سامسۆنگ دوو هاندی هەرزان بەها دەخاتە بازاڕەوە .گالاکسی ٦S Plus خۆی نوێ دەکاتەوە

bozhin
                                      سامسۆنگ دوو هاندی هەرزان بەها دەخاتە بازاڕەوە

كۆمپانیای سامسۆنگ دوو هاندی ئاشكرا كرد، كە كۆمەڵێك تایبەتمەندی باشیان تێدایە بەڵام بە نرخی گونجاو.

كۆمپانیای سامسۆنگ، دوو هاندی نوێی بە ناوەكانی (Galaxy On 7) و (Galaxy On 5)، كە كۆمەڵێك تایبەتمەندی باش و پێشكەوتوویان تێدایە، بەڵام نرخیان گونجاوە و لە توانای كڕینی زۆرێك لە خەڵكدان.
تایبەتمەندییەكانی (Galaxy On 7):
-شاشەی (5.5) ئینچ، بە كوالێتی (HD).
-رامی (1.5) گێگابایت، پرۆسێسەری چوار ناوكی (1.3) كێگاهێرتز، هاردی (8) كێگا و پشتگیری میمۆری دەرەكی دەكات، لەگەڵ پشتگیری لە نەوەی چوارەمی پەیوەندییەكان (G LTE4).
-سیستمی كارپێكردن: ئەندرۆید لۆلی پۆپ.
-كامێرای سەرەكی (13) مێگا پێكسڵ و كامێرای پێشەوە (5) مێگا پێكسڵ.
-باتری (3000) میلی ئەمپێر/ كاتژمێر.
-ئەستوری (8.2) ملیمەتر و بە بەرگێكی پلاستیكی توند و قەباغێكی پشتی بە چەرم داپۆشراو، دوو رەنگی سپی و ئاڵتونی.
تایبەتمەندییەكانی (Galaxy On 5):
-شاشەی (5) ئینچ، بە كوالێتی (HD).
-رامی (1.5) گێگابایت، پرۆسێسەری چوار ناوكی (1.3) كێگاهێرتز، هاردی (8) كێگا و پشتگیری میمۆری دەرەكی دەكات، لەگەڵ پشتگیری لە نەوەی چوارەمی پەیوەندییەكان (G LTE4).
-سیستمی كارپێكردن: ئەندرۆید لۆلی پۆپ.
-كامێرای سەرەكی (8) مێگا پێكسڵ و كامێرای پێشەوە (5) مێگا پێكسڵ.
-باتری (2600) میلی ئەمپێر/ كاتژمێر.
-ئەستوری (8) ملیمەتر و بە بەرگێكی پلاستیكی توند و قەباغێكی پشتی بە چەرم داپۆشراو، سێ‌ رەنگی رەش و سپی و ئاڵتونی.
نرخ: نرخی راگەیەندراوی كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ یەکەمیان (200) دۆلارە و بۆ دووەمیش (150) دۆلارە.                                                                                                      گالاکسی ٦S Plus خۆی نوێ دەکاتەوە                                                                                                                    دوای نوێکردنەوەی سستمی گالاکسی نۆت ٥ لەھەفتەی رابردوودا، دواجار گالاکسی شەش ئێس پڵەس خۆی نوێ کردەوە.
ئەم نوێکارییە چەند گۆرانکارییەکی کردووە لەگرنگترینیان تەمەنی باترییەکە و جێگیری پەیوەندییەکان.
تائێستا ئەم نوێکاری سستمە گەیشتۆتە ھیند و پێشبینی دەکرێت بگاتە ولاتانی ئەوروپا.
سامسۆنگ دەیەوێ ئاستی بەرنامەی مۆبایلەکانی بەرز بکاتەوە بۆ رکابەریکردنی مۆبایلەکانی ئایفۆن.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات