی بابایا كە توانی كوشتنی 23 جۆر كرمی هەیە.
-خواردنی ریشاڵی زیاتر.
-روەكی بابایا كە دەتوانێت كرم و مشەخۆر بكوژێت.
-ڤیتامین سی و زنك.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات