ئازار لە كاتی سێكسدا، هۆكار و چارەسەر.ئەو هۆكارانەی وا لە ژن دەكات لەكاتی سێكسدا ناوی مێردەكەی بهێنێت.بۆ خانمان: له سێكسدا چاوه‌ڕوانی ئه‌م كاره له پیاوان مه‌كه
1 ئازار لە كاتی سێكسدا، هۆكار و چارەسەر زۆرێك لە هاوسەران بەدەست كێشەكانی كۆئەندامی زاوزێ-وە گیرۆدەن و زۆرجار كلتور و ناڕۆشنبیری و دواكەوتنی كۆمەڵگا ناهێڵێت چارەسەرێك بۆ كێشەكانی خۆیان بدۆزنەوە، یەكێك لەوانە ئازارە لەكاتی جووتبوون (سێكس).
زۆرێك لە خانمان لەكاتی سەرجێی (سێكس)دا لە چەند ڕوویەكەوە تووشی ئازار دەبن، كە بۆ زۆرینەیان ئەو پڕۆسەیە بە ناڕەحەتی تێپەڕدەبێت، بەڵام هەندێك لەو خانمانە ئازاری جووتبوون دەبێتە خاسیەتێكی یەك لەدوای یەك.
هۆكارەكانی سەرجێی (جووتبوون)ی بەئازار: كەمی گەیشتن بە ئۆرگازم، نەبوونی وروژاندنی سێكسی، نەبوونی دەروونی ئارام، كە ئەمانە دەبنە سەرەكیترین هۆكارەكانی جووتبوونی بەئازار لە خانماندا.
چارەسەری سەرجێی (جووتبوون)ی بەئازار: هەوڵدان بۆ دروستكردنی كەشێكی وەها، كە هەردوولا ئامادەگی تەواویان هەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە، بەتایبەت دەبێت پیاوان هاوكار و هاریكاربن لەمەڕ دۆزینەوەی ڕێگەیەك بۆ خۆشحاڵكردنی بەرامبەر بەوەی، كە بگاتە ئەوپەڕی چێژی سێكس (ئۆرگازم)، بۆ ئەمەش پزیشكانی دەرونی ڕێنمایی هاوسەران دەكەن بەوەی لە كاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سێكس لایەنی دەرونی خۆیان ئارام بكەنەوە و خۆشەویستی ببەخشن بە یەكتر.
بە وتەی پزیشكان، كاتێك لەشی خانمێك ئامادەیە بۆ سێكس، ئەندامی زاوزێی تەواو دەخرێنە ژێر كاریگەری دەمارەخانەوە و ئامادەسازی تەواو دەكات بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەو پڕۆسەیە، بەدەر لەوە هیچ كات توانای نابێت بۆ بە ئەنجام گەیاندنی سەجێیەكی بێ ئازار. 2ئەو هۆكارانەی وا لە ژن دەكات لەكاتی سێكسدا ناوی مێردەكەی بهێنێت
به‌وته‌ی د. سبحی فه‌ره‌ج شاره‌زا له ته‌ندروستی سێكسی له زانكۆی قاهیره ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی دیاره كه خانمان ئه‌نجامی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌بێ ئه‌وه‌ی قسه بكه‌ن یاخود ئاماژه‌ی پێبده‌ن پیاوه‌كانیان بزانن كه له‌و كاته‌دا حه‌زیان له چییه یاخود له چ جۆره شێوازێكی ئه‌نجامدانی سه‌رجێییه.
به‌وته‌ی ئه‌و پزیشكه ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی بێزاركردنی پیاوه‌كه به‌و پێیه‌ی وا هه‌ستده‌كات كه ناتوانێت داخوازیه سێكسیه‌كانی ژنه‌كه‌ی پڕبكاته‌وه، هه‌ر بۆیه باشتره خانمان كراوه‌تر بن و بلێن كه حه‌زیان به چییه.

تعليقات
إرسال تعليق