سوپای عێراق دواین رێگەی گەیشتنی کۆمەک بە داعش لە رومادی دەپچڕێنێت

harem

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار ، پچڕاندنی دواین رێگەی گەیشتنی ھاوکاری بە تیرۆریستانی داعش لە ناو ناوەندی شاری رومادی ڕاگەیاند.

(عەبدولئەمیر ئەلخەزرەجی) جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاندووە ” پرۆسەی گەمارۆدانی داعش لە ناو ناوەندی شاری رومادی کۆتایی پێھاتووە ، دواین رێگاش بۆ گەیشتنی ھاوکاری بۆ تیرۆریستانی داعش لەو شارەکە ،کە (پردی فەڵەستین) بووە لە خۆرئاوای شاری ڕوومادی ، بە تەواوەتی لە لایەن سوپاوە کۆنترۆڵکراوەتەوە .

فەرماندە سەربازییەکەی سوپای عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ” (پردی فەڵەستین) دواین رێگە بووە کە داعش کۆمەکی لێوە گەیاندبێتە دەستی چەکدارەکانی لە ناو شاری ڕوومادی، دەشڵێت بە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو رێگەیە داعش لە ناو رومادی پەیوەندی بە ناوچەکانی دەرەوە نامێنێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات