وەزیری کۆچەرانی عێراق: ھاوکاری تەواوی ئەو ئاوارانە دەکەین کە دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان

harem

وەزارەتی کۆچەرانی عێراق بەنیازە یەک ملۆن ئاوارە بگەڕێنێتەوە ئەو ناوچانەی ئازاد کراون. 

بەپێی ئەو پلانەی لەلایەن لیژنەی باڵای فریاگوزاری ئاوارەکانی سەربەوەزارەتی کۆچ و کۆچەرانی عێراقەوە پەسەند کراوە.

بڕیارە لەسەرەتای ساڵی داھاتوەوەوە کارئاسانی بکرێت بۆ جێبەجێکردنی پلانی گەڕانەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە بۆ ئەو ناوچانەی لەدەستی داعش ئازاد کراونەتەوە. 

لەراگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ (کوردسات نیوز) نێردراوە (دەرباز محەمەد) وەزیری کۆچ و کۆچەرانی عێراق رایگەیاندووە: کارئاسانی و ھاوکاری خێزانە ئاوارەکان دەکەین تا بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، وتیشی: ٥ ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی ئەو کۆلێژو زانکۆیانەی بەھۆی پەلامارەکانی داعشەوە زیانیان بەرکەوتووە و ھاوکاریکردنی ئەو زانکۆیانەش کە بەشێوەی (میوانداریی ) خوێندکارە ئاوارەکانیان وەرگرتووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات