null@example.com (hoshang)
لەبەردەم وەرچەرخانی كۆنی بێ باكیدا
تێكۆشانیش بێ باكتر سەوڵی تێدا شكاوە..
خەم لەدەرگاو لەپەنجەرە،
مێگەل مێگەل قەتارەیان گرتووەو
چاوەڕوانی دواین چۆڕاوەی وورەن..
باوەش بۆ هەر قەدەرێك دەكەنەوە
بۆنی بەردەوامبوون و خۆڕاگری لێوە بێت
هەموو خەونێكیش زیندەبەچاڵ دەكەن،
بۆ تەنها جارێكیش وێنەی بزەی لێوە بێت
بێ باكی لەبەهاكان زۆرترە لەوەی،
كە هێندە ناهێنێ یاخود بیهێنێ
لەم رووناكیە ئەنگوستەچاوەشدا
مەیل حەزی لەئارەزووە سەرەتاییەكانیش نەماوە..
بۆیە زۆربەمان ناومان كۆچەرو سەفەرو داماوە..

تعليقات
إرسال تعليق