خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕۆمانی كۆڵۆنێل ی دەوڵەت ئابادی
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
شۆڕشی ئێران یه‌كێكه له شۆڕشه گرنگه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و چه‌ندین نووسه‌رو فه‌یله‌سووفی جیهانیش تێڕوانین و شڕۆڤه‌ی خۆیان بۆكردووه، له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه فه‌یله‌سووفی نێوداری فه‌ره‌نسی « میشێل فۆكۆ». ئه‌م شۆڕشه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئێران و ناوچه‌كه‌وه هه‌بووه. دیاره نووسه‌ران و بیرمه‌ندانی ئێرانیش هه‌ریه‌كه‌و بۆ شۆڕشه‌كه‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانی كه خۆی له‌كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌بینێته‌وه، بۆچوون و شڕۆڤه‌ی خۆیان هه‌بووه. مه‌حمود ده‌وڵه‌ت ئابادی كه یه‌كێكه له رۆماننووسه نێوداره‌كانی ئێستای ئێران، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی خۆیه‌وه له‌ڕێگه‌ی ڕۆمانی « كۆڵۆنێڵ» ه‌وه هه‌وڵیداوه به‌زمانێكی ئه‌ده‌بیانه باسی شۆڕشه‌كه‌و كۆماری ئیسلامی و جه‌نگی عیراق/ ئێران بكات.
بابه‌تی رۆمانه‌كه
ئه‌م ڕۆمانه باسی خێزانێكی ئاسایی ئێرانی ده‌كات و له‌ڕێگه‌ی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌م ڕۆمانه‌شه‌وه، ده‌وڵه‌ت ئابادی ده‌چێته ناو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانییه‌وه. دیاره له‌م ڕۆمانه‌دا دوو ناوی كۆڵۆنێل هه‌یه، یه‌كه‌میان كاراكته‌ری سه‌ره‌كیی ڕۆمانه‌كه، كۆڵۆنێلێكه كه ناوی نه‌هێنراوه‌و، له‌سوپاكه‌ی محه‌مه‌د ڕه‌زاشادا ئه‌فسه‌ر بووه. باوكی سێ كوڕ و دوو كچه. هه‌تا كۆتایی ڕۆمانه‌كه‌ش دیار نییه ئاخۆ كۆڵۆنێل خۆی ژنه‌كه‌ی كوشتووه یان كوژراوه. دووه‌میان كۆڵۆنێل محه‌مه‌د ته‌قی په‌سیانه كه شۆڕشگێڕێكی دیار‌و ناوداری ئێران بووه له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیستدا. باوكی سێ كوڕ و دوو كچه‌كه به كه‌سێتیی كۆڵۆنێل په‌سیان سه‌رسامه‌و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ناوی كۆڵۆنێل به‌سه‌ر ئه‌میشدا داده‌بڕێ، ته‌نانه‌ت وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆڵۆنێل په‌سیانیشی له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا هه‌ڵواسیوه.
منداڵه‌كانی كۆڵۆنێل گوزارشت له‌دیدێكی سیاسی و جیهانێكی ته‌واو جیاواز له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن. ئه‌میری كوڕه گه‌وره‌ی (كه ناوی له ئه‌میر كه‌بیره‌وه وه‌رگیراوه) له‌ناو حزبی تووده‌دا چالاكی ده‌نوێنێت دوایی ده‌ستگیرده‌كرێ و له‌زینداندا ئه‌شكه‌نجه ده‌درێ. پاش ئه‌وه‌ی ئازاد ده‌بێت، تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی خراپ ده‌بێت و له ژێرخانی ماڵه‌وه خۆی زیندان ده‌كات. فه‌رزانه‌ی كچه گه‌وره‌ی كۆڵۆنێل، شووی به كابرایه‌ك كردووه كه ناوی «قوربانی حه‌جاج»ه و كه‌سێكی ساخته‌چی و هه‌لپه‌رسته. مه‌سعوود كه كوڕی دووه‌می كۆڵۆنێله به پێچه‌وانه‌ی ئه‌میری برا گه‌وره‌یه‌وه، لایه‌نگری كۆماری ئیسلامییه‌و ده‌چێت بۆ شه‌ڕی عیراق و ئێران و دواتر له‌و جه‌نگه‌دا ده‌كوژرێت.
محه‌مه‌د ته‌قییش كوڕێكی تری كۆڵۆنێڵه‌و لایه‌نگری فیدائیانی خه‌لقه. بچووكترین منداڵیشی په‌روانه‌ی كچێتی كه هێشتا چوارده ساڵانی ته‌واو نه‌كردووه‌و هه‌واداری موجاهیدینی خه‌لقه یان به‌وه تاوان ده‌كرێ و له سێداره ده‌درێت.
دیاره منداڵه‌كانی كۆڵۆنێل هه‌ریه‌كه‌یان چاره‌نووسێكی ناخۆش چاوه‌ڕوانیان ده‌كات و ژیانیان ته‌واو ئاڵۆز‌و ناخۆشه. كۆڵۆنێل له‌زاری خۆیه‌وه به‌مشێوه‌یه باسی منداڵه‌كانی ده‌كات.
(ئاخۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی من ملم بۆ فه‌رمانه‌كان نه‌دا، گیرام و زیندانی كرام و نه‌متوانی ئه‌ركی خۆم به‌رامبه‌ر به‌كچه بچكۆله‌كه‌م، په‌روانه به‌جێبهێنم؟ خوشكه گه‌وره‌كه‌ی، فه‌رزانه، به مێرده‌كه‌یه‌وه خه‌ریك بوو و كوڕه‌كانیشم، هه‌ریه‌كه‌یان به‌ڕێی خۆیاندا ڕۆیشتن. ئه‌میر له زیندان بوو. محه‌مه‌د ته‌قی هه‌وڵی ده‌دا له زانكۆ وه‌ربگیردرێ. مه‌سعوودیش تا بڵێیت گۆشه‌گیر بوو. ئاخ مناڵه به‌سزمانه‌كه‌م… به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بووایه یه‌كێكتان ئاگای له‌خۆی بووایه. نه‌ده‌بوو به تاقی ته‌نیا باری ئه‌م دنیایه‌تان له كۆڵ بگرتایه. منیش ئێجگار ئه‌و پیاوه به‌هێزه نیم به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو شته بگرم.)
به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا كۆڵۆنێل خۆی به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌م ڕه‌وشه خراپه‌ی منداڵه‌كانی: (باوكه ئێمه له تۆوه ئه‌م شتانه فێر بووین. تۆ یه‌كێك بوویت له‌و ئه‌فسه‌ره كه‌مانه‌ی شا كه یاخی بوویت و نه‌چوویت بۆ زوفار. تۆ تاقه كه‌س بوویت هه‌موو شتێكت ده‌رباره‌ی موسه‌دده‌ق پێ وتین و ئه‌وه‌ش كه چۆن نه‌وتی خۆماڵیكرد) .
مێژووی كۆن و نوێی ئێران
له‌م ڕۆمانه‌دا ده‌وڵه‌ت ئابادی به شێوازێكی ئه‌ده‌بیانه باسی له مێژووی په‌نچا ساڵه‌ی ئێران ده‌كات. قسه له‌سه‌ر كوده‌تاكه‌ی دژ به موسه‌ده‌ق ده‌كات كه له‌ساڵی 1952 به‌ده‌ستی سیای ئه‌مریكا روویدا. پاشان دێته سه‌ر ڕژێمی شاهنشاهی ئێران و به‌تایبه‌تی باسی ناعه‌داله‌تی و ده‌زگا ئه‌منییه ترسناكه‌كانی ده‌كات. دواتر باسی راپه‌ڕینی زوفاری عومان ده‌كات. ئه‌م ڕاپه‌ڕینه له‌ساڵی 1973 دا له‌پارێزگایه‌كی باشووری خۆرئاوای سه‌ڵته‌نه‌تی عومان سه‌ریهه‌ڵدا، له دێسه‌مبه‌ری ١٩٧٣دا، هێزێكی هه‌ڵبژارده‌ی سێ هه‌زار كه‌سی له ئێرانه‌وه چوون بۆ یارمه‌تیی سوڵتان قابووس بن سه‌عید تا یاخیبوونه‌كه‌ی PELOAG (به‌ره‌ی خه‌ڵك بۆ ئازادیی عومان و كه‌نداوی عه‌ره‌ب) سه‌ركوت بكات. پاشان دێته سه‌ر شۆڕشی ئێران و دروستبوونی كۆماری ئیسلامی و جه‌نگی عیراق و ئێران.
ته‌كنیكی نووسین
دیاره ده‌وڵه‌ت ئابادی بۆ نووسینی ئه‌م ڕۆمانه‌ی پشتی به كۆمه‌ڵێك ته‌كنیكی رۆمان‌نووسین به‌ستووه له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه « فلاش باگ، مۆنۆلۆگی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌خۆ، دیالۆگ، «دیاره به‌زمانێكی شیعری، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زیاتر زاڵه مۆنۆلۆگه. له‌هه‌مانكاتیشدا به دوو شێوه ڕۆمانه‌كه ده‌گێڕێته‌وه، جارێك له زاری كه‌سی یه‌كه‌مه‌وه‌و جاری واش هه‌یه به زاری كه‌سی سێیه‌مه‌وه گێره‌وه‌ر قسان ده‌كات.
نیشتمان
ده‌وڵه‌ت ئابادی له‌م كتێبه‌یدا نیقاشێكی گه‌وره له‌باره‌ی نیشتمان و پرسی هاووڵاتیبوون ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ش به ڕوونی له دیالۆگی نێوان ئه‌میر و باوكی‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر بۆچوونێكی ره‌خنه‌گرانه‌یه له دیدی جه‌ماوه‌ری ئێرانی.
«باوكه! تراژیدیاكه ئه‌مه‌یه! ده‌ڵێن خوا ئه‌و به‌ندانه‌ی خۆی ده‌كوژێت كه زۆری خۆشده‌وێن. ئه‌وه‌تانێ نیشتمانه‌كه‌ی ئێمه‌ش ئه‌وانه ده‌كوژێت كه زۆریان خۆشده‌وێت. ئاخۆ ئه‌م نیشتمانه‌ی ئێمه خۆی ده‌كوژێت؟ دێنه ناو ناخته‌وه، به كارت ده‌هێنن تا له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا قسه بكه‌یت و، پاشانیش ده‌تكوژن.”
شۆڕشی ئێران
زه‌مه‌نی سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت ئابادی زه‌مه‌نی شۆڕشی ئێرانه، هه‌ربۆیه به درێژی باسی شۆڕشه‌كه‌و به‌سه‌رهاته‌كانی ده‌كات، له‌هه‌مانكاتیشدا دیدی خۆی بۆ شۆڕشه‌كه ده‌رده‌خات و ڕه‌خنه‌ش له‌هه‌موو پارته سیاسییه‌كانی ئێران ده‌گرێت به‌تایبه‌تی چه‌په‌كان. ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی له دیالۆگی نێوان ئه‌میر و باوكی‌دا ده‌رده‌كه‌وێت:
(شۆڕش ده‌ستی دایه چه‌قۆی تیژ تا بیخاته سه‌ر گه‌رووی هاوڕێكانی و یه‌كه یه‌كه پاكتاویان بكات. ئه‌وكات ئه‌میر، كه سوور ده‌یزانی ئه‌ویش به‌شی خۆی ده‌ستی له تیژكردنی ئه‌و چه‌قۆیانه‌دا هه‌بووه، له ناكاوێكدا بێده‌نگیی و خه‌ڵوه‌تی هه‌ڵبژارد. نه ده‌یتوانی بچێته ڕیزی ئه‌وانه‌وه كه چاره‌نووسیان له سێداره‌دان یا كۆچ و په‌نابه‌ری بوو، نه ئه‌وانه‌ش كه ده‌چوونه ڕیزی ده‌سته‌و تاقمه‌كانی ڕژێمی ئیسلامیی نوێوه، ئه‌و ڕژێمه‌ی ئاماژه بوو بۆ هاتنی ڕۆژگارێكی تر بۆ په‌نابه‌ران و سیخوڕان و له سێداره‌دان.)
جه‌للادو قوربانی
پرسێكی گرنگی تری ناو ئه‌م ڕۆمانه مه‌سه‌له‌ی جه‌للادو قوربانییه. ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی له دیالۆگی نێوان خدر جاویدو ئه‌میری كوڕه گه‌وره‌ی كۆلۆنێل دا ده‌رده‌كه‌وێت. كاتێك شۆڕشی ئێران رووده‌دات، خدرجاوید كه جه‌للادێكی ده‌زگای ساواكی ئێرانه‌و پێشتر له زیندان ئازاری ئه‌میری داوه، به‌ناچاری خۆی ده‌خاته ماڵی ئه‌میره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك بیپارێزێت له ده‌ستی خه‌ڵكی. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له رووی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ئه‌میر ده‌خاته گێژوای گه‌وره‌وه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌وڵه‌ت ئابادی ڕه‌خنه‌ی توند له ڕژێمه نوێكه ده‌گرێت، چونكه دیسانه‌وه جه‌للاده‌كانی سه‌رده‌می شای به‌كارهێناوه، چونكه پاش ماوه‌یه‌كی تر خدر جاوید ده‌بێته جه‌للادی ڕژێمه نوێكه. له زاری خدر جاویده‌وه ده‌ڵێت: «له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا هه‌موو شتێك ده‌ڕووخێت ته‌نها ده‌زگای ئه‌منی و پیاوانی ئایینی ده‌مێننه‌وه.»
چه‌ند سه‌رنجێك
دیاره له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه‌دا، خوێنه‌ر زۆر هۆشیار نه‌بێت و ته‌ركیزی ته‌واوی نه‌بێت، له‌وانه‌بێت ده‌زووی رۆمانه‌كه له‌ده‌ستبدات، چونكه ده‌وڵه‌ت ئابادی گه‌مه‌ی زۆر به زه‌مه‌ن ده‌كات ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو ره‌گه‌زی فلاشباگ و مۆنۆلۆگه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه مۆنۆلۆگ له‌م رۆمانه‌دا زۆر زاڵه ، كه ئه‌مه‌ش زۆرجار خوێنه‌ر بێ تاقه‌ت ده‌كات.
زاڵبوونی تراژیدیا
دیاره ئه‌وه‌ی له‌م رۆمانه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ده‌وڵه‌ت ئابادی وێنه‌یه‌كی تراژیدی ژیانی ئێرانییه‌كانمان پێ ده‌دات. نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیربچێت ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی ده‌وڵه‌ت ئابادی باسی ده‌كات، زه‌مه‌نێكی ناخۆشبووه بۆ نه‌وه‌ی ئێران چونكه له‌وكاته‌دا ئێران كه‌وتبووه ناو ململانێی سیاسیی و شۆڕش و پاشان جه‌نگێكی گه‌وره‌ی ماڵوێرانیش دێت به‌سه‌ریدا. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ش نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه بڵێین ژیانی هه‌موو ئێرانییه‌كان به‌وشێوه تراژیدییه بووه كه ده‌وڵه‌ت ئابادی باسی لێوه ده‌كات. به بڕوای من نووسه‌ر زۆر « تاریكبینه، من وشه‌ی ڕه‌شبینی به‌كارناهێنم چونكه نزیكه له راسیزمه‌وه» سه‌یری ئه‌و قۆناغه‌ی ئێرانی كردووه، ئه‌م زاڵبوونی تراژییه‌ش به‌سه‌ر رۆمانه‌كه‌دا، خوێنه‌ر بێ تاقه‌ت ده‌كات.
قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر وه‌رگێڕانه‌كه
برای هێژام كاك ئازاد به‌رزنجی داوای لێكردم كه به‌راوردێكی بۆ بكه‌م له‌گه‌ڵ ده‌قه ئه‌ڵمانییه‌كه چونكه ئه‌م رۆمانه یه‌كه‌مجار ته‌رجه‌مه كراوه بۆ زمانی ئه‌ڵمانی و دواتر كراوه‌ته ئینگلیزی. به‌گشتی من هیچ جیاوازییه‌كی وام له نێوان ده‌قه ئینگلیزی و ئه‌ڵمانیه‌كه‌دا نه‌دی، ته‌نها له رووی ئیدیۆم و باسكردنی چه‌ند رووداوێكی مێژوویی‌دا كه‌مێك جیاوازییان هه‌یه. كاك ئازاد وه‌كو خۆشی له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا باسیكردووه، ته‌نها پشتی به ده‌قه ئینگلیزییه‌كه به‌ستووه، به بڕوای من تا راده‌یه‌كی زۆریش سه‌ركه‌وتوو بووه، هیوای كاری زیاتری بۆ ده‌خوازم
سه‌رچاوه:
كۆلۆنێل. مه‌حمود ده‌وڵه‌ت ئابادی. وه‌رگێرانی: ئازاد به‌رزنجی. ده‌زگای چاپ و په‌خشی ئه‌ندێشه. سلێمانی 2015.

تعليقات
إرسال تعليق