قورحەی گەدە یەکێکە لەو کێشانەی بەھۆی ناھاوسەنگی شلەکانی کۆئەندامی ھەرسەوە درووست دەبێت و دەشێت ئازاری زۆر درووست بکات، ھەربۆیە پێویستە نیشانەکانی بزانیت و بەزوویی چارەسەری بکەیت ئەگەر تیاتدا دەرکەوت:
-ئازارێکی زۆر ناوسکت بۆ درووست دەبێت و ھەست بە سووتانەوەی ناوەڕاستی سکت دەکەیت و ھەندێک جاریش وەک چەقۆپیاداکردنە.
-تووشی تا و ھێڵنجێکی زۆر دەبیت و ماسوولکەکان رەق دەبن.
-بەباشی ھەرسی خواردن ناکەیت و ھەمیشە قرقێنە و نزگەرەت ھەیە.
-حەزی خواردن زۆر کەمدەبێتەوە بەھۆی ئازارەوە.
-گەدەت قورس دەبێت و لەدوای کەمێک نان خواردن دەست ھەڵدەگریت و زوو تێردەبیت.
-لەدوای ٢ کاتژمێر نان خواردن تەواو سکت گەورە بووە بەڵام ھەست بەبرسێتی دەکەیت و گەدەت پێچی برسێتی پێدا دێت.
-بەھۆی ئەوەی کە ناتوانیت زۆر بخۆیت کێشت زۆر کەمدەکات.
-خوێن ھەڵدەھێنیتەوە و ئەوەش زۆر مەترسیدارە و لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی قورحەدایە.
-دەشێت خوێن لە پیساییەکەتدا ھەبێت و ئەوەش نیشانەی زۆر خراپبوونی قورحەکەتە.

تعليقات
إرسال تعليق