توێژینەوە زانستییەکان ئەو بۆچوونە ڕەتدەکەنەوە کە نێرگەلە زیانى کەمترە بۆ تەندروستی بە بەراورد بە جگەرە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە چەندین ڕووەوە کێشانى نێرگەلە لە جگەرەکێشان مەترسیدارترە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
بە پێی توێژینەوەکان و وتەى پسپۆڕان، نێرگەلە کێشان ئەم زیانە مەترسیدارانەی بۆ تەندروستی هەیە؟
1- نێرگەلە زیانێکی زۆر بە سییەکان دەگەیەنێت، چونکە ڕێژەیەکی زیاترى یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن دەخاتە لەشەوە.
2- نێرگەلەش هاوشێوەی جگەرە بەو پێیەی لە تووتن پێکهاتووە، ڕێژەیەکی زۆری قەترانى تیادایە کە هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.
3- گلیسرینی بەڕێژەیەکی زۆر تیادایە کە ماددەیەکی پارێزەرە و زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و دووریش نییە تووشی شێرپەنجەت بکات.
4- دووکەڵی نێرگەلە کۆمەڵێک پێکهاتەى شێرپەنجاوى لەخۆدەگرێت، لەوانە بەنزۆبێرین و زرنیخ و نیکڵ و کۆباڵت و قوڕقوشم و کرۆم و بیریلیۆم.
5- بڕێکی زۆر لە نیکۆتین لەخۆدەگرێت کە ماددەی هۆشبەری سەرەکی ناو تووتنی نێرگەلەیە و وات لێدەکات ئالوودەى کێشانى نێرگەلە ببیت.
6- نێرگەلە ڕێژەیەکی زیاتری قەتران لەخۆدەگرێت بە بەراورد بە جگەرە، چونکە ئاوەکەى ناوى بەشێک لە نیکۆتینەکە دەپاڵێوێت، بەڵام قەترانەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە کە یەکێکە لە پێکهاتە هەرە مەترسیدارەکانى.
7- کێشانى نێرگەلە جینەکانى مرۆڤ تێکدەدات و تووشی چەندین جۆری شێرپەنجەى دەکات، بە تایبەت شێرپەنجەى دەم.
8- ئەگەر ژنی دووگیان نێرگەلە بکێشێت، ئەوا منداڵەکەى کێشی کەمتر دەبێت و دووریش نییە بە ناتەواوى و شێواوى لەدایکببێت.

تعليقات
إرسال تعليق