ڤۆڵتییەیەکی زۆری ھەیە و ئامێری تر بسووتێنێت. ئاگاداری ئەم جۆرە کێبڵە بن لەم مۆبایلەدا کۆمپانیایەکی چینی ھۆشداری دەدات لەبارەی کێبڵی بارگاویکردنەکەیەوە چونکە ڤۆڵتییەیەکی زۆری ھەیە و دەشێت ئامێری تر بسووتێنێت.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان کۆمپانیای وەن پڵەسی چینی لە مۆبایلە نوێیەکەیدا سەرکەوتنی بەدەستنەھێناوە و جۆرێک لە کێبڵەکانی ھەڕەشەن ئەگەر بۆ مۆبایلێکی تر بەکاربھێنرێت، ئەوەش کێبڵێکی مۆبایلی وەن پڵەس ٢ی نوێترین بەرھەمی مۆبایلەکەیە لە جۆری سی و شەحنەکە تەنھا لەگەڵ ئەو جۆرە مۆبایلەدا بەکاردەھێنرێت.
ھاوکات دەشێت ئەگەر بۆ ئامێرێکی تر یان مۆبایلێکی تر بەکاربھێنرێت ئەوا بیسووتێنێت، چونکە ڤۆڵتییەکەی زۆر بەرزە و ھیچ ئامێرێکی تر بەرگەی ناگرێت، ھەروەھا تائێستاش ھیچ زانیارییەک نییە لەبارەی گۆڕینی کێبڵەکەوە و تەنھا ئەوانە دەگۆڕدرێن کە بەجیا کێبڵەکەیان کڕیوە.

تعليقات
إرسال تعليق