bozhin
له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ده‌به‌ستیت و هه‌ستده‌كه‌یت كه خۆشتده‌وێت، حه‌زده‌كه‌یت بزانیت ئایا كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌هه‌مانشێوه تۆی خستووه‌ته دڵه‌وه؟ له‌كاتێكدا كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ستی خۆیت به‌وشه بۆ باس ناكات هه‌وڵبده له‌ڕێگای ئه‌م خاڵانه خۆت دڵنیا بكه‌یته‌وه.
گۆڤاری (ستایل) له‌بابه‌تێكدا تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه:
1- گه‌ر له‌میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبۆك)دا نامه‌ت بۆ بنێرێت به‌وشه‌ی جوان و به‌هه‌ستێكی سۆزه‌وه، مانای ئه‌وه‌یه تۆی له‌دڵدایه.
2- گه‌ر له‌هه‌مانكاتدا پێكه‌وه نامه بۆ یه‌كتر بنێرن مانای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكتان خه‌یاڵتان لای یه‌كه.
3- له‌وكاتانه‌ی پێكه‌وه كات به‌سه‌رده‌به‌ن له‌سه‌ر حه‌زی تۆ گرنگی به‌هه‌ڵبژاردنی فلیم ده‌كات بۆ سه‌یركردن و له‌كاتێكدا به‌دڵی تۆ گۆرانیت بۆ ده‌ڵێت، كه‌واته مانای ئه‌وه‌یه هه‌وڵده‌دات دڵی تۆ بۆلای خۆی رابكێشێت.
4- له‌كاتی گفتۆگۆكردندا باس له‌و خواردنانه بكه‌یت كه حه‌زت لێیه، ئه‌ویش له‌سه‌ر حه‌زی تۆ ئه‌و خواردنانه‌ت پێبدات، مانای ئه‌وه‌یه گرنگیت پێده‌دات.

تعليقات
إرسال تعليق